دوایی ماراتۆنی بیست و چه‌ند مانگه‌ی وتووێژ و دانیشتن و قسه کردن له سه‌ر به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران ، توانیان له رێکه‌وتی 23/4/94 هه‌تاوی به رێککه‌وتن بگه‌ن ، ڕێککەوتنێک کەر هەرچەند بەڕواڵەتیش بێ هەموو دونیا پێیان باشە.
له هه‌وه‌ڵین ساته‌کانی راگه‌یاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه له هه‌موان زیاتر کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی و ئامریکایی بۆ شیکردنه‌وه و راگه‌یاندنی ئه‌و رێککه‌وتنه و ده‌سکه‌وته‌کانی بۆ وڵاتانی خۆیان بۆ خه‌ڵکی خۆیان هاتنه سه‌ر میمبه‌ر و راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌یان کرد و رایانگه‌یاند که ئه‌و رێککه‌وتنه بۆ هه‌موو لایه‌ک باشه. هه‌رچه‌ند قسه‌کانیان هاوته‌ریب نه‌بوو ( له‌وانه‌یه له‌داهاتووی نیزیک دا ده‌رزی قسه‌کانیان زیاتریش لێک ئاواڵه بێته‌وه) به‌ڵام لانی که‌م له ساته‌کانی یه‌که‌م دا وایان خۆ نیشان دا که زۆر رازین و تا راده‌یه‌کی زۆر ویست و داخوازییه‌کانیان له‌م رێککه‌وتنه‌دا هاتۆته دی و سه‌رکه‌وتوون. ئه‌م رهزایهته له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟ ریککه‌وتنه‌که به‌راست براوه – براوه‌یه!؟ یان لایه‌نی خیچاو وه‌ڕووی خۆی ناهێنی؟ ئه‌گه‌ر چاوێک به هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و ماوه‌ی که ئێران ده‌ستی به به‌رنامه‌ی ناو‌کی کردوه و ئێستاش قسه‌کان و روانگه‌ی تیمی دانوستانکار و سه‌رانی ئێران و ئامریکا به بنه‌ما وه‌رگرین، ده‌بێ به دوو خوێندنه‌وه و به دوو روانگه‌ی ئێران و ئامریکا چاوی لێبکری، ئه‌ویش به به‌روپشتی بانگه‌شه و کرده‌وه!!
ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی به هێزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه هه‌وڵ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه‌ی ناو‌کی ده‌دا که به ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌یه‌کگرتووه‌کان مهرزهم نه‌بووه. کاری پیتاندنی یۆرانیۆمی له چه‌ند سه‌ت سانتیڤیوژهوه ده‌ست پێکردووه ئێستا گه‌یاندوویه‌ته چه‌ند هه‌زار سانتیڤیوژ، پاشه‌که‌وتی یۆرانیۆمی به بارته‌قای سێ بۆمبی ئه‌تۆم هه‌یه! بنکه‌کانی ناو‌کی له ” بۆشێهر” وه بۆ( ئه‌وانه‌ی ئاشکران) “نه‌ته‌نز” و ” فۆردۆ” و “پارچین” و” ئه‌راک” ی زیاد کردووه. ترسی ئامریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی و ئیسرائیل له‌وه‌ی که ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناوه‌کی به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی که هه‌یه‌تی و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی له ناوچه‌دا هه‌یه‌تی، ده‌توانێ ببێت به مه‌ترسێکی ئێکجار زۆر گه‌وره له جیهاندا. بۆیه پیویست بوو به شێوه‌یه‌ک قه‌مته‌ر بکرێ و پێش به‌و کاره‌ی بگیرێ که هه‌م بتوانێ ئێران ده‌ژێر چاوه‌دێری ئامریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی دابێ، هه‌م پێش به کێبه‌رکێی ناو‌کی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگیرێ.
دوایی بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌ریته‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره له لایه‌ن پێنتاگۆن و روودانی کاره‌ساتی 11 ستامبر که ئامریکا شه‌ڕی له ماڵه خۆی ڕا ڕاگواسته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان و عێراق تێوه‌گلان و ئێرانیش بۆ ئامریکا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی نه‌بوو به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ببوو به گورگه‌که‌ی هه‌یاسی، یانی مه‌ترسی ئێران بۆ ده‌وڵه‌تانی ناوچه وای له ئامریکا کردبوو که بڵێ من بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه و به‌رگری له ئێوه له هه‌مبه‌ر مه‌ترسی ئێران له ناوچه‌م و ده‌بێ خۆتان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئێرانێکی ناو‌کی ته‌یار بکه‌ن. ئه‌وه مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وندی ئامریکا بوو که بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوکات به‌ڕێوه‌بردنی به‌رنامه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره پێبنێته ئه‌و ناوچه‌یه و وێرای شهر به دژی تیرۆر، خۆی وه‌ک ئاڵاهه‌ڵگری رزگاری گه‌ڵانی گیرۆده‌ی دیکتاتۆری پێناسه بکا. له‌ولاشه‌وه هاوته‌ریب بوونی به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و ئامریکا له ناوچه وای کرد که ئامریکا ده‌ست بۆ سه‌رچاوه‌ی داهات و هاوپه‌یمانی بێ قه‌رار مه‌دار نه‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یانزانی که ته‌واوی ئاوره‌که له گۆڕی ئێران هه‌ڵده‌ستێ به‌ڵام ده‌ستی بۆ نه‌برد. چوونکه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا له لایه‌ک ببووه گورگی هه‌یاسی و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ بردنه پێشی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستی گه‌وره ، بۆ جودا کردنه‌وه و ته‌فریق کردنی نه‌ته‌وه و ئه‌تنیک و قه‌واره و ئاینه‌کان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی و شه‌ڕ و کێشه نێوانیان پیویست به چه‌ک و خۆراک و پروپاگه‌نده هه‌یه.که به‌شی ئایینی به‌تایبه‌ت شیعه‌گه‌ری ئێران توانی رۆڵێکی باش بگێڕێ و ده‌گێڕێ! به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا هاوپه‌یمانانی ئامریکا دیتیان ئێران له‌م دواییانه‌دا به‌ڕاستی له ناو‌کی بوون و وه‌دست هێنانی چه‌کی ناو‌کی زۆر نیزیک بۆته‌وه رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئامریکا و به هاوکاری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کان فشاریان بۆ ئێران هێنا و توانیان ئێران بێننه سه‌ر مێزی وتووێژ. ئاکامی ئه‌و دانوستانانه بوو به رێککه‌وتنی رێکه‌وتی 23 / 4 /94 هه‌تاوی.
ئێران له هه‌وه‌ڵه‌وه رایگه‌یاندووه که به شوێن وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی نییه. به‌ڵام به هیچ یه‌ک له پێشنیاره‌کانی ولاتانی رۆژئاوا و ئاژانس رازی نه‌بوو له‌بڕی دابینکردنی پێداویستی یۆرانیوم بۆ کار و باری پزیشکی و به‌رهه‌م هێنانی کاره‌با. ته‌نانه‌ت رێبه‌ر رایگه‌یاند که ئه‌وان به‌دوای چه‌کی ناو‌کی نین و به حه‌رامی ده‌زانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌تۆمی بوونی خۆیان به ئاشتیخوازانه و بۆ کاروباری مرۆڤ دۆستانه له قه‌ڵه‌م ده‌دا به‌ڵام هه‌ڵوێست گرتنیان له هه‌مبه‌ر دنیا و توندئاژۆیی و توتالیتر و سه‌ره‌رۆیی و پاوانخوازی وای کرد که رۆژئاوا زیاتر گومان له راستی ئێران و کاره‌کانی ناو‌کی بکا. ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا په‌ره‌پێدانی جموجۆڵه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی له سورییه و لوبنان و عێراق و به‌حرین و یه‌مه‌ن و دنیای عه‌ره‌ب، به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان به ته‌واوی هه‌ستی به مه‌ترسی ئێران له ناوچه‌که کرد. دیاره له‌گه‌ڵ ئیسرائیلیش چۆنه!؟ له‌و لاشه‌وه له کاره‌کانی ناوکیش دا گه‌مه‌ی ههزارودوولای ده‌ست پێ‌کرد. زۆر ناروون ده‌ستی به چاڵاکی بۆ وه‌ده‌ست هێنانی وزه‌ی ناو‌کی کرد که له هه‌ڵسووکه‌وتی خۆی دا وای نیشان دا هه‌رچه‌ند به قسه ده‌ڵێ نایهه‌وێ چه‌کی ناو‌کی به‌رهه‌م بێنێ به‌ڵام به پێی راپۆرتی ئاژانسی ناو‌کی نه‌ته‌وه‌یه یه‌کگرتووه‌کان و ئامار و راده‌ی زۆری پیتاندن و په‌ره‌پێدانی ناوه‌نده‌کانی پیتاند و … هه‌موو ئه‌و گومانه ده‌سلمێنن که ئێران خه‌ریکی وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوکییه.
به ده‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه دانوستاندن بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتنی ئێران و وڵاتانی پێنج زێده یه‌ک ده‌ست پێده‌کا. هه‌روه‌ک له هه‌وه‌ڵه‌وه له لایه‌ن ئێرانه‌وه داغکرا و ببوو به بنه‌ما و مه‌رج ده‌با هه‌ر دوو لا تێیدا براوه‌بن، له کۆتایش هه‌روه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا هه‌دووک وانیشان ده‌ده‌ن که به‌ڕاست براوهنه!! به‌ڵام دیسانیش ئه‌و رێککه‌وتنه به دوو گۆشه نیگای بانگه‌شه و کردار ده‌بێ چاو لێبکرێ!.
ئه‌و رێککه‌وتنه بۆیه ئێرانی تێدا براوه‌یه چوونکه له هه‌وه‌ڵه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی کردووه که نیازی وه‌ده‌ست خستنی چه‌کی ناو‌کی نییه! بۆیه ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئێران له به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ناو‌کی هیچ له زاتی پرسه‌که ناگۆڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هیوای وه‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناو‌کی نه‌بووه که چی له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا گه‌لێک پووان و ئیمتیازی وه‌رگرتووه که جیا له هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌کان و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه پێشێلکاری کردنی مافی مرۆڤ، وه‌رگرتنی گه‌ره‌نتی مانه‌وه و درێژ کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامییه. ده‌گێڕنه‌وه له ناوچه‌ی موکریان نه‌خۆشی تاعوون یان وه‌با هاتبوو ئاغایه‌کی شاروێرانیش که (شاره‌زای بڕینه‌وه‌ی ره‌ز ده‌بێ ) له ترسی مردن به‌و نه‌خۆشییه په‌نا بۆ خانه‌قای شێخی بورهانی ده‌با ماوه‌یه‌ک که له‌وی ده‌بێ رۆژێک شێخ پێی ده‌ڵێ فڵانکه‌س ده‌ڵێن تۆ شاره‌زای برینه‌وه‌ی ره‌زی ده‌بێ ساڵێکی دیکه بێی ئه‌و مێوانه‌ی خانه‌قا چاک بکه‌ی! ده‌ڵێ به چاوان بۆ سبه‌ی یه‌کسه‌ر ده‌ڕواته‌وه بۆ دێیه‌که‌ی خۆی! لێی ده‌پرسن ئه‌وه بۆ هاتییه‌وه ده‌ڵێ من نامرم شێخ فه‌رمووی ده‌بێ ساڵێکی دیکه بێی باغمان بۆ چاک بکه‌ی ئه‌وه دیاره من نامرم! گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی ئێرانیش مانه‌وه و درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی چوونکه ماوه‌ی چاوه‌دێری وڵاتانی رۆژئاوای له‌سه‌ر بنکه ناوکییه‌کان و کاره‌کانی ناو‌کی ئێران له پازده بۆ بیست و پێنج ساڵ درێژه‌ی ده‌بێ! له هه‌مان کاتدا وه‌رگرتنی مه‌شروعییه‌تی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی زلهێزی جیهانی حیسابی ده‌وڵه‌تێکی خاوه‌ن ده‌سه‌لات و زلهێزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی بۆ ده‌که‌ن و ولاتانی ده‌ورووبه‌ریشی پێ پابه‌ند ده‌که‌ن که مل که‌چی ئه‌وه رێککه‌وتنه بن! ئه‌وه‌ش ئێران ده‌ست ئاواڵه‌تر ده‌کا له جموجۆڵ له ناوچه‌که‌دا. ده‌نا ئازاد کردنی چه‌ند سه‌ت میلیارد تمه‌ن بۆ ئه‌و زۆر جێگای بایه‌خ نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به چه‌ند قات خه‌رجی هێزه‌کانی تیرۆری له ده‌ره‌وه‌ی ولاتی ده‌کا یان به چه‌ند سه‌ت قات له نێوخۆی وڵات دزراوه و شاردراوه‌ته‌وه که ئاشکراش بووه که‌س خۆی پێوه ماندوو نه‌کردووه! ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا ده‌سکه‌وتی سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تییه بووژانه‌وه‌ی رژێمه به هۆی لابردنی سزاکان و وه‌رگرتنی فتوای مانه‌وه‌ی و ئه‌ستاندنی مهشروعیتی ده‌سه‌لاتی نگریسی خۆیه‌تی. لانی که‌م 15 هه‌تا 25 ساڵ ته‌مه‌نی رژیم دریژ کرایه‌وه. ئه‌وه‌ش تاکتیکی کۆماری ئیسڵامییه له ناوخۆ که توانی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ش جواب بداته‌وه. ئه‌ویش ره‌نگ گۆڕین و چه‌واشه کردنی خه‌ڵکه. ده‌سه‌ڵات یان ده‌وڵه‌تی له سێبه‌ر له هه‌ڵبژاردن و هێنانه سه‌رکاری ده‌وڵه‌ته‌کانی ریفۆڕمخواز و بناژۆخواز و شیرهوتین ، ته‌نیا بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ره و به‌س.
له‌و لاشه‌وه ولاتانی زلهێز ده‌ڵێن ئێرانمان وا چوار میخه کردووه که قه‌ت ناتوانی بۆ لای ناو‌کی بوون بچێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لابردنی گه‌مارۆکان به مه‌ودای زه‌مانی و ئه‌رخه‌یانی وڵاتانی رۆژئاوایی له ئێران ده‌بی، چاوه‌دێری ته‌واومان له‌سه‌ر بنکه‌کانی ناو‌کی و نیزامی ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ( راستی ئازمایی) _ له‌به‌ر دڵی ئێرانی ناڵێن لێپرسینه‌وه ده‌که‌ین له پسپۆرانی ناو‌کی به ده‌زگای ( دروغ سنج)! _ کاره‌کانی ناو‌کی به ته‌واوی ده‌ژێر چاوه‌دێری دا ده‌بی که پیتاندنی له سی و حه‌فتاوپێنج له سه‌ت زیاتر نه‌بی و ئه‌و یۆرانیۆمه بیست له‌سه‌تی له ئێران پاشه‌که‌وت کراوه لێی وه‌رده‌گیری و به پێخۆر و به‌ڕادده‌ی پیویست بۆی دابین ده‌کرێ. له‌هه‌مان کاتدا جۆری کاری بنکه‌ی ئه‌راک له ئاوی قورسه‌وه به ته‌واوی ده‌گۆڕدرێ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی رژێم به هێڵی سووری نێو ده‌بردن و چه‌ند جار رێبه‌ر پێداگری له‌سه‌ر کردبوون هه‌مووی به‌زێندراون و ژێرپی خراون. ئه‌وه ته‌سلیم بوون و خواردنه‌وه‌ی جامی زه‌هره له لایه‌ن رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی! به‌ڵام وه‌ک خومه‌ینی به جه‌رگ نییه که راسته‌و خۆ هه‌موو شتێک وه‌ستۆ بگری و به راشکاوی رایبگه‌یه‌نێ! هاتووه له قسه‌کانی رۆژی جه‌ژن دا شه‌ریک بۆ خۆی داده‌تاشێ! هه‌ر چه‌ند وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا پووان و ئیمتیازی باشتری پێوهرگرتوون.
کۆتاییدا ده‌بێ بڵێین که ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌توانێ له ره‌هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئێرانیش دابێ ئه‌گه‌ر ده‌ره‌تانێک مابی و به‌ره‌ی لاوی شۆرش نه‌دیو و خاوه‌ن وزه و بیرمه‌ند هه‌له‌که نقۆزێتهوه _ چوونکه زۆربه‌ی خه‌ڵک به تایبه‌ت به‌ره‌ی پیری ئه‌مرۆ و لاوی سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران و ئۆپۆزیسیونی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌موو جۆره‌کانی چاوه‌ڕوانی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بۆ لادانی کۆماری ئیسلامی بوون! _ ئه‌و رێککه‌وتنه ده‌توانێ ئه‌وان به ته‌واوی نا‌ئومێد له‌م پرسه بکا و ناچاریان بکا بیر له رێگه چاره‌یه‌کی دیکه بکه‌نه‌وه! هه‌تا بتوانن رێگای رووخانی رژیم له ده‌رزی گه‌رانه‌وه بۆ ئیراده‌ی خه‌ڵکی ناوخۆ و ئیمان به‌خۆ بوون سه‌یر بکه‌ن. وه‌ک چۆن به یه‌کگرتوویی توانیان له‌هه‌مبه‌ر رژیمی پاشایه‌تی خۆ رابگرن و له به‌ینی به‌رن هه‌میسان ئه‌و رووحه یه‌کگرتووه زیندوو بکه‌نه‌وه و به ده‌ستی به‌تاڵ به ئیمان به‌خۆ له‌و رژێمه‌ش وه‌خۆکه‌ون و کۆتایی به رژێمی ویلایه‌تی موتڵه‌قه فه‌قییه بێنن. به‌هیوای ئه‌و رۆژه.