به‌ڕێز (سیاوه‌ش گۆده‌رزی)له کتێبکدا به‌ناوی (شانامه‌ی کوردی داستانی رۆسته‌م و زۆراب) که ساڵی 2012 له چاپخانه‌ی ئاراس له هه‌ولێر چاپکراوه، به‌و جۆره‌یان نووسیوه:
*(….(ئه‌م ده‌سنووسه هی ڕه‌حمه‌تی محه‌مه‌دبه‌گی دڕۆیی بووه، که له ساڵی 1989 له وڵاتی سوید گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی من. ئێستا ئه‌وه یه‌کێک له چیڕۆکه‌کانی ئه‌م ده‌سنووسه‌تان له‌به‌ر چاوه)……..(به‌ڵام له هه‌واڵدان بۆ چاپکردنی به شێوازێک که شیاوی شانامه بێت په‌له‌م نه‌کرد و چاوه‌ڕوان بووم. هه‌تا له سه‌ره‌تای ساڵی 2012 له لایه‌ن ده‌زگای ئاراسه‌وه به‌ڵێنی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی درا. به دوای دڵنیابوون له چاپ، ده‌قی سه‌ر کاغه‌زی چیڕۆکی ڕۆسته‌م و زۆرابم خسته سه‌ر که‌مپیوتر و دواتر که‌وتمه وه‌رگێڕانی ده‌قه‌که بۆ سه‌ر کرمانجی خواروو. له پێشدا دێڕبه دێڕ و له بن هه‌ر دێڕێک هاوتا سۆرانییه‌که‌یم نووسی…. له وه‌رگێڕانیشدا به هه‌مان شێوه بۆ دڵنیابوون له مانای ته‌واوی وشه‌کان هه‌میشه فه‌رهه‌نگی گه‌وره‌ی دێهخودا به شێوه‌ی دیجیتاڵ له سه‌ر کامپیوتره‌که‌م کراوه بووه….. من لێره‌دا له گه‌ڵ سپاس بۆ هاوڕیی هه‌ورامی و هه‌ورامیزانم کاک سدیق بابایی بۆ پێداچوونه به سه‌ر یه‌که‌م ده‌قی گواستنه‌وه‌ی چیرۆکه‌که بۆ سه‌ر کاغه‌ز …….. .
شانامه‌ی فیرده‌وسی
(شانامه له نووسینی حه‌کیم ئه‌بولقاسم فیرده‌وسی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی پاڵه‌وا‌نانی مێتۆلۆژیای ئێرانییه. شانامه هه‌تا ئێستا وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین به‌ڵگه‌کانی ناسنامه‌ی ئێرانی چاوی لێ ده‌کرێ. بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب وه‌ک زیائه‌دین ئیبن ئه‌سیر شانامه وه‌ک قورئانی ئێرانییه‌کا‌ن ده‌بینێ).)
**
با له پێشدا بڕۆینه سه‌ر ئه‌و دوو باسانه‌یان:
1- (شانامه له نووسینی حه‌کیم ئه‌بولقاسم فیرده‌وسی).
حه‌کیم، وشه‌ی (حه‌کیم) وشه‌یه‌کی تایبه‌تییه بۆ هه‌موو که‌سێک به‌کار نابرێت!
هه‌ر که‌سێک شانامه‌ی فیرده‌وسی به وردی بخوێنێته‌وه ناتوانێ وشه‌ی حه‌کیم بۆ فیرده‌وسی به‌کار نابات، ئه‌گه‌ر ساده‌یش بیخوینرێته‌وه ئه‌وه فیرده‌وسی ده‌گاته ئه‌و پله‌یه!
2. بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب وه‌ک زیائه‌دین ئیبن ئه‌سیر شانامه وه‌ک قورئانی ئێرانییه‌کا‌ن ده‌بینێ).
ئه‌و پێناسه‌ی (ئیبن ئه‌سیر) دورسته! شانامه کانی خوێنڕیژی و کوشتوکوشتار و سووتان و تاڵانچییه‌تییه، با دوو نموونه له قورئان ده‌سنیشان بکرێت که له‌گه‌ڵ شانامه‌دا دێته‌وه:
1. ماکان للنبی ان بکون له اسری حتی یثخن فی الارض، تریدون عرض الدنیا والله یرید الاخره) واته
(بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێ ره‌وا نییه که دیلی هه‌بێ و به‌ڕه‌ڵایان بکا به به‌ده‌لی ماڵی دنیا تا زه‌وی ره‌باس نه‌کات به خوێنی ناپاک و نا موسڵمانان، ئێوه ماڵی دنیاتان گه‌ره‌که و خوایش مانی هه‌تاهه‌تایی و خۆشی له بن نه‌هاتوو).
2. (فکلوا مما غنتم حلالا طیبا)
واته هه‌رچی به تاڵانی چنگتان که‌وت بیخۆن وه‌ک گه‌زۆمازۆ لێتان حه‌ڵاڵه و نۆشی گیانتان).
سه‌رچاوه: کتێبی ئاده‌مزاده له کۆمه‌ڵی کورده‌وارید، لاپه‌ره (34) نووسه‌ر عه‌بدولخالیق مه‌عروف
***
چنان شد ز کشتن همه بوم ورست
که از خون همه روی کشور بشست
ز بس کشتن و غارت و سوختن
خورش آمد و ناله‌ء مرد و زن
ببستند یکسر همه دست خویش
زنان از پس و کودک خرد پیش
ز گیلان هر آنکس که جنگی بدند
هشیوار و با رای و سنگی بدند
خروشان بر شهریار آمدند
دریده برو خاکسار آمدند
شانامه به‌رگی (6) چاپی چاپخانه‌ی سپهر – لاپه‌ڕه‌کانی( 96 و 97)
مه‌یتی کوژراوان ئه‌ونده زۆر بوو
وڵات به خوێنیان هه‌موو شۆرا بوو
له به‌ر کوشتار و تاڵان و سووتان
ژن و پیاو هه‌موو که‌وتنه ناڵان
هه‌موو ده‌سبه‌سته هاتن بۆ لای شا
مناڵ له پێش و ژنانیش له دوا
جه‌نگاوه‌رانی گێڵانی هه‌موو
هه‌م زانا و دانا هه‌رچییان هه‌بوو
خۆیان گه‌یانده په‌نای نه‌وشیروان
که‌وتنه خاکوپا له به‌رپێی ئه‌وان
**
با له چه‌ن نموونه له‌و هۆنراوه هه‌ورامییانه که وه‌ریانگێراوه‌ته سه‌ر سۆرانی بڕوانین:
(
پا نیا وه ڕه‌خش په‌ڕه‌دنده‌ی ته‌یار
به‌رشی جه ئه‌وان به عه‌زم شکار
(پێی له ئه‌سپی چوون باڵنده‌ی ته‌یاردا و به مه‌ستی ڕاو له کۆشک ده‌رچوو)
**
که‌مان به‌ست نه پشت چه‌نی خه‌ده‌نگان
ڕۆش که‌رد به ماوای شار سه‌مه‌نگان
(که‌مان و تیری خه‌ده‌نگانی له پشت به‌ست و ڕووی له هه‌رێمی سه‌ر به شاری سه‌مه‌نگان کرد) لاپه‌ره – 42
**
مه‌همێز دا به ڕه‌خش به‌ور پڕ هونه‌ر
سوار گران شێر ناموه‌ر
(پڵینگی لێزان و هونه‌رمه‌ند، شێری ناودار و سوارچاکی لێهاتوو ئه‌سپی تاودا)
**
ڕووکه‌رد نه سه‌حرا نه‌که‌رد مه‌دارا
به‌عزێ گێڵیا نه‌و ده‌شت سارا
(به بێ ڕاوه‌ستان ڕووی له سه‌حرا کرد و له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ک به‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا گه‌ڕا)
**
به‌عزێ جه گۆڕان وه‌حشی دی وه چه‌م
جه‌ولان دا به ڕه‌خش، گوڕان که‌رده‌ن ڕه‌م
(ژماره‌یه‌ک گۆڕی کێوی دی که ئه‌سپی تاو دا ڕه‌وین و هه‌ڵاتن)
**
تێرێ نه ته‌رکه‌ش دا نه رووی که‌مان
وه په‌نجه‌ی پڕ زۆر نادری زه‌مان
[ڕۆسته‌م] نه‌دیتراوی ده‌ور و زه‌مانان تیرێکی له لاقه‌دی ده‌رهێنا و له سه‌ر که‌مانی دا و به په‌نجه‌ی به هێزی)
**
ڕه‌ها دا به شه‌ست پێکای حه‌جه‌ر سم
داش نه سینه‌ی گۆڕ گوزه‌ر که‌رد نه د‌م
(که په‌نجه‌ی له سه‌ر که‌وان ترازان، تیری به‌رد سم له سنگی گۆڕ دێواندێو بوو)
**
وه په‌نجه‌ی پڕ زۆر هه‌وادا که‌مه‌ند
ئه‌و گۆڕ زامدار ئاوه‌ردش نه به‌ند
(به په‌نجه پڕ زۆره‌کانی که‌مه‌ندێکی هاویشت و گۆڕی برینداری به‌ند کرد) ل 43
**
بێ‌دار بیم جه خاو، هۆرێزام وه پا
دیام که ڕه‌خشم نه‌مه‌نده‌ن وه جا
(که وه‌خه‌به‌ر هاتم و هه‌ستام دیتم که ڕه‌خشه‌که‌م له جێی خۆی نه‌ماوه) ل 55
**
ئه‌ی قه‌سر و ئه‌یوان ده‌روازه و حه‌سار
به زه‌رب گورزم مه‌بۆ یه‌خته‌سار
(ئه‌م قه‌سر و کۆشک و ده‌روازه‌ی شاره به زه‌ربی گورزم تێک و مه‌کان ده‌ده‌م و ده‌یانڕووخێنم) ل 56
**
سوار بی وه ئه‌سپ گوزیده‌ی ساڵان
ئاما نه میدان شای سۆسه‌ن خاڵان
(سواری ئه‌سپ بوو، ئه‌سپێک هه‌ڵبژارده‌ی ساڵ، شای سۆسه‌ن خاڵ هه‌تا مه‌یدانی شه‌ڕ) ل 95
**
پا نیا وه ڕه‌خش سوار بی وه زین
به‌شێ جه ئه‌یوان جۆشیا به قین
(به ئه‌سپدا هه‌ڵگه‌ڕا و سواری زین بوو، به قین و توڕییه‌وه له کۆشک وه‌ده‌رکه‌وت) ل 124
**
هه‌تا نیمه‌شه‌و زه‌لیل و زه‌کار
مه‌ڕێزا ئه‌سرین مه‌وات یا غه‌فار
(هه‌تا نیوه‌شه‌و داماو و زه‌لیل، فرمێسکی ده‌ڕێژا و پاڕانه‌وه‌ی له خود ده‌کرد و ده‌یگوت)
**
به وێم مه‌زانۆ گۆنه کارانم
عاسی و عوسیانبار دوور جه یارانم
(بۆ خۆم ئه‌زانم که تاوانبارم، هه‌ڵه و خه‌تاکار، دوور له یارانم)
**
به یاڕه‌ب یاڕه‌ب هه‌ر شه‌و بێداران
به سه‌دای ئه‌کبه‌ر سوبح و ئێواران
(به یاخودا یاخودا هه‌موو شه‌و خه‌وی لێ نه‌که‌وت و به ده‌نگی یه‌زدانی گه‌وره به‌یانی ئێواره‌ی برده سه‌ر) ل177
***
ئه‌ر مه‌بی به مورغ په‌ڕه‌نده‌ی شکار
وه حه‌ڵقه‌ی که‌مه‌ند ماوه‌رۆت به وار
(ئه‌گه‌ر خۆت ده‌که‌ی به باڵنده‌ی نێچیر و (به ئاسماندا ده‌فڕی) ئه‌وه به کڵافه‌ی که‌مه‌ند ده‌تهێنێته خوار)ل183
**
رسته‌ی ناو که‌وانه‌کان ( ) که له ژێر هۆنراوه‌کاندا نووسراوه هی گۆده‌رزی وه‌رگێڕه .
**
رێزمانی زمانیی واته (گراماتیکی زمانیی) ئه‌و چه‌ن لاپه‌ڕه، پێناسه‌ی وه‌رگێڕانی هه‌موو کتێبه‌که‌یه!
به‌ڵام چه‌ن وشه له‌و چه‌ن لاپه‌ڕه‌دا هه‌یه پێویسته ئاماژه‌یان پێکرێت، ئه‌وانه‌یش دوو به‌شن:
1. (مه‌همێز – نادر – پێکای – سم – گوزیده‌ی ساڵان – سه‌دای ئه‌کبه‌ر – مورغ په‌ڕه‌ندی شکار).
2. (مه‌همێز دا به ڕه‌خش به‌ور پڕ هونه‌ر:
[مه‌همێز] واته (ئاوه‌زنگی دان له ئه‌سپ) که‌سێک که سواری ئه‌سپ بێت و بییه‌وێت ئه‌سپه‌ی رێکه‌وێت و بڕۆات، به پاژنه‌ی که‌وشه‌که‌ی یا به گۆشه‌ی ئاوزه‌نگییه‌که ئه‌دات به ژێر سکی ئه‌سپه‌که‌دا، پاشان ئه‌سپ رێئه‌که‌وێت).
**
(وه په‌نجه‌ی پڕ زۆر (نادری زه‌مان):
[نادر] (نادر) مه‌به‌ست (نادر شا)یه، نووسه‌ری (شانامه کوردی)یه‌که رۆسته‌م به نادر پێناسه ده‌کات، به‌ڵام وه‌رگێڕ ده‌نووسن (ڕۆسته‌م) نه‌دیتراوی ده‌ور و زه‌مانان. له فارسی‌دا وشه‌ی نادر واته (نایاب)، بۆیه وه‌رگێڕ (نادر) به نه‌دیتراوه ده‌زانێت چون له (واژه‌نامه‌ی فارسی) سوودی وه‌رگرتووه).
**
(ڕه‌ها دا به شه‌ست پێکای حه‌جه‌ر سم
داش نه سینه‌ی گۆڕ گوزه‌ر که‌رد نه د‌م
(که په‌نجه‌ی له سه‌ر که‌وان ترازان، تیری به‌رد سم له سنگی گۆڕ دێواندێو بوو)
[پێکای] پێکان، ئه‌نگاوتن، لێدانی نیشانه.
[سم] سم: مه‌به‌ست سمی پێی چوارپێیانه، حه‌جه‌ر سم واته سمی (ره‌قه)، وه‌ک به‌رده.
(ئه‌سپ، هێسر، که‌ر) ده‌چنه خانه‌ی (سم ره‌قانه‌وه) هه‌ر به‌و هۆیه ناڵ ده‌کرێن.
به‌ڵام وه‌رگێر نووسیویانه: تیری به‌رد سم. واته ئه‌و تیره ئه‌ونده تیژه به‌رد کون ده‌کات.
**
(سوار بی وه ئه‌سپ گوزیده‌ی ساڵان
[گوزیده‌ی ساڵان] له‌و هۆنراوه‌دا واته جوان‌چاک، قه‌شه‌نگ).
**
(به سه‌دای ئه‌کبه‌ر سوبح و ئێواران
[سه‌دای ئه‌کبه‌ر] مه‌به‌ست بانگ (ازان) بانگی به‌یانی و ئێوارانه (ازان صبح و مغرب).
**
(ئه‌ر مه‌بی به مورغ په‌ڕه‌نده‌ی شکار
[مورغ په‌ڕه‌ندی شکار] له‌و هۆنراوه‌دا مه‌به‌ست (باز و هه‌ڵۆ)یه. شاعیر له‌و هۆنراوه‌دا له زمانی (زۆراب)ه‌وه به‌و که‌سه‌ی که زۆرابی برێندار کردووه، ئه‌ڵێت: تۆ له ده‌ست باوکم که (رۆسته‌مه) ده‌رناچی و ئه‌کوژێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببیت به هه‌ڵۆ و باز و به ئاسمانیشه‌وه بفریت به که‌مه‌ن ئه‌دهێنێته خواره‌وه).
**
(به زه‌رب گورزم مه‌بۆ یه‌خته‌سار:
[یه‌خته‌سار] له‌و هۆنراوه‌دا واته رووخاندن، تێکدان …..
وه‌رگێر به‌و جۆره‌ی نووسیوه: (تێک و مه‌کان) ده‌ده‌م و ده‌یانڕووخێنم.
تێک و مه‌کان ئه‌ده‌م نادورسته. تێک‌وپێک ئه‌ده‌م دورست.
(تارومار: تێک‌وپێک – لاپه‌ره (140)
تێک‌وپێک: به جارێک خراوکردن – لاپه‌ڕه (176)
(هه‌نبانه‌بۆرینه – فرهنگ کردی – فارسی، هه‌ژار).
**
(پا نیا وه ڕه‌خش سوار بی وه زین
به‌شێ جه ئه‌یوان جۆشیا به قین
([به ئه‌سپدا هه‌ڵگه‌ڕا] و سواری زین بوو)
هه‌ڵگه‌ڕان به ئه‌سپدا نادورسته، سواربوون دورسته، په‌ڕینه پشت ئه‌سپ دورسته.
مرۆڤ به (دار و دره‌خت)دا هه‌ڵئه‌گه‌ڕێت نه‌ک به ئه‌سپ دا.
***
هۆنراوه‌کانی (داستانی رۆسته‌م و زۆراب) که له زاراوه‌ی هه‌ورامییه‌وه وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زاراوه‌ی سۆرانی نزیکه هه‌زار هۆنراوه‌یه، من ئه‌و چه‌ن دانه‌م وه‌ک نموونه ده‌سنیشان کردووه.
**
وه‌رگێر و هونه‌ری وه‌رگێڕان
هه‌موو ئه‌زانین، که‌سێک که بابه‌تێکی نووسراوه‌یی یا ده‌نگدار له زمانێکه‌وه ئه‌باته سه‌ر زمانێکی دیکه پیئێژن وه‌رگێڕ. له فارسی و عه‌ره‌بیدا مترجم، به تورکی دیلمانج، به سویدی (Översättare) له زمانه‌کانی….
بابه‌ته وه‌رگێڕدراوه‌کان چه‌ن به‌شه.
ا – زانستی 2 – ماف (حقوق) 3 – ساده (نه‌سر) 4 – ئه‌ده‌بی وه‌ک داستان، رۆمان، په‌خشان و هۆنراوه.
با له به‌شه‌کانی(1 و 2) چاوپۆشی بکه‌ین چوون ئه‌وانه تایبه‌ته به که‌سانی شاره‌زا له‌و باسانه‌دا.
به‌شه‌کانی دیکه هه‌ر که‌س به‌پێی توانای ئه‌کرێت باسی بکات.
وه‌رگێڕانی ساده، وه‌رگێڕانێکه هه‌ر که‌س به پێی توانا و شاره‌زایی له‌و دوو زمانه‌دا که هه‌یه‌تی ئه‌نجامی ئه‌دات.
وه‌رگێڕانی کاری ئه‌ده‌بی- بابه‌تی ئه‌ده‌بی خۆراکی ده‌روونی مرۆڤه! مرۆڤ به سود وه‌رگرتن له به‌شه‌کانی ئه‌ده‌بی ئه‌چێته جهانی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که شادی هێنه‌ر بێت مرۆڤ شاد ده‌بێت، ئه‌گه‌ریش ناشاد بوو ده‌چێته جهانی خه‌م و په‌ژاره و ماتییه‌وه.
کاتێک وه‌رگێڕ ده‌سبداته کاری وه‌رگێڕانی بابه‌تێکی ئه‌ده‌بی، پێویسته ئه‌و تابه‌تمه‌ندییانه له به‌رچاو بگرێت تا چۆنایه‌تی(کیفیت) ئه‌و بابه‌ته زیانی پێنه‌گات. ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه له به‌رچاو نه‌گرێت هه‌م زیان به‌و بابه‌ته و هه‌م زیان به خاوه‌نی ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ێنێت، هه‌روه‌ها زیان به‌و که‌سانه‌یش که ده‌یانه‌وێ سوود له‌و بابه‌ته که وه‌رگێڕدراوه ببین، ده‌گه‌نێت، چوون له تاموچێژه‌که‌ی بێبه‌ش ده‌بن!
**
وه‌رگێرانی داستان و رۆمان
داستان و رومانێک که له‌سه‌ر جۆری ساده‌نووسی (نه‌سر) نووسرابێت وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌پێی توانای ئه‌و که‌سه که هه‌یه‌تی ئه‌نجام ئه‌درێت، رۆژانه له‌م جهانه به‌رینه‌دا وه‌رگێڕانی داستان و رۆمان له زمانێکه‌وه بۆ زمانێکی دیکه ده‌که‌وێته به‌رده‌س خوێنران.
وه‌رگێڕانی هۆنراوه
هه‌موومان ئه‌زانین هۆنراوه له‌گه‌ڵ نووسراوه‌ی ساده(نه‌سر)دا جیاوازه. هۆنراوه چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هۆنراوه له مه‌یدانێکی بچکوله‌دا ده‌توانێ مه‌به‌ستێکی مه‌زن به‌یان بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌و تاکه به‌یته یا ئه‌و چواریینه به نووسراوه‌ی ساده وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانێکی دیکه پێویسته چه‌ن لاپه‌ڕه‌ی بۆ ته‌رخان بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئه‌و چه‌ن لاپه‌ڕه‌یشی له‌سه‌ر نووسراوه، وه‌رگێڕه‌که دڵی ئاو ناخواته‌وه و پێی که‌مه!
وه‌رگێڕانی هۆنراوه پێموابێ له چوارچێوه‌ی هۆنراوه‌ییدا ده‌گونجێ، هه‌ر چه‌ن وه‌رگێڕه‌که خۆیشی ماندوو بکات ناتوانێت تاموچێژی خودی هۆنراوه‌که بخاته به‌ر ده‌ست خوێنه‌ر!
(شانامه‌ی کوردی) یا (شانامه به کوردی؟)
به‌ڕیز گۆده‌رزی کتێبه‌که‌ی به‌ناوی (شانامه‌ی کوردی داستانی رۆسته‌م و زۆراب) چاپکردووه. جگه له‌وان که‌سێکی دیکه به‌ناوی کاک (عه‌زیزمراد ئه‌کبری) کتێبیکی چاپ کردووه به‌ناوی (شاهنامه‌ء کردی- بهتون) که به‌شێکه له شانامه‌یه‌ک به پێنوسی (میرزا الماس خان کندوله‌ی). هۆنراوه‌کانی (رۆستم و زۆراب) له‌گه‌ڵ هۆنراوه‌کانی (شاهنامه‌ء کردی- بهتون) له (شانامه‌ی فیرده‌وسی)دا به فارسی و به هۆنراوه نووسراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و داستانه فارسی و کوردییانه به‌لای یه‌که‌وه راگرین، جیاوازییه‌کی وه‌هایان نییه!
بۆچ به‌و جۆره‌یه؟ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه یا فارسییه‌که پێشتر نووسراوه یا کوردییه‌که.
به‌پێی دیکۆمێنته‌کانی شانامه‌ی (فیرده‌وسی) و (محه‌مه‌دبه‌گی دڕۆیی) و (میرزا الماس خان کندوله‌ی) شانامه‌ی فیرده‌وسی له پێشدا نووسراوه، کوردییه‌کان پاشان. شانامه کوردییه‌کان هه‌مان شانامه‌ی فیرده‌وسی که کراون به کوردی. لێره‌دا دتوانین بڵێن ئه‌و ناوه واته (شانامه‌ی کوردی) دورسته نیه، دورسته‌که‌ی به‌و جۆره‌یه (شانامه به کوردی). ئه‌گه‌ر بنووسرێت (شانامه به کوردی) مافی یه‌که‌مین نووسه‌ر فیرده‌وسی بێت یا که‌سێکیتر پارێزراوه و کاری به‌ڕێزان( محه‌مه‌دبه‌گی دڕۆیی) و (میرزا الماس خان کندوله‌ی) و… که شانامه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ناچێته ژێر پرسیاره‌وه!
***
ئه‌و چه‌ن هۆنراوه‌ی سه‌ره‌وه که به‌ڕێز سیاوه‌ش گۆده‌رزی کردوویه به سۆرانی، به‌پێی توانا به‌و جۆره ئاماده‌م کردووه، به‌ڵام تکایه وه‌ک وه‌رگێڕ لێی مه‌ڕوانن من وه‌رگێڕ نیم!
***
1
(پا نیا وه ره‌خش په‌ڕه‌دنده‌ی ته‌یار
به‌رشی جه ئه‌وان به عه‌زم شکار
که‌مان به‌ست نه پشت جه‌نی خه‌ده‌نگان
رۆش که‌رده به ماوای شار سه‌مه‌نگان
مه‌همێز دا به ره‌خش به‌ور پڕ هونه‌ر
سوار گران شێر ناموه‌ر
رووکه‌رد نه سه‌حرا نه‌که‌رد مه‌دارا
به‌عزێ گێڵیا نه‌و ده‌شت سارا
به‌عزێ جه گۆڕان وه‌حشی دی وه چه‌م
جه‌ولان دا به ره‌خش، گوڕان که‌رده‌ن ره‌م
تێرێ نه ته‌رکه‌ش دا نه رووی که‌مان
وه په‌نجه‌ی پڕ زۆر نادری زمان
ره‌ها دا به شه‌ست پێای حه‌جه‌ر سم
داش نه سینه‌ی گۆڕ گوزه‌ر که‌رد نه ده‌م
وه په‌نجه‌ی پڕ زۆر هه‌وادا که‌مه‌ند
ئه‌و گۆڕ زامدار ئاوه‌ردش نه به‌ند)
**
(پای نا ئاوزه‌نگی سواری ره‌خش بوو
به مه‌به‌ستی راو له کۆشک ده‌رچوو
تیر و که‌وانی خێرا کرده شان
که‌وته رێ به‌ره‌و ده‌وری سه‌مه‌نگان
ئاوزه‌نگی ژه‌نده ره‌خش ئه‌و به‌وری بێباک
هێنایه جه‌ولان شۆڕه سواری چاک
به‌بێ راوه‌ستان رووی له‌و هه‌رده کرد
هه‌موو ناوچه‌که‌ی به چاوی ته‌ی کرد
بینی چه‌ن گۆڕی کێوی له وێدا
گۆڕان ره‌ویانکرد که ره‌خشی تاودا
له تیردانه‌که‌ی نادری ده‌وران
تیرێکی خسته ناو ماڵی که‌وان
که تیری هاویشت پێکای سمبه‌ردین
دای له سنگی گۆڕ گلا وه زه‌مین
که‌مه‌ندی بۆ خست به هه‌موو هێزی
گۆڕی زمامداری هێنا به‌ر ده‌سی).
2
(بێ‌دار بیم جه خاو، هۆرێزام وه پا
دیام که ره‌خشم نه‌مه‌ندن وه جا)
**
(به‌خه‌به‌ر هاتم هه‌ستامه سه‌ر پێ
بینیم ره‌خشه‌که‌م نه‌ماوه له جێ).
3
(ئه‌ی قه‌سر و ئه‌یوان ده‌روازه و حه‌سار
به زه‌رب گورزم مه‌بۆ یه‌خته‌سار)
**
(ده‌روازه و حه‌سار، کۆشک و سه‌راتان
تێک‌وپێک ئه‌ده‌م به گورز له بۆتان).
4
( سوار بی وه ئه‌سپ گوزیده‌ی ساڵان
ئاما نه میدان شای سۆسه‌ن خاڵان)
**
(سواری ئه‌سپ بوو سه‌رتۆی جوانان
بێ‌ترس و په‌روا رووی کرده مه‌یدان).
5
( پا نیا وه ڕه‌خش سوار بی وه زین
به‌شێ جه ئه‌یوان جۆشیا به قین
**
(پای نا ئاوزه‌نگی دانیشت له‌بان زین
کۆشکی به جێهێشت به توڕی و قین).
6
(هه‌تا نیمه‌شه‌و زه‌لیل و زه‌کار
مه‌ڕێزا ئه‌سرین مه‌وات یا غه‌فار
به وێم مه‌زانۆ گۆنه کارانم
عاسی و عوسیانبار دوور جه یارانم
به یاڕه‌ب یاڕه‌ب هه‌ر شه‌و بێداران
به سه‌دای ئه‌کبه‌ر سوبح و ئێواران)
**
(هه‌تا نیوه‌شه‌و دڵته‌نگ و خه‌مبار
به گریانه‌وه ئه‌یوت کردگار
ئه‌زانم ئه‌من که تاوانبارم
هه‌م تاوانبار و هه‌م دوور له یارم
به ستایش‌کردن شه‌وبێدارانت
به بانگی به‌یان و هه‌م ئێوارانت).
7
(ئه‌ر مه‌بی به مورغ په‌ڕه‌ندی شکار
وه حه‌ڵقه‌ی که‌مه‌ند ماوه‌رۆت به وار
**
ئه‌گه‌ر تۆ ببیت به هه‌ڵۆ و باز
به که‌مه‌ن ئه‌دگرێ گیان ناکه‌ی ده‌رباز).
سه‌عی سه‌قزی قایشی
5/3/2014