"an independent online kurdish website

٢٩ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا (١٦/٩/١٣٦٦) هەواڵێک وەک بروسک لە ئاسمانەوە دەر کەوت و لە سەر زەوی دەنگی دایەوە. هەواڵی قەستی تێروری مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی،mela-hassan._qasmlu-0

کاتێک ئاوڕ لە مێژووی حیزب و ژیان وبە سەر هاتی شێوەسەلی دەدەینەوە ژیانێک لێوان لێو و پڕە لە خۆ بردویی ، چەرمەسەری لە هەمان کاتدا تەژییە لە شانازی . کاتێک مامۆستام گەنجە ئەو هەڵگری بیری دێموکرات و هەڵسوراوێکی نێو حوجرەی فەقیەکانە .کاتێک شاڵاوی ساواک تەوژم دێنێ ، ئەو بەندیەکی ناو بەندیخانەکان .کاتێک شۆڕش و هەستانەوەیەک لە باشوور بلێسە دەستێنێ ئەو تێکۆشەرێکی تاراوگە هاوڕێ و هاوسەنگەری ٤٦ و ٤٧ـتەکانە.کاتێک کۆشکی پاشایەتی هەرەس دێنێ ئەو لەگەڵ قافلەیەکە کە رێبەری مەزن د. قاسملوو پێشەنگیەتی هەر لە هەورامانەوە تا سەر سنوری چۆمی ئاراس رێگا دەبڕێ . کاتێک شەم شەمە کوێرەکانی سەردەم چەنگیان لە کورسی تاران و جەماران گیر کرد ، میر ئاخوند فتوای جیهاد لە کورد دەدا ، ئەو فەرماندە و رێبەری چەوسانەوەکانە . کاتێک ناوچەی ناو دەشت و باڵەکایەتی سەراپا کراسی سپی زستانیان لە بەر کردبو. سەردەشتی سەر سەوزیش قژی ڕنی بوو. کاتێک ئاخۆندەکانی جەماران لە ئاستی خۆڕاگری و بیر و باوەری شێوەسەڵی و حیزبەکەیدا بە چۆکدا هاتن و هیوا بڕاو بوون ، لە ژێر سێبەری عەمامە و عەبادە دەستی رەشی تاوانیان بۆ درێژ کرد. دان چەرمۆیان بۆ کردە دیاری ، کاتێک ویستی بۆ حەسانەوە و ئارامی مێشک چەند دێڕێک بخوێنێتەوە ، دان چەرمو بە ڕوخساریدا بوو بە باهۆز و گەردەلول و گڕ و بلیسە ، دان چەرموی ڕاستەقینە شەرم گرتی ، داوای لێبوردن و لە بەر دەم چیا دا کڕنۆشی برد و نەفرەتی لە بیری چەوتی بیرکەرەوانی جەمارانی کرد . هاوارێک لە سینگی چیادا بەرز بووە ، بەفر لە حەسرەتان بە وێنەی مومێ دەتوایەوە ، دلی زەوی قەلشی دا ، پێنووس گووتی کوا قامکەکانم ، تفەنگ گوتی کوا پەنجەکانم ، سەنگەر گوتی کوا بەرورەکانم ، ڕێگا گوتی کوا هەنگاوم، ئاسمان گوتی کوا ئەستێرەکانم ، کۆمەڵانی خەلک گوتیان کوا فەرماندە و ڕێبەری چەوساوەکانم .

هەر گیاڕەنگە بە سەر پێوە ، هاتە زمان و گوتی ، ئەگەر قین و کینی ئاخوند کاکۆڵم هەڵپڕۆزۆکێنێ ، دێوەزمەی زستان پەنجەکانم سڕ کا ،تەم و مژ بەر چاوم لێڵ بکات، کۆسپ و ئاستەنگەکان هانگاوم پێ شل بکەن . هەوری رەش بەری خۆرم لێ بگرێ ، هەرەس کانیاوەکانم کوێر کاتەوە باهۆز رێم لی هەتڵە کا . من هەر گیارەنگم و سەوزم و لە بن نایەم . لە بەرزاییەوە ، هەمو شەوێ بە سەر نیشتمانەکەم دا دەڕوانم، پەڵە هەورێکی سپیم و نمەوی بارانی رەحمەتم بۆ وەڕزێرەکان پێیە. لە هەر کوێ بم لە گەڵتانم .پێناسەی ڕووبارێکی بەردەوام و خوێناوی و شۆڕشی نەتەوەیەکم. دڕکی بەر پێ و چەقڵی چاوی دوژمن و نەیارانی کوردم، من هێز و ڕێی پێشاندەر و پێشمەرگەی گەلم. منیش لێرەوە دڕێژەدەری ڕێگا و ڕێبازتم. لە بەردەم وەفای هاوسەری ڕووسوورتدا سەری کڕنۆش دادەنوێنم.

luqman-mehfer-0

لوقمان مێهفەر

1395/9/16

بابەتی پەیوەندی دار

٢٩هەمین ساڵرۆژی تێرۆری مامۆستا حەسەن شیوەسەلی، حوسێن نازدار


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی