كوردستان، شوێنی ژیانم ، ئه‌و شوێنه‌ی له من حه‌رام كراوه بۆ ژیان، به‌ڵام نیشته‌ژیانی وه‌كوو چیا بلند و سه‌ربه‌رزه كانى قه‌ندیل له پشتمانن.
ئه‌وساڵ ده‌مهه‌ویست زور شیاوتر له جاران روژی بابت پیروزباییت لێ بكه‌م. بابه گیان ئاخر چه‌ند روژ هه‌یه به‌رزتر له روژێك وه‌كوو ئه‌م رۆژه؟!.
بابه گیان، به‌شێك له هاوسه‌نگه‌رانت دوایی به‌ڵێن دوپاتكردنه‌وه له‌گه‌ڵت، روویان له تو كرد.
هاتن بۆ لات تا مژده‌ی نزیكتربوونه‌وه‌مان به ئازادی پێ بده‌ن. بابه گیان برینييكى زور قووڵه، چارەى ئاسان نییه، به‌ڵام نه‌مانی دوژمن له سه‌ر رێگا و گه‌یشتنمان به ئاوات، ئه‌سرینی خه‌یالی توم بو دێنێ.
پێمان ده‌ڵێ: نا، رێبازی ئه‌و قه‌ت وون نابێ.
بابه گیان خوزگه به‌و هاورێیانه‌ی كه بوونه مێوانت چه‌ند روژ له‌مه‌و پێش.
بابه گیان، سه‌روان چه‌كۆ، خوشه‌ویستی هه‌مووان، چاوه‌روانم هێشتاش چاوه‌روانتم، به‌ڵام به‌هێزتر له جاران، وه‌ربه‌رزتر له جاران.
ئه‌ورو یادی ئاخرین ماڵ ئاوایی مان له یه‌كتر بیر هاته‌وه، چه‌ند به‌سوز بوو قسه‌كانت، چه‌ند دڵفرێن بوون وشه‌كانت، چه‌ند هیوا به‌خش بوون و ئارام كه‌ره‌وه‌ی دڵی من بوون.
بابه گیان، ئه‌من و ئه‌وین و دڵنیا و هه‌ناره‌كان و روڵه‌ی شه‌هیدانی دیكه‌ش رێبازتان له‌به‌ر چاومانه و دڵمان ئوقره‌ی ئازادی زیاتر ته‌نیوه. دڵمان هه‌مێشه لێ ده‌دات بۆ بینینەوەی خه‌نده‌كانی سه‌ر لێوى ئێوه. ئێمه روڵه‌ی ئێوه‌ین. بێ شك رێبازتان قه‌ت وون نابێ تا گه‌یشتن به ئامانج.
سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتن بۆ كوردستان.
بژی رۆله به‌جه‌رگ و تێكوشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
بژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران