چووینە نێوەوە
تەنیا هۆڵێکی مەزن
چۆڵ و بێ دەنگ
ڕووبەری ئەردەکەی
مینا سەهۆڵی پاخلیسکەی وەلانراوە
درگاکانی گاڵەدرابوون
هەواێکی خۆڵەمێشی
نیگاری ڕەنگاوڕەنگ بە دیوارەکانەوە
مرۆڤ وێنەی بێگیانی دەبینی
کە لەپێش چاو مێروولەی دەکرد
ئەوەی دەهاتە بەرچاو:
سپەر، تایتەرازوو، ماسی، و
تیمسالی پیاوئازاێک بوو،هەمبەر دنیاێکی کڕولاڵ
پەیکەرێک لە دنیاێکی واڵادا،
لە نێوڕاستی هۆڵەکدا
تەنیا ئەسپێک وێستا بوو
کەچی ئێمە لەودنیا بێمانایەدا،
سەرنجمان بۆی نەکشا بوو
لەشارەوە، دەنگ و هاور،
لاوازتر لە وژەوژ لە سەدەفێک،
دەهاتە گوێ
لە گێژاوەی ئەو شوێنە چارەنووس سازەدا
بەخوڕ شوێنکەوتووی دەسەڵات
هەروەها شتێکی دیکەش،
شتێکی تاریک لە پێش چاومان دەرکەوت
پێنج پاگەردی پێش درگا،
بێ ئەوەی لێی تێپەڕین
لم دەڕژایە شووشە بێدەنگەکانەوە
کاتی ئەوەی بوو تەکان لە خۆدەین
ڕۆیشتین بۆ لای ئەسپەکە
هەیکەلێکی مەزن وێکچووی ئاسنی ڕەش
وێنەیەک، وێنەی خۆدی دەسەڵات
پاشماوەی مەرگی میر و شازادە
ئەسپەکە کوتی:«من تاقانەم،
واڵایی کە منی دەڕەتاند، فڕێم دا
ئێرە ئیستەپڵی منە
هێدی گەشە دەکەم
من لێرەدا بێدەنگی کاوێژ دەکەمەوە
نووسینی:تۆماس تڕانستڕۆمرTomas Tranströmer
وهرگێڕان له سوێیهوه، ڕهحمانی سۆفی/ سوێد