با له پێشدا له‌و چه‌ن دێڕه‌ی کاک (شاسوار ههرشمهمی) له لاپه‌ڕه فهیسبووکییهکهیاندا بڕوانین:

شاسوار ههرشمهمی : {خوشک و برایانی ڕۆژهه‌ڵاتم، وا بارزانی مایه‌پوچ ده‌رچوو ، ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌رچاومان ڕوون بوو، که ئه‌مجاره‌ش، وه‌ک هه‌موو به‌هاره‌کانی دی، بارزانی ته‌نیا ده‌یه‌وێت سواری ویست و داخوازی ڕه‌وای خه‌ڵک بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت و بۆ مانه‌وه‌ی کورسیه‌که‌ی به‌کاری بێنێت.

…..
من له‌م بابه‌ته کورته‌دا، ئاماژه به هه‌ڵمه‌ته چڕه‌که‌ی خوشک و برایانی کوردستانی ئێران ده‌که‌م، بۆ پشتگیری کردن له گاڵته جاڕیهکهی بارزانی. وه‌ک ده‌رکه‌وت، به‌شێک له‌وان، هه‌موو هیواکانی خۆیان بۆ ڕزگار بوون، یان ده‌ستکه‌وتنی خودموختاری، به‌و ئه‌زمونه شکسته به‌ستۆته‌وه. دڵیان به‌وه خۆش کردبوو، که بارزانی سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانی سوننه‌ی تورک – عاره‌بستانی سعودی ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی که ده‌بێته ئاغای ڕه‌ئیس جمهوری هه‌میشه‌یی، ئیدی به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی، دێت و مه‌مله‌که‌تی کوردستانی سوننه‌یان بۆ داده‌مه‌زرێنێت}.
**
با له {رسته‌ی (بارزانی مایه‌پوچ ده‌رچوو)} بکۆڵینه‌وه.
مه‌به‌ست له‌و رسته پرۆسه‌ی رفراندۆمی رۆژی (25/9/2017)یه که به‌پێی هه‌واڵی ماسمێدیای کوردی و جهانی زیاتر له (90%)ی خه‌ڵکی کورد، عه‌ره‌ب، تورکمان و ئاشووری که به‌شدارییان تێداکرد و خوازیاری ئه‌وه بوون چاره‌نووسی سیاسی‌یان به‌ده‌س خۆیانه‌وه بێت.
مه‌سعود بارزانی ئه‌و رفراندۆمه
ئه‌و رفراندۆمه‌دا به‌س یه‌کده‌نگی پێوه‌ندی به مسعود بارزانییه‌وه هه‌یه! لێره‌دا ئه‌کرێ بژین مه‌سعود بارزانی مایه‌پۆچ ده‌رچوو، ئه‌وه‌یش ئهگڕێتهوه بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی پاش رفراندۆم بۆ نموونه به‌شی فارسی(BBC)، به‌داخه‌وه سه‌باره‌ت به رفراندۆم زانیاری که‌مه، شاره‌زاییان له ناوه‌رۆکی رفراندۆمدا نییه! پرۆسه‌ی رفراندۆمهکه پێوه‌ندی به‌و که‌سانه‌وه هه‌یه که ده‌نگیان داوه. باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تانی ئێراق، ئێران، تورکییه و سورییه بوو سه‌باره‌ت به (رفراندۆم). ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌پێش چاوی چاوه گوێره‌کانی رێکخراوه‌ی ”نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان” و ”رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤ” و ده‌وڵه‌تانی جهان ” و ”ئازادیخوازانی جهان”ه‌وه هێرشیان کرده سه‌ر ئه‌و که‌سانه که له رفراندۆمدا به‌شدارییان کرد، هێرش کرایه سه‌ر خواست و ئاواتی ده‌نگده‌ران به‌گشتی و گه‌لی کورد که له رفراندۆمهکهدا رۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بوو، هێرش و گه‌له‌کۆمه‌کێی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ سه‌ر هه‌موو گه‌لی کورد بووه، نه‌ک بۆ ئه‌و به‌شه که له رفراندۆمدا به‌شداری کرد، کاردانه‌وه‌که‌شی وه‌ک پاشه‌که‌شه، شکست و (مایه‌پوچی ده‌رچوونی) بۆ هه‌موو کورده! به‌داخه‌وه کاک شاسوار ئه‌وه له به‌رچاو ناگرن و ئه‌نووسن: (خوشک و برایانی ڕۆژهه‌ڵاتم، وا بارزانی مایه‌پوچ ده‌رچوو). ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه بۆ تاکی کورد جوان نییه، ئه‌وه‌یش بۆ که‌سێ که به‌شێ له ژیانی له پێناو ئازادی به‌گشتی و ژێرده‌سته‌یی کوردیش به‌تایبه‌تی تێپه‌ر بووبێت.
لێره‌دا ئاماژه به باسێ ئه‌که‌م که پێوه‌ندی به شکست و هه‌رس هێنانی شۆڕشی (14) ساڵه‌ی کوردستانه‌وه هه‌یه.
ساڵی (1975 = 1355) که په‌یمانه چه‌په‌ڵه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیر به‌سترا له (ته‌له‌فۆنخانه‌ی) سه‌قز کارم ئه‌کرد، چه‌ن که‌سێکی فارس و تورکیش هه‌ر له‌وێ کاریان ئه‌کرد. کاردانه‌وه‌ی په‌یمانی ئه‌لجه‌زائیر و {هێنانی ژن و مناڵ، پیر و جوانی پیشمه‌رگه به‌و په‌ڕی سووکایه‌تی و بێنرخییه‌وه به (ماشینی ئه‌رتشی (ریۆ) = (زیلی عه‌سکه‌ری) له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بۆ سه‌قز و شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان} باڵی خه‌مناکی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا کێشا بوو.
له‌و رۆژانه‌دا چه‌ن که‌س له‌و ئاوارانه هاتن بۆ تهلهفۆخانهی سه‌قز، باش له یادمه دووانیان ته‌مه‌نیان له شه‌ست ساڵ زیاتر بوو، که‌وا و سه‌ڵته‌یان له‌به‌ر دابوو، ویتان: ئێمه جافین ئه‌مانه‌وێ ته‌له‌فۆن بکه‌ین با ماڵی (سالار جاف و سه‌ردار جاف) له تاران به‌شکۆ فریامان که‌ون. قه‌ت ئه‌وه فه‌رامۆش ناکه‌م کارمه‌نده‌کانی تهلهفۆخانهی سه‌قز به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه هاوکاریان ئه‌کردن، وه‌ک ئێستا نه‌بوو به ته‌له‌فۆنه‌که‌ی خۆت له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵاتێ، هه‌ر شارێ، هه‌ر که‌سێ قسه بکه‌ی، بۆ گرتنی ئه‌و ژمارانه ئه‌بوو خۆت ماندوو بکرداێت! زۆر جاریش پوڵێان لێوه‌ر نه‌ئه‌گرتن. کاتێک ئه‌و دوو که‌سه‌م برد بۆ کابین(کیۆسکی ته‌له‌فۆنه‌که) تا له گه‌ڵ سالار جاف قسه‌که‌ن، خۆم له پێشدا به فارسی وتم، (آقای سالار جاف این دو نفر به اسامی …. میخواهند با شما حرف بزنند، چون فارسی بلد نیستند من با شما تماس گرفتم، بفرما با آنها صحبت فرماید). ئه‌ویش زۆر به مێهربانی وه‌ڵامی منی دایه‌وه و یه‌کێ له‌و که‌سانه ده‌ستی کرد به قسه‌کردن، قه‌ت ئه‌و رسته جوانهیهم له بیر ناچێ به زمانێکی ساده وتی: (قوربان من فڵانه که‌سم، جه‌ماعه‌ت دهسو ماچ ئه‌که‌نۆ). پاشان من به‌جێم هێشتن و ئه‌وان ده‌سیان کرد به قسه‌کردن.
له‌و ساڵانه رۆژنامه‌کانی (که‌یهان، کیهان) و (ئیتلاعات، اطلاعات) که دوو رۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تی بوون ئهمسهند، ئه‌و رۆژنامانه له‌و رۆژانه‌دا باسی په‌یمانه‌ی ئه‌لجه‌زائیر و رێکه‌وتنی ئێران و ئێراقیان ئه‌نووسی، یه‌کێ له کارمه‌نده فارسه‌کان هات بۆ لام و رۆژنامه‌یه‌کی پێدام، له یادم نییه (که‌یهان بوو یا ئیتلاعات) کاتێک چاو به نووسراوه‌کانیدا گێڕا، بینیم نووسراوه‌یه‌کی تێدایه به‌ناوی {وداع با اسلحه له‌گه‌ل وێنه‌یه‌کی مه‌لامسته‌فا بارزانی که کۆتێکی له به‌ردا بوو، کهراوت، بۆینباخێکیشی له مل دا بوو). ئه‌و که‌سه ئه‌و رۆژنامه‌ی به مه‌به‌سته بۆ هێنانم و ناراسته‌خۆ پێوتم: ئه‌وه ئێوه تێکشان واته مایه‌پوچ ده‌رچوون.
کاک شاسوار نووسیویانه: {من له‌م بابه‌ته کورته‌دا، ئاماژه به هه‌ڵمه‌ته چڕه‌که‌ی خوشک و برایانی کوردستانی ئێران ده‌که‌م، بۆ پشتگیری کردن له گاڵته‌جاڕیه‌که‌ی بارزانی. وه‌ک ده‌رکه‌وت، به‌شێک له‌وان، هه‌موو هیواکانی خۆیان بۆ ڕزگار بوون، یان ده‌ستکه‌وتنی خودموختاری، به‌و ئه‌زمونه شکسته به‌ستۆته‌وه. دڵیان به‌وه خۆش کردبوو، که بارزانی سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانی سوننه‌ی تورک – عاره‌بستانی سعودی ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی که ده‌بێته ئاغای ڕه‌ئیس جمهوری هه‌میشه‌یی، ئیدی به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی، دێت و مه‌مله‌که‌تی کوردستانی سوننه‌یان بۆ داده‌مه‌زرێنێت}.
پشتیوانی کردن له رفراندۆم
هه‌ر مرۆڤێ رۆژێ بیری له (ئازادی) و (دیکتاتۆری) کردبێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه بزانێ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته به نیازه رفراندۆمێ بۆ چاره‌نووسی سیاسی خۆی به‌ڕێوه ئه‌بات، هه‌ستی ئیسانی پێی ئێژی نابێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و رفراندۆمه‌دا بێ لایه‌ن بێت و یارمه‌تیان بدات که پرۆسه‌که وه‌ها به‌رنه پێشه‌وه که له ژێرده‌ستی رها ببن.
پرۆسه‌ی ده‌نگدان
کاتێ باسی (ده‌نگدان) ئه‌کرێ ئه‌و مافه بۆ ده‌نگده‌ران دیاریکراوه که ده‌نگ به {ئه‌رێ، (به‌ڵێ)} یا به {نا، (نه‌خیر)} ئه‌دات. به‌ڵام بۆ منی کورد، کوردی (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باکور)ی کوردستان دوو باس دێته ئاراوه:
1 – وه‌ک مرۆڤێ که ئه‌بینم نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته ئه‌یه‌وێ رفراندۆم بۆ ئازادی خۆی و نیشتمانه‌که‌ی به‌ڕێوه ببات، هه‌ستی ئینساندۆستی ئه‌و فه‌رمانه بهمن ئه‌دات که پشتیوانی له‌و رفراندۆمه بکه‌م!
2 – وه‌ک مرۆڤێکی کورد که ژێر ده‌سته‌م، خۆم ئهچهوسێمهوه، نیشتمانم به درێژای مێژوو تاڵان کراوه و ئه‌کری به‌گشتی و کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقیش له‌م چل ساڵه رابردوودا ته‌عریب و تهحیل و ئه‌نفال و شیمیاباران بووه بۆ به‌شێک له نه‌ته‌وه‌که‌م، ئه‌بێ بێلایه‌ن ببم؟ چۆن ئه‌بێ پێشنیاری ئه‌وه به‌و دۆستانه‌م که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه نه‌که‌م و نه‌ڵێم دۆستان: (ده‌نگ به ئه‌رێ بده‌ن!).
کاک شاسوار ئه‌نووسن:
بارزانی سه‌رۆکایه‌تی هاوپه‌یمانی سوننه‌ی تورک – عاره‌بستانی سعودی ده‌کات و دوای ئه‌وه‌ی که ده‌بێته ئاغای ڕه‌ئیس جمهوری هه‌میشه‌یی، ئیدی به هاوکاری هاوپه‌یمانه‌کانی، دێت و مه‌مله‌که‌تی کوردستانی سوننه‌یان بۆ داده‌مه‌زرێنێت}.
نازانم که‌ی ئه‌و ئه‌و رێبازه‌یان له شۆڕشی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌تایبه‌تی بینیوه که مه‌مله‌که‌تی کوردستانی {ئیسلامی ئه‌وه‌یش له مۆدێلی (سوننی)یه‌که‌ی} دامه‌زرێنن. به‌داخه‌وه کاک شاسوار ئاگایان له‌وه نییه که شار و دێهاته‌کانی قوره، کرماشان، ئیلام، مێهران، دێهلۆران، قه‌سریشیرین، سه‌حنه، کرن و … تا ئه‌گاته لورستانیش شێعه‌ن.
له‌و به‌شه‌ی کوردستان که کاک شاسوار وه‌ک مه‌مله‌که‌تی ئیسلامی ئاماژه‌ی پێکردووه، دوو رێکخراوه هه‌یه به‌ناوی (حیزبی دێموکرات) و (کۆمه‌ڵه) که به‌داخه‌وه چه‌ن به‌شن، تا ئه‌و جێگه‌ی ئاگادارم ئه‌و رێکخراوانه له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئایینی‌دا نین. بۆ ئاگاداری هه‌م ده‌وڵه‌تی ئێران و ماسمێدیای فارسی به‌گشتی و هه‌م هه‌نێ له رووناکبیرانی فارس زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن پێناسه‌ی ئیسلامی بۆ شۆڕشی کوردستان ساز بکه‌ن. له ساڵه‌کانی (2000)ه‌وه کاتێک کوردێک به‌هۆی سیاسییه‌وه ئه‌که‌وێته زیندان، ماسمێدیای فارسی پێش ئه‌وه‌ی ناو ئه‌و که‌سه ببات، ئێژی: کوردێکی (سوننی) به‌و ناوه(….) گیراوه
که‌سێکیش به‌ناوی: دوکتۆر حسین لاجوه‌ردی سه‌باره‌ت به مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسینی:
مامۆستا شێخ عێزه‌دین حسینی که له‌گه‌ڵ ئایه‌تۆڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران وتووێژ و دیداریان به‌و جۆره کۆتایی پێهات
{خومه‌ینی: من امنیت کردستان را از شما میخواهم!
( من ئاشایش و ئارامی کوردستانم له تۆ ئه‌وێت)!}
{شێخ عێزه‌دین: من هم خودمختاری کردستان را از شما میخواهم!
منیش خودمختاری کوردستانم له تۆ ئه‌وێت!}
دیدوبۆچوونی ئه‌و که‌سانه له رۆژنامه‌ی که‌یهان یا ئیتلاعات دا له ژێر وێنه‌کانیدا چاپ‌کرا.
به‌ڵام ئه‌م دۆکتۆره شۆرشگێره قسه‌کانی مامۆستای گۆری و کردی به باسی شێعه به‌و جۆره.
تۆ گه‌وره‌ی شێعه‌کانی بڵی ده‌س له کوشتار و خوێنڕێژی هه‌ڵگرن.
نووسه‌ر ئه‌م چه‌ن دێره له نووسراوه‌یه‌کدا که له هه‌مان رادیۆوه که ئه‌و که‌سه ئه‌و دۆریه کرد به‌درۆم خسته‌وه و به فارسی و کوردی ئه‌و نووسراوه‌م له چه‌ن سایت بڵاو کرده‌وه.
ئه‌وه‌ی کاک شاسوار له‌و نووسراوه‌دا به دروستی ئاماژه‌ی پێکردووه: (کاک مه‌سعود له خه‌می کورسییه‌که‌ی خۆیدا بووه و به‌س). ئه‌و کورسییهیش بریتیهی له (سه‌رۆک بارزانی) و به داخه‌وه به هیممه‌تی جه‌نابی جه‌لال تاڵه‌بانی (کرا به سه‌رۆکی کوردستان) و رسته {(سه‌رۆک بارزانی) له (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق)دا بووه به بنه‌مای شؤڕش} و له بواره‌دا ”شاعیر، نووسه‌ر و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان” ئه‌رکی پیرۆزی خۆیان ئه‌نجام داوه. پێویسته تا ده‌یان ساڵی دیکه تاکی (کوردی ژێرده‌سته) رێز له‌و ئه‌رکه ”پیرۆزه‌ی” ئه‌وان بگرێت.
سه‌عی سه‌قزی
6/11/2017