ئه‌ی دڵی زام و پڕ پڕ له كوانم
ئاواره‌ی دووری و وێلی جیهانم
وه‌ره به یادی دۆسـتان و یـاران
هه‌توان كه‌ین‌سـاتێ‌زام‌و ئازاران
حه‌سـڕه‌ت وڕه‌نج وئاوازی گـریان
وه‌ره تووڕ بده‌ین‌له دووری ژ‌یان
بێسووده هه‌رچه‌ند په‌ژ‌اره‌داربین
له دووری یاران پـڕ له ئازاربین
ئاوازی خـه‌م و زاری و گریانـمان
قه‌ت هه‌توان ناكا برینی ژ‌یانـمان
وادیسان مه‌رگ و ئاوازی نه‌مان
دێ له‌ناودۆل و خاكی كوردستان
وا مال وێرانی و شـه‌ڕ‌ی‌خۆكوژ‌ی
كوردڵه‌بن‌دێنی‌جه‌نگ وخوێـنمژ‌ی
كوردسـتانی من هه‌وارگه‌ی‌خه‌مه
زۆرله‌مێژ‌ساڵه ئاسۆم هه‌ر ته‌مـه
رۆژ‌گاری چه‌وت وخیانه‌ت كردن
قه‌ت نه‌بـڕا‌یه‌وه ئاوازی مردن
دیسـان وا به‌هار خه‌می نـایه‌وه
كوردداوی‌مه‌رگی بـۆخۆی‌نایه‌وه
ده‌روده‌شت وچیام مه‌رگی‌هه‌ڤاڵه
كوردگه‌ل به‌كۆمه‌ل‌به‌شی‌ناو چاڵه
تادوێنێ دوژ‌من خوێنی ده‌ڕ‌شـتم
له‌خاكی خۆم دا كه‌سی ده‌كوشـتم
وائه‌مڕ‌ۆش براو هـاوزمانی خۆم
به‌ربوویته گیانم له‌ناومـالی خـۆم
دوژ‌من هه‌رچی‌كردوابه‌دترده‌كه‌ن
كـوردله‌ناوده‌به‌ن خاپورترده‌كه‌ن
یادده‌ده‌ن رۆله‌م دژ به‌خۆیی بێ
له‌نه‌یار خراپتردركی ڕ‌ێگه‌م بێ
هه‌ستی ناپاك وبیری كورد كوژ‌ی
وایادم ده‌ده‌ن جه‌وروخـوێن مژ‌ی
كوردی كلۆل و نه‌زان و بێكه‌س
له داوی‌خۆی دالێی بڕاوه‌نه‌فه‌س
هه‌رده‌م هه‌والی مه‌رگێكم بۆدێ
درۆ و بوختان وهه‌ره‌سـم بۆ دێ
به‌بیانووی پوچ ودرۆی فێلبازان
كورد‌ڕ‌سـواده‌كه‌ن‌وه‌كوجامـبازان
نا‌لێن بۆچی وا برای‌خۆ بکوژ‌ین
وا به خۆڕایی خوێنی خـۆ ڕژین
نا‌لێن من ێم و ئه‌ویتــر كـێ یه
بۆچی وا ه‌رگی‌خۆمـانمان پێ یه
تا ئێستا ئه‌من خاوه‌ن كیان نیم
خاوه‌ن ئازادی و مافی ژ‌یـان نیم
تازی و رۆمیان وعه‌جه‌م پێكه‌وه
ده‌سـت‌له‌ناوده‌ستن دژبه‌كورده‌وه
سـه‌روه‌ت وماڵ و خاكیان دزیوم
زۆركوردی‌په‌سـت‌وپیسیان‌كڕیوم
درۆ و نفـاق وبوختانان ده‌كه‌ن
ناوی كوردسـتان وا‌به‌دناوده‌كه‌ن
برا هه‌موومان رێگه‌مان یه‌كه
كوردستان‌مان هه‌مووی مالێكه
له سیما‌و یادی زۆرنوسـراوه‌كان
مه‌رگ ده‌بینم وا بۆ كـورده‌كان
له‌هه‌رچوارلاوه دوژ‌منی زۆرزان
وا ه‌وره‌ی داوه له كوردی نه‌زان
وه‌شـه‌ڕ‌مان‌دێنن بۆكورسی‌وپـاره
هه‌رچه‌ندهــه‌ول ده‌م دڵ پاره‌پـاره
گه‌ڵێ ڕابه‌ران كورسـیان ده‌وێ
ڕ‌زگـاری كــورد و ئازادیان ناوێ
ده‌چن بۆ‌شـام و‌ده‌ستوران ده‌ده‌ن
له بۆ تارانیش زوڕنا لێ ده‌ده‌ن
به‌غدا وئه‌نقـه‌ره‌ش‌مالی خۆیـانه
بۆ داگیركه‌ران دڵـیان بریانه
به‌نـاوی خه‌بات هه‌لوه‌دام ده‌كه‌ن
به‌نه‌فیرعامیش‌كوردكوژ‌ی‌ده‌كه‌ن
هه‌ركێ ڕاست بلێ ئه‌وه به‌لایه
ده‌كوژ‌رێ ومه‌رگی دابیـن كرایه
سه‌دان‌سیخوور ونه‌یار وته‌ره‌س
خۆیان مات داو‌ه‌هه‌زاران ناكه‌س
فتنه‌و نفاق و شه‌ڕ ده‌نێنه‌وه
به‌سه‌ر شۆریان كورد د‌بیـننه‌وه
زوریش تێ نـاگـه‌ن كه دڵ بڕاون
له‌ناو ســــیخوڕو ناپاك خنكاون
ده‌ستیان زۆرده‌ڕواگـه‌لێ خائینان
چاڵ هه‌ڵ ده‌كه‌نن بۆ هـاوزمانیان
كوردی دڵسـۆزو نیشتمانپه‌روه‌ر
ده‌كه‌ونه داوی نه‌یـاری به‌دفه‌ر
سیخووڕوخاینیش سمێڵ‌با ده‌ده‌ن
كه كوردی پاك ودڵسۆز ڕاده‌ده‌ن
هه‌تا ئه‌م بایه له‌و كونه ده‌ربێ
منی كورد حاڵم هه‌ر ئاوا ده‌بێ
جا به‌سیه وه‌رن دڵسـوزانی كورد
باتووڕده‌ین هه‌موو‌خـائینانی‌كورد
پێكه‌وه هه‌رچی كه‌پاك و مه‌رده
باسه‌ر به‌خۆكه‌ین‌خاكی‌ئه‌م كورده
په‌ست و نه‌یارو ناپاك و ته‌ره‌س
با وه‌ده‌ر بنێین سیخوڕ و ناكه‌س
ئێمه هه‌مـوومان رۆله‌ی‌كوردانین
خـاوه‌ن خاكێك و به‌بێ ژیـانین
وه‌رن یه‌ك هیواو بـۆ ئامانجێ بین
بۆ سه‌ربه‌خۆیی خاكی خۆمان بین
یه‌ك گرین هه‌تا سه‌ربه‌خۆ ده‌بین
به‌یه‌كگرتنمان گشت رزگار ده‌بـین
*
به‌یادی شه‌ڕه‌ناڕه‌واكانی خۆ كوژ‌ی.
پێشكه‌شه‌به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دژ به هه‌موو شه‌ره‌كانی ناو خۆیی و خۆكوژین.1995