ئەوەی کە دەیبینن کۆمەڵێک هەڵبەستی بەڕیز مامۆستا مەلا محمد بگزادە پێشمەرگە و تێکۆشەری دێمۆکرات کە لە بۆنە جۆراوجۆرەکان دا پێشکەشی کردوون
.
مامۆستا هەستی شێعریی بەهێزە و لە هەمانکاتیش دا لە بەکار هێنانی وشە و دەستەواژەی پەتیی کوردی دا وەستایە. بە حوکمی ئەوەی کە مامۆستا کادرێکی دێرنی نێو بزووتنەوەی کوردە و خەڵکی شاری شنۆی مەکۆی کوردایەتی یە، لە گەل زۆربەی زاراوەکانی کوردی ئاشنایە.
ئێمەش وێڕای دەست خۆشی لە مامۆستا ، هیوادارین هەردەم لەش ساغ و تەندروست بێ بۆ هەرچی زیاتر خزمەت بە شێعر و ئەدەبی کوردی.
