ڕشتی و جامانەیەکی سووتاو
بەهارە سفرەی منن

نارنجۆکی زامن ترازاو
مۆمی هەفت نا ،هەزار خەمی سفرەمن
بە بۆنی بارووت ژاکاو نیرگس و گەزیزە
نیشتمانێکم رەشپۆش
ئاسمانێکی ئەستێرە شەهید وچاوێکم پڕ لە چاوەروانی
نەورۆزم چۆن بێت
کە چاوی دڵ دەریای خەمی نەهاتنەوەتانە
نەورۆز ناکەم
با جامانەو وەنەوشەو ئاگر
هەنگاوتان ، چەکتان، ئازایەتیتان بەو شاخە
سووتاوەوە شارۆ بکەن
نەورۆزی نەمرییتان پیرۆز
رێبەرە جەستە خوێناوییەکانی راسان
نەورۆزی بە دڵ بوونتان پیرۆز
پێشەنگە ورە پۆلاینەکانی هەستانەوە
بەهاری ژیانەوەی شاختان پیرۆز
تاقەدارە سەربەرزەکەی سنە !
گوڵە هەنارەکانی هەورامان و گێلاسە خوێنینەکانی شنۆ !
جامانەو ڕشتییە سووتاوەکەتان لەم جیهانە بێ ئێوە خالییەدا
سفرەی هەفت نا
هەزار خەمی ، دڵی پڕ لە تاسەتان
…..
شەهین