ئەو شوێنە کە مەی لێ نەبێ ڕووی تێناکەم
ڕەنگم کە نەما بە ڕۆوە من ڕوو زەردم
ئەو زەردییە لا دەبەم ڕەنگی شەڕابی پێکەم
ڕووناکی نەبێ کەسەر هورژمێ دێنن
تاریکی بەسە دێم و کە مۆمێ هەڵکەم
ژینگەم کە دەڵێن ویشکە وەکوو بیرە وشک
دێم خۆشی دەکەم دانە گوڵی پێوەرکەم
ڕێگەم هەموو لار و خز و وا پێچ پێچە
با لێی نەکەوم بەرەو هەوار ڕێکی دەکەم
ئەو بیر وخەیاڵەی کە نەزۆکن ئەو جار
توڕیان هەڵئەدەم ڕوو چرا بیرێ دەکەم
چواردە سەدەیە بە زۆری شمشێر کردمیان
بۆیە وا هەڵکەوتە بوو ؟کە ڕوو لە ڕووگەی ناکەم
لەو باخە گوڵەی کە بولبولی ئاشق بێ
پێمخۆشە بە دڵ کە ماچی گوڵ دەکا چاو لێکەم
ئەو کاتە کە بولبول و گوڵ دەدوێن
چەند خۆشە هەمووی لەو دڵەما تۆمار کەم
جا بێم و بچم لە ڕێی ئەویندارنا
ڕێی باخە گوڵیان نیشان دەم وخەم لە دڵیان ئاواکەم
حەمە حەریری 5.5.2717کوردی