١٩ مانگی ئاپریلی هەموو ساڵێ یادی ساڵڕۆژی کۆچی نا بەوەختی هاوڕی کاک (برایم جۆرابچی) دەکەینەوە. کاک برایم کادری بە بیر و باوەڕ و بە توانای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.

مرۆڤێکی هەڵکەوتوو و شیاو. زمانزان و بەفەرهەنگ، دیپڵۆماتێکی هەل و مەرج ناس. جێ بروا و باوەڕی ڕێبەرانی شەهیدی حیزب و دەوڵەتمدارانی سکاندیناویا. دڵسۆزی گەڵ، دۆست و یاری پێشمەرگە زامدارەکانی دستی جەور و ستەمی ڕژمی ئاخوندی…
هاوڕێم ئەمساڵ تۆ دەگەڵ حەوتەوانەکانی ئاسمان تێکەڵ بووی و تۆ نامری و نەمردووی. لە ئاسمانی تەماوی ژیانم دا هەر کاتێک لە شەوەزەنگی تاریکیدا ڕووناکاییەکی لە پەڕپەڕۆچەی ئاسماندا شک بروم بە یادی خزمەتەبەرزەکانی مرۆڤدۆستانە و دۆستایەتیمان دەڕوانمە هەفتە وانەکانی ئاسمان و لە هەڵاتن تا ئاوا بوون بە یادی خۆشەویستیمان دەگەڵیان دەدوێم.
یادت هەر پیرۆز بێت و ناوت هەر بەرز.
بابەتی پەیوەندی دار
- یادی بە خێری کاک برایم جۆڕابچی, کادری بە توانای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ولاتانی سکاندیناوی، ئەحمەد کاکەمەمی
- له یادی کۆچی یهکساڵهی هاوڕی کاک برایم جورابچی، کۆنە هاوڕێ
- یادێک لە تێکۆشەری کۆچ کردوو کاک برایم جۆرابچی . ئهحمهد حهداد