"an independent online kurdish website

نەک من بە دڵنیایەوە سەر جەم ئەو ڕۆڵە بە شەڕەفانەی کە ساڵیانێک لە ناو ڕێزە پیرۆزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران دا بو نەو ئێستا لە ناوی دا نە ماونxalid_xurinji

دەتوانم بڵێم ئەوەندەی دڵیان لای حیزب و لای تێکۆشەرانی حیزب و لای سەنگەرە ئەوەندە دڵیان لای ماڵ و مناڵە کانی خۆیاننیا . ئاخر بە ڕاستی زەحمەتە بتوانی  ئەو هەمۆ خاترە خۆش و ناخۆشانە فەرامۆش بکەی و  بیانخەیە بەر بای شەماڵ و پاڵی لێ بدەیەوە !!!  لە بەر ئەوەی ئێمە ئەوانە مان لە دەست  داون و لە بیر کردنیان ئەگەر نەڵێم محاڵە بێ گومان زۆر زەحمەتە ،کوا لە بیر دەکرێ سەنگەرو سەرفرازی. سەنگەرو سەرچاوەی بەدیهێنانی ڕوناکی و لە ناو بردنی تاریکی  و شەو پەرستانی ڕوناکی کوژ.

سەنگەرو سومبلی ئاشتی و ئازادی و بەختەوەری و مافی گەل و وڵاتە داگیرکراوە کەمان.

سەنگەری خەبات لە پێناوی وەدی هێنانی ئاوات و ئارەزۆکانی خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان و شەهیدانی سەرفرازی ڕێگای ڕزگاری کوردو کوردستان. سەنگەری هەڵمەتی شێرانە لە پێناوی شار بە دەرکردنی داگیرکەرانی دڕندە و بێ ویژدان.

لە دەستم دا ئەو ئەو حیزبەی خاوەنی مێژوویەکی دوورو درێژی پڕ لە شەڕەف و شانازی و خەباتە دژی دوژمنانی کورد و کوردستان.

لە دەستم دان هەزاران هاوڕێ و هاوسەنگەری ئازاو قارەمان و پڵینگ ئاسا.

لە دەستمدان ئەو کاتە خۆش و ناخۆشانەی کە لە گەڵ تێکۆشەرانی حیزب دەستەملانی چیاو چۆڵ و ناوچە جۆراو جۆرە کانی کوردستان دەبوین و لە پێناوی بەختەوەری گەل و نیشتمان و نەوە کانی دا هاتو ماندا  ئازارە کانی ڕۆژگار مان دەچێژتن و فیداکاری مان تۆمار دەکردن و خەو و خۆراکمان لە داگیرکەرانی کوردستان حەرام دەکرد.

بەڵێ لە دەستمدان باوەشی گەرم و ئامۆژگارێ بە نرخەکانی دایکان و باوکان و کەسو کاری سەر بەرزی شەهیدانی حیزب و گەل.

لە دەستمدان ئەو کاتانەی کە جیا لە ڕەخت و تفەنگ و کۆڵەپشتێ کەی پشتم و 200تمەنەی گیرفانم هیچی دیکەم شک نە دەبرد، کەچی وامدەزانی هەموو جیهان ئی منەو  پوڵی هەموو جیهانیش لە گیرفانی مندایە، لە بەر ئەوەی لە حیزبێکی شۆڕشگێڕو خاوەن فەلسەفەیەکی بەرزو پیرۆز دا بووم و لە گەڵ ڕۆڵە ئازاو بە بیرو باوەڕە کانی حیزب لە یەک سەنگەر دا بوم.

بەڵێ لە دەستمدان ئەو کاتانەی کە خاوەنی تەلفزیۆن و سەتەللات و ئینترنێت و موبائیل و لابتاب و ماشێن و خانوو دەیان و سەدان کەرەسەی تری ژیان نەبوم و جیا لە ڕادیۆ یەکی بچکۆڵانە هیچی ترم شک نە دەبرد بۆ گوێ لێ  ڕاگرتن و چاو لێ کردن ، کەچی وامدەزانی ئاگاداری ڕوداوە کانی وڵات و بە وڵات و شار بە شاری ئەو جیهانەم  چونکە لە ناو حیزبێک دابوم کە خەباتی دەکرد لە پێناوی ڕزگاری و بەختەوەری یەکێک لە بی کەسترین و هەژار ترین و زوڵم لێکراو ترین نەتەوە کانی سەر گۆی زەوی و تێکۆشەرانی ئەو حیزبەش و ڕێبەرانی بلیممەتی ئەو حیزبەش بە خوێنی پاکی خۆیان سەلماند بوویان کە لە سادقترین و ئازادی خوازترین ڕۆڵە بە وەفا کانی ئەو گەل و نیشتمانەن و بۆ گەل ژیان و لە پێناوی گەلیشدا مەرگی بە سەر بەرزیان هەڵبژارد.

خوێنەرانی هێژا ڕۆڵە سادقە کانی کوردو کوردستان، ویژدانی خۆتان بکەن بە قازی و بزانن ئایا بە ڕاستی ئەو هەمۆ قارەمانانەی کە ڕیزە کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانیان جێ هێشت ماندو بون و بەزین ، یان باندو باند بازی و ئاژاوە گێڕی و مقام پەرستی و ناپاکی و پیلانی ژاراوی تاقمێکی ناپاک و بێ بیرو باوەڕ وایان  لەو ڕۆڵە سادق و قارەمانانەی کورد کرد کە ئاوا بە لێ شاو ڕیزەکانی حیزبیان بە جێ هێشت و ڕویان کردە ژیانی ئاوارەی و  هەندەران. من ئەو دوعایەی دەکەم و ئێوەش بڵێن ئامین، یاڕەبی خوایە هەر کەس و کەسانێک کە بونە هۆی پێک هاتنی ئەو وەزعەی زەلیل و داماو ڕوڕەشی ڕۆژگاریان بکەی ئامین خوا لە زارم قبوڵکات.

خالید خورینجی 2-4-2017.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی