وتوێژی بەڕیز عەبدولا حیجاب چاوەدێری سیاسیی کورد لەگەل ڕادیۆ کوردیی دەنگی ئەمریکا سەبارەت بە بەرخودانی ژنانی کورد لە سەنگەری بەرگری لە نەتەوەی کورد.VOA
له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا، عه‌بدوڵلا حیجاب په‌سنی هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا ده‌کات که پشتیوانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی پزشکی به فڕۆکه بۆ شه‌رڤانانی کۆبانی فڕێ داخوارێ. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ستراتێژی ئه‌مریکادابو و له قازانجی کورده‌کان و له خزمه‌ت دیموکراسی، ئاشتی و ئارامی هه‌رێمه‌که دایه.
حیجاب ده‌ڵێت،” به‌شداری ژنان له به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌دا بوو به هۆی ئه‌وه جیهان ته‌ماشای ژنی کورد بکات که تا دوێنێ و پێرێ به‌وه ناسێندرابو له‌سه‌ر ناموس ده‌کوژرێت ئێستا له‌سه‌ر شه‌ڕه‌فی دونیا خه‌بات ده‌کات و شه‌ڕه‌فی دونیا ده‌پارێزێت.”