Hoppa till innehåll
Hem » بەیاننامه‌ی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٦مین ساڵیادی شەهیدكرانی خوێندكاری دێموكراسیخواز،ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی

بەیاننامه‌ی یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ٦مین ساڵیادی شەهیدكرانی خوێندكاری دێموكراسیخواز،ئیبراهیم لوتفۆڵڵاهی

“باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی رێگایانە”.

خەڵكی ئازادیخوازی كوردستانxwend_kaean14

خوێندكارانی دێموكراسیخواز و نەتەوەخوازی كورد

٦ ساڵ بەر لە ئێستا و لە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، دەزگای تیرۆریزمی دەوڵەتی رێژیمی تاران، جارێكی دیكە یەكێك لە رۆڵە راستەقینەكانی كوردستانی شەهید كرد. رێژیمی ئەشكەنجە و سێدارە، چالاكی خوێندكاریی كورد، رۆڵەی نەتەوەخواز و دێموكراتی كوردستان، ئیبراهیم لۆتفۆڵڵاهی، خوێندكاری بەشی مافی زانستگەی پەیامی نووری شاری سنەیان لە دوای چەند رۆژ دەستبەسەركردن لە سیاچاڵە سەدە نێوەڕاستیەكانی خۆی، ناجوامێرانە و دوور لە هەر چەشنە هەڵسوكەوتێكی مرۆییانە شەهید كرد.

ئەشكەنجەگەرانی رێژیمی ئاخوندی بە پشت بەستن بە تەوەهۆمی خۆسازكەر، ئیبراهیمان بەدڕندانەترین  شێواز  ئەشكەنجە كرد، تا بە خەیاڵی بەتاڵی خۆیان دان بەو كار و كردەوانەی كە نەیكردووەدا بنێت. قیزەونتر لەو كردوە ناپەسەند و دژە مرۆییە، تەرمی ئیبراهیمیشیان نیوەشەو و بە بێ ئاگایی بنەماڵەكەی لە ژێر چەند میتر “بتۆن”دا ناشت، تاكوو ئاسەواری ئەشكەنجە وەحشیانەكەیان لە سەر جەستەی لاواز و بێ تاوانی ئیبراهیم دەرنەكەوێت.

ئەمەش یەكەمین جار نەبوو كە رێژیمی تیرۆریست پەروەری كۆماری ئیسلامی، یەكێك لە رۆڵەكانی كوردستانی شەهید دەكرد. دیرۆكی نگریسی ئەم رێژیمە لە گەڵ قەڵاچۆ و تیرۆری خەڵكی كوردستان تێكەڵاوە. لە قەڵاچۆی بە كۆمەڵی خەڵكی بێ تاوانەوە بگرە تا تیرۆری خوێندكاران، ئازادیخوازان و رێبەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی دێموكراتیكی كوردستان.

بەڵام حەقیقەت خەیاڵی پووچەڵی داگیركەرانی كوردستان نیە. بەرەنجامی ئەم تیرۆرانە نەیتوانیوە كوردستان و رۆڵەكانی لە هەنگاونان بەرەو ئازادی راگرێت.

نەتەوەی كورد و خوێندكارانی دەروەست و یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكرات هەنووكەش خۆڕاگر، سەربەرز و نەبەزێۆ بۆ گەیشتن بە ماف و ئارمانجەكانیان راوەستان.

شەهید كرانی ئیبراهیمەكان، نابێتە هۆی هەڵگەڕانەوەی لاوان و خوێندكارانی كورد لە سەرهەڵدان و خەبات، بەڵكوو ئیلهام بەخشی لە خۆبردوویی و خۆڕاگری و بەرخۆدانن.

كوردستان گۆڕستانی داگیركەران دەبێت و ئاسۆی ئازادی نزیكە.

بەرز و پیرۆز بێت یادی سەرلەسەردارانی سەرداری كوردستان

یەكیەتیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران

٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٢ی هەتاوی