هاوڕێی به‌ڕێز! تاسه‌ی سه‌فه‌ری دووریت چه‌ند به تان و سۆیه. داد له‌م ژیانه چه‌نده پڕ له که‌ند و کڵۆیه.
چـم له ده‌ست دێت، جگه له گڕدانی شه‌مێکی کزه‌ڵه‌ی فرمێسکاوی، که ئه‌ویش به‌رگه‌ی سه‌رمای سڕ و هێرشی بای به گۆڕ ناگرێت و ڕه‌نگه ده‌گه‌ڵ چوونی سه‌ره‌تای هه‌نگاوه سست و شله‌کانم دامرکێ و بمری و ئاگری نه‌گڕێ.
به‌ڵێنم دابوو که هه‌موو (19 ی ئا‌پریل)ان، له ڕۆژ ژماری دیواری و ته‌مه‌نی به‌ره‌وخواری پیریم، ڕه‌ش که‌مه‌وه. هه‌تا خۆشم بۆ هه‌میشه ڕه‌ش ده‌بمه‌وه.
خۆسکه و بریا! خۆسکه و بریا ئه‌م کۆچه نابه‌وه‌خته‌ت نه‌کردبا.
به‌ڵام ڕاسته گوتراوه خۆسکه و بریا بێ به‌رن و به‌داخه‌وه بۆ مه‌مانانیش هه‌ر داخ و که‌سه‌رن…
کاکی برا گه‌لێک که‌س بۆ خۆسکه و بریا به د‌ڵ و گیان تێکۆشا و گیانی دا و گریا.
خۆسکه ده‌مای و ئه‌م ساڵیشت ده‌بینی. ده‌ت بینی که گه‌له‌که‌ت له سه‌رانسه‌ری کوردستان، ئه‌و خه‌ڵک و وڵاته‌ی بۆی ژیای و بۆی مردی، چۆن به بیری نه‌ورۆزه‌وه چوون و به چ شکۆیه‌ک ئاگری به گڕی نه‌ورۆزیان گڕ داوه. ئاگرێک که گڕی گه‌رمی دڵی هه‌موو ئه‌ویندارانی ئینساندۆستانه و سووری ڕه‌نگی ئاڵی کوڵـمی هه‌موو کیژانی کوردستانه و دووکه‌ڵی بۆ چاوی نه‌یاران و دووژمنانی ئازادی. ئاپۆڕای تێکڕایی خه‌ڵک هیما و هیوای هه‌بوون و هه‌ربوون و یه‌کیتی و یه‌کگرتوویی.
په‌یامه‌کانیان به قوڵایی زه‌وی قوڵ و به به‌رزایی ئاسمانانی به‌رز، به‌رز بوون.
گه‌ڕی دیلانیان له گه‌ڕی گه‌ردون به گه‌ڕتر.
کۆڕی سروودیان پڕ له هیوا و دروو و لە ئاگڕی نەرۆز بە گوڕتر.
گه‌ڕی گه‌ڕه‌لاوژه‌یان له پە‌یامی نویژان ڕوونتر و پیرۆزتر.
ده‌نگیان ده‌نگی ناسراو و ئاشنا.
بانگیان بانگی ئازادی و سه‌رفیرازی و ئینسانی، ئه‌و بانگه‌ی په‌رده‌ی گوێی به‌شه‌ڕییه‌تی به ئاگای له‌رانده‌وه و خه‌وه که‌روێشکه‌ی نه‌یاری ڕه‌وانده‌وه.
جله‌کانیان له ڕه‌نگی گوڵان و ئاڵای کوردستان و نوێنگه‌ی چوار وه‌رزی سروشت. سپی‌تر له کلوی به‌فری یه‌کشه‌وه، پاکتر له چۆڕی شیر، ناسک‌تر له باڵی په‌پوله. له زه‌رده‌ی زێڕینی خۆره‌تاو زه‌ردتر. له سه‌وزی به‌هار سه‌وزتر و له سووری سووره‌تاوی هاوین سوورتر…
خۆسکه و بریا!
ده‌ت دیت که لاوی کورد چه‌نده پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتوویه.
له ڕێکخستن و سازماندان، له ڕێکوپێکی و نه‌زم و نیزام، له په‌یام و وه‌ڵامدا…
به‌هه‌زاران مرۆڤی کورد له ڕه‌ده‌ی ته‌مه‌نی پێڕۆکه‌وه هه‌تا پیرۆکەی سه‌دساڵه، ژن و پیاو، پیر و لاو، هه‌ژار و ماڵدار، ڕاستاژۆ و نامۆ، به بیر و پیشه و پێشه‌ی جیاواز بۆ یه‌ک مه‌به‌ست له ده‌وری یه‌ک کۆده‌کاته‌وه و به‌سه‌ریان ده‌کاته‌وه و وێکیان ده‌خاته‌وه…
له‌م کۆگا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا که یاد و پیرۆزکردنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورده، قه‌ت تاقه ڕه‌فتارێکی ناکردار و وتارێکی ناوهۆشیار، یا په‌ڵه‌یه‌کی به هه‌ڵه و نیگایه‌کی به که‌ڵه و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کی به په‌له به‌ر‌چاو ناکه‌وێت. هه‌موو شتێک به مانا و هه‌موو په‌یام و وتارێک به به‌ها بوون. نه که‌س زامار بوو و نه‌که‌س دڵازار…
خرۆشان بوو، بۆ فه‌رمانی یه‌زدانی. نافه‌رمانی له فه‌رمانی بێ فه‌رمانی بێ فه‌ڕیی.
جێت خاڵی!
به‌ڵام هاوڕێم! دڵت به‌خۆت نه‌سووتێ منیش له‌وێ نه‌بووم. هه‌ر وه‌ک جاران که‌سیره‌ی سه‌رما و سه‌خڵه‌تی وڵاتی سه‌هۆڵم، هه‌ر واش دوور له زێد و بێ به‌ش و کڵۆڵم..
ئای ژیانی پڕ له ژان. ئای ژینی پڕ له قین، ئای ڕۆژ و مانگ و ساڵانی پڕ له شین و گرین…
خۆسکه به خۆت که نابینی و نابیسی که ناکه‌س بوونه که‌س، به‌ناو هاوڕێ لێک بوونه ده‌رد و سۆ، ئاشنا لێک بوونه دڵۆ، خوب خوو بوونه به‌دخوو… خێو بوونه بێگانه، بێگانه بوونه به‌خێو… گشت دوعاکان بوونه جنێو، هێج ئوسوڵێک نه‌ماوه بۆ دان و پێ‌و…
کۆنه هاوڕێ.
ئەم یادە بۆ یەکەم ساڵ وەگەڕی کۆچی دوایی نەمر هاوڕێ کاک برایم جۆرابچی نووسرابوو، بەڵام بەلا نەکرابۆوە.