Hoppa till innehåll
Hem » بۆ کاک چەکۆی هاوڕێم. عومەر غولام عەلی

بۆ کاک چەکۆی هاوڕێم. عومەر غولام عەلی

هۆ کاکی پێشمەرگە گەرووی کامە چەک

بەرووی کام سەنگەر باڵای کام چیا وchako_omer

داوێنی کامە زنار،

سێبەری کام لێڕ،

کام بەستێنی چۆم لەپی کێهە پێدەشت،

لەم زەمەنی خەباتە دا

لەم گشتە شار و گوندە کێها،

کام ساڵ و مانگ و ڕۆژ،

کامە ڕێگا لەم کاولە نیشتمانەی من دا بۆت نەگریا؟