"an independent online kurdish website

yeki_befranbar_nu
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی پارڵەمانی هەرێمی کوردستان
مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

سڵاوێکی برایانە،
پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران، بە هۆی سنوورێکی بەرفراوانی نێوان هەرێمی کوردستانی باشوور، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و سیاسەتی پاوانخوازی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی‌نێوەڕاست و عێراقدا شتێکی پێویستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دامەزراوە فەرمییەکانی کوردستانی باشوور لە بەرانبەر ڕای گشتی و بیری نەتەوەیی و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی هەر چوارپارچەی کوردستاندا بەرپرسن. شێوەی پێشوازی کردن و پێشوازی کردن لە وەفدێکی سیاسی کە یەكێ لە ئەندامانی نێو ئەو وەفدە وەکوو تاوانبارێک لە تێرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕڕەحمانی قاسملوودا ناسراوە دەبێتە هۆی ئەوەی دڕدۆنگی لە نێوان دوو پارچەی نیشتمان ساز بێت. لەگەڵ ئەوەشدا هەستی تاکی کورد بە گشتی بریندار دەکا و ئەمەش دەبێتە هۆی ساز بوونی کەلێنێک لە مابەینی جەماوەری دوو پارچەی کوردستاندا، هەر بەوەندەش راناوەستێ و تاکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تووشی گومان لە دەسەڵاتی کوردی لە کوردستانی باشوور دەکا. بەبێ‌گومان دڕدۆنگی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەسەڵاتداری کوردستانی باشوور تەنیا ئاشی کۆماری ئیسلامی پێدەگەرێ و هیچیتر، بە هۆی ئەوەی سەردانی کەسانی وەکوو سەحراڕوودی هەستی نەتەوەی کوردیڕرۆژهەڵات بریندار دەکا و پێگەی دەسەڵاتی کوردی باشووریش لە نێوجەماوەری ڕۆژهەڵاتدا لاواز دەکا. داواتان لێدەکەین چیتر ڕێگە مەدەن کەسانی هاوشانی سەحراڕوودی کە لە سەرکوتی خەباتی ڕۆژهەڵاتدا دەستیان بووە بە فەرمی سەردانی کوردستانی باشوور بکەن.
چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کەمپەینی یەکی بەفرانبار

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی