ئه‌ورۆ حوشترێکی
مێشک کرمه‌ژن که
کهوهانهکهی پڕ کردبوو
له باڕووتی کینه و جه‌هل!
ڕهشۆکهی له ده‌ست
جه‌ندرمه‌ی تورک
به‌ر بوو و خۆی کرد به
ناوه‌ندی هونه‌ردا
له پرسۆس!
پرسۆس!
به خوێن سور بوو و
بوو به تابلۆیکی ریئالی
دیکه له ناوه‌ندی هونه‌ر و
له موزه‌خانه‌یه‌کی کۆنی
دیوار په رش و گوله گازی
سه‌ر جوغرافیایه‌کی
چوار شه ق كراويى به‌رشه‌ق دراو
دانرا و بوو به تابلۆیه‌کی
هه‌ره به نرخی ئینتزاعی
بۆ ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کانی جیهان
له ته‌نیشت مۆزه‌خانه‌ی
ڕێویه کلک نهوتینهکانهوه،
نرخی ئه‌م تابلۆیه
به ئه‌ژمار نایه‌ت و
به هیچ کولکسیونێرێکى
مووزه‌ی جه‌نگ ناکڕدرێت
له به‌ر ئه‌وه‌ی داری ئه‌و فڵچانه‌ی
که ئه‌م تابلۆیانه کێشاوه
له دار به‌ڕۆی قه‌ندیلى پڕ له چیرۆکه و
مووه كانى له زڵفی كيژانى کۆبانیه!
کهنویسى ئه‌م تابلۆیه
له کۆتهو جامانه‌ی
پێشمه‌رگه و به‌رگی پتوورکاوی
ئه‌نفال کراوانه!
ڕه‌نگه کانی ئه‌م تابلۆیه
له خۆێن و فرمێسک و سورمه و
لێشاوی زام و زه‌ردیی ديمه نى
منداڵانی چیای شه‌نگاڵ و
ژاری ڕه‌شی تێکه‌ڵ به‌ڕه‌نگی
به‌هاری هه‌ڵه‌بجه‌یه!
ئه‌م تابلۆیه
واژووی سوری پڕ له شانازى
کوردستانی له‌سه‌ره و
پێشکه‌ش كراوه به
داگیرکه‌ره بهرچاوتهنگهکانى
خاكى كورد و کارمه‌نده ده‌سه‌ڵات
که‌له‌مچه کراوه‌کانی مافی مرۆڤ و
زلهێزه ئیراده بچووکه‌کانی شه‌ڕی
ده‌وڵتی ئیسلامی و کورد.
فه‌تحی میرزائیان