ژووری کوردستان ” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”یە لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٣وە وەک ساڵانی پێشوو درێژەی بە کار و تێکۆشانی خۆیدا و لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا بێجگە لە چەند رۆژێک کە بۆ هۆکارێکی تایبەتی داخرا ،
بە بێ پسانەوە کاری کردووە و وەک سەکۆیەکی ڕاگەیاندن و دیاڵۆگ و ئاڵ و گۆڕی ڕا و بۆچوون و لە هەمان کاتدا بە بۆنەی تایبەتی کۆمەڵێک سمیناری بۆ شارەزایان و پسپۆڕانی تایبەت بە بوارە جیا جیاکانی وەک سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەدەبی پێک هێناوە .
ژووری کوردستان ” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”یە لە پێناو پێشخستن و ئورگانیزە کردنی کار و تێکۆشانی لەسەر بنەمای پێویستی رۆژ ، توانیویەتی لە دوو بواردا کار بکات ، یەکەم پێکهێنانی کومیتەی پێکهێنەری سمینارەکانی پاڵتاڵک لەو ژوورە و دووهەمیش دیاری کردنی بەرێوەبەرانی ژوور و دابەش کردنی ئەرک و کاری هەرکام لەو دوو بەشە .
کومیتەی پێکهێنەری سمینارەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا توانی بە سەرکەوتوویی دوو کۆنفرانس بگرێ و بەرپرسی و جێگر و ئەندامانی دیاری بکات و هەر لەو ماوەیەدا توانی پەیوەندی بە کۆمەڵێک شارەزا و زانای تایبەت بە بوارە جیاجیاکانەوە بگرێ و سمینار ڕێک بخات و لە لایەن ژووری کوردستان” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”وە سەرکەوتووانە بەرێوە بچن .
وێرای کار و تێکۆشانی ژوور ، لە یەکساڵی ڕابردوودا بە بۆنەی بۆنە نەتەوەیی و تایبەتییەکانی گەلی کوردەوە ، پەیامی تایبەت بە سەرجەم ئەو بۆنانە بە نووسین و خوێندنەوە بڵاو کراونەوە .
لە ماوەی یەکساڵی رابردوودا بیست و دوو سمیناری تایبەت بەشێوەی خوارەوە بەڕێوەچوون
١– پرسی ” فمینیزم و ڕەهەندەکان”ی بۆ چالاکوانی بواری ژنان خاتوو تووبا ئەلیاسی لە ڕێکەوتی ١١/٠١/٢٠١٣دا
٢– مژاری ٢ی رێبەندان و کۆماری کوردستان بۆ بەرێز عەلی مونەزەمی بەرپرسی یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران- دەرەوەی وڵات لە رێکەوتی ١٨/٠١/٢٠١٣
٣– کۆڕێکی شێعر و ئەدەبی کوردی بۆ بەرێز ئاکۆ ئەلیاسی شاعیر و ئەدیب لە ڕێکەوتی ٢٦/٠١/٢٠١٣
٤– پرسی “پەیوەندییەکانی نێوان میدیا و سیاسەت” بۆ بەرێز بابان ئەلیاسی شارەزای کۆمەڵایەتی لە رێکەوتی ٠١/٠٣/٢٠١٣
٥– پرسی خەباتی ژنان لە پێناو یەکسانیدا بۆ خاتوو شەهلا یارحوسێنی چالاکی بواری ژنان لە رۆژی ٠٩/٠٣/٢٠١٣
٦– هەشتی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان بۆ خاتوو مریەم عەلی پوور چالاکی سیاسی و بواری ژنان لە رێکەوتی ٠٨/٠٣/٢٠١٣
٧– کۆڕێکی تایبەت بۆ بەرێز د. حوسێن خەلیقی کۆمەڵناس و سیاسەتمەداری کورد لە ١٢/٠٣/٢٠١٢
٨– یادی تایبەتی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە لایەن ژووری کوردستان ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگران و دۆستانی حدکاوە
٩– یادی ١١٥همین ساڵوەگەری رۆژنامەی کوردی بۆ بەرێز ئاکۆ ئەلیاسی شاعیر لە رۆژی ٢٢/٠٤/ ٢٠١٣
١٠– پرسی پەروەردەی منداڵ لە نێو ماڵ و قوتابخانە بۆ پسپۆری بواری مناڵان ” دوکتور جەواد دانش پەژو” ، لە رۆژی ٠٥/٠٥/٢٠١٣دا
١١–هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا بۆ بەرێز بابان ئەلیاسی لە ڕیکەوتی ٢٩/٠٥/٢٠١٣
١٢ – پرسی ” شوناسی نەتەوەیی” بۆ بەرێز د. بەرزۆ ئەلیاسی لە رۆژی ١٧/٠٥/٢٠١٣دا
١٣– سمیناری تایبەت بە ٢٧ی جۆزەردان رۆژی دامەزرانی ” رادیۆ دەنگی کوردستانی ئێران” بۆ رۆژنامەوان خاتوو ئاوارە جەلالی لە رێکەوتی ١٤.٠٦.٣٠١٢ دا
١٤– سمیناری یادی شەهید بوونی کاک د. قاسملوو و هاورێیانی بۆ بەڕێز حەسەن ئەیووبزادە مافناس و نووسەر لە رێکەوتی ١٣.٠٧.٢٠١٣ دا
١٥– سمیناری یادی ٦٧هەمین ساڵیادی دامزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ بەرێز کەیهان یووسفی ئەندامی کۆمیتە ناوەندی و بەرپرسی یەکیەتی خوێندکارانی دێموکرات لە رێکەوتی ١٦ – ٠٨ – ٢٠١٣ دا
١٦– سمیناری پرسی “ئیسلامی سیاسی ” بۆ بەرێز بابان ئەلیاسی لە رێکەوتی ٣٠- ٠٨- ٢٠١٣ دا
١٧– سمیناری یادی بیست و یەک ساڵەی شەهید بوونی کاک د. سادق شەرەفکەندی و هاورێیانی بۆ بەرێز کاک هەمزە باییزیدی بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیای حیزب و نوێنەری حیزب لە کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لە رێکەوتی ١٦- ٠٩ – ٢٠١٣ دا
١٨– سمیناری هۆکارەکانی ” دروست بوونی نایەکسانی لە نێوان ژن و پیاو و رٶلی ئایین لەو رەوتەدا” بۆ بەرێز خاتوو گوڵالە کەمانگەر نووسەر و چالاکی سیاسی لە رێکەوتی ٢٧- ٠٩- ٢٠١٣ دا
١٩ سمیناری خوێندنەوەیەک بۆ گۆرانکارییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست و رۆڵی کورد لە هاوکێشەکاندا بۆ بەرێز سەفەر عەزیزی مامۆستای زانکۆ لە رێکەوتی ١٢- ١٠- ٢٠١٣ دا
٢٠– سمیناری ” هۆکاری گیرۆدە بوون بە مادە سەڕ کەرەکان و خوارندەوە ئەلکولییەکان و رێکارەکانی پێشگیریان” بۆ خاتوو مەرزیە جەوانمەرد لە رێکەوتی ٢٦- ١٠- ٢٠١٣ دا .
٢١– سمیناری تایبەت بە بەشی تەشکیلاتی دەرەوە حدکا لە ژێر ناوی :” پلانی پەروەردە و ڕاهێنانی ئەندامانی حیزب لە بواری سیاسی ، کۆمەڵایەتی ، ئابووری و … هتد” لە رێی ماسمێدیا بە گشتی و “پاڵتاڵک” بە تایبەتی”. لە رۆژی ٠٢ – ١١- ٢٠١٣ دا
٢٢– پرسی” توندوتیژی رەگەزی” بۆ خاتوو سەکینە جەوانمەرد چالاکی سیاسی و بواری ژنان لە ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠١٣
لە کۆتایی دا و بە بۆنەی کۆتایی هاتنی یەک ساڵیتری کار و تێکۆشانی ژووری کوردستان ” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”یە ،دەست خۆشی و ماندوو نەبوونی لە سەرجەم بەرێوەبەرانی ژوور و ئەندامانی بەرێوەبەری کومیتەی پێکهێنەری سمینارەکان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە پێشخستنی کار و چالاکییەکانمان هاندەر و یارمەتیدەرمان بوون و لە هەمان کاتدا و بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی ( ٢٠١٤) پیرۆز بایی لە هەموو لایەک دەکەین و هیوای ساڵێکی خۆش و پڕ لە دەست کەوت بۆ ئێوە و سەرکەوتنی یەکجارەکی بۆ گەلەکەمان دەکەین .
بەشی ڕاگەیاندنی کومیەتی پێکهێنەری سمینارەکانی پاڵتاڵک لە ژووری کوردستان ” ئێرە دەنگی ئەندام و لایەنگر و دۆستانی حدکا”یە
٢٧/١٢/٢٠١٣