"an independent online kurdish website

هۆ نیشتیمانە نازدار و نازەنینەکەم   

هۆ خاکە فرە ساحێب و بێ ساحێبە راستینەکەم   muhamad-enaxi

ساڵانێکە رۆڵەکانت بۆ ئازادیت خوێن دەڕێژن

سنگی داگیرکەرانی تۆ بە گولەو ڕەگبار دادەبێژن

بستێک نیە لە خاکی تۆ کەلاکی داگیرکەری تیا نەنێژن

ترۆپکت نیە بۆ سەرکەوتن خوایە وەتەن ئاواکەیت بۆ نەبێژن

نیشتیمانم  ڕۆڵەکانت لە چوار لاوە هاتونە جۆش

پڵنگ ئاسا هێرش دەبەن بۆ ئازادیت کەوتنە خرۆش

ئەم جارەیان داگیرکەرت دڵ رەشێکی ئاڵا ڕەشە

بە ناوی دین هێرش دێنێت ئەو لە بۆ خۆی لێی بێ بەشە

پێشمەرگە لە مەیدانە و گیان فیدایە وەک هەمیشە

حیزبەکانیش پەرتەوازە و پەرت و بڵاویان کردە پیشە

بەڵام ئاخ، ئاخو هەزاران داخ

بۆ کوردایەتی و زەمانی شاخ

ئێستا هەموی کوتلە بازن

بەرژەوەندی حیزبی خوازن

دەستیان لەگەڵ ئەم و ئەوە

کوردستانی سەربەخۆیان لەلا خەوە

خوێنی شەهیدان بە فیڕۆ دەدەن

دەترسم سات و سەودای پێ بکەن

دژی یەک وەستاون بۆ ئاغا زوود باش

پەلەی ناردنی نەوتیە بۆ قارداش

ئەگەر پێی بڵێیت نەکەیت دوژمن دوژمنە

دەڵێت بە تۆ چی ئاغا جان خوبە ئەو ئاغای منە

نازانیت بڵێت کامەیان باشە

ئەم کوری ئاغاو ئەو برای قارداشە

هێندە برایی عەرەبیان لا باشە

کوردستان هەموو بو بە دزداشە

خۆ فرۆش و خاک فرۆش دیارن لە مەیدان

کامانەن و کێن دژی کوردستان

هەمووی بژمێریت ناگەن بە بە سەد کەس

میلەت گشت لاڵە و ناکێشێت نەفەس

لێیان وەرە دەنگ دایە نیشتیمان

تۆ خۆت وەکیل بە لە بری گشتمان

پێیان بڵێ یەکگرن بەسیە حیزبێنە

لە گشت لایەکمۆ وا چۆڕەی خوێنە

خێرا یەکی بخەن هەمو ماڵی کورد

یەخەی یەک بەردەن دوژمن وڵاتی برد

بەس پەلام بدەن بۆ پارەو کورسی

لە عەرەب جیابن تف لە ناموسی

رۆژ نیە کەلەی ڕۆڵەم نەپژێنن

لە سەر خاکی خۆی خوێنی نەڕژێنن

لای هیچ دوژمنێک تۆ بونیت نیە

هێزی پێشمەرگەت لای کارتۆنیە

بەسیە یەکبگرن بۆ خاتری خوا

خوێنی شەهیدان بە فیرۆ نەڕوا

هەر بستە خاکەو لاوێک کوژراوە

داری ئازادی بە خوێن ئاو داوە

تۆی شۆڕشگێری بە ناو سیاسەتوان

دوژمنی خۆت دێنیت ببێتە ناوگژیوان

ڕابردوی حیزبی هەمو لە بیرکەن

وەک برا دانیشن ڕاوو تەگبیرکەن

بێ خاکی  ئازاد کورسیت بۆ چییە

بێ سنور و ئاڵا  نرخێکتانتان نییە

سەرکەوتنی گەل لە یەکبون دایە

دوژمن هیچ کاتێک بۆی لە بن نایە

هەڵەتان هێند زۆرە بێ حەد و ژمارە

هیچ شاراوە نین گشت ڕوونو دیارە

میلەت بێزار بو لە  شەڕە پەڕۆ

سەرجەم دایکانتان گشت خستە ڕۆ ڕۆ

سەیرکە لاوانت چۆن هەڵمەت دەبەن

بۆ خاک و وڵات گیان فیدا دەکەن

بۆ سەر بەخۆیی دەیکەن گیان بازی

ئێوەش بە کورسیەک گشت دەبن رازی

بەسیە تا بەکەی کورسی پەرستن

بۆ سەربەخۆی یەکبگرن هەستن

باوی نەماوە کوتلە و حیزبینە

فڕێدە لایبە وازی لێ بێنە

دەست لە ناوی دەست دەوڵەت پێک بێنن

بۆ خزمەت  حیزبتان بە کار بهێنن

کەم برای خۆتان بە دژ  بزانن

لەو لاشۆ خۆتان دۆستی بێگانەن

گەلانی دنیا سەربەخۆیان گرت

بۆ سەربەخۆیی هەمو یەکیان گرت

ئێوەش یەکبگرین هێز پێک بهێنن

وڵاتی سەربەخۆ وە بەرهەم بێنن

محەممەد ئێناخی  ٩/٩/٢٠١٤ مانچستەر  بریتانیا

ئەم پارچە هۆنراوە پێشکەشە بە ڕۆحی پاکی خاڵۆزای شەهیدم

شەهیدی فەرماندە  ئەشرەف ئێناخی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی