له سه‌ده‌کانی پێشوودا مرۆڤ به‌پێ رێگه‌ی ئه‌بڕی، ئازار و نه‌خۆشین ژیانی لێ تاڵ کردبوو، ئاگای له سیستمی به‌رق، ماشین، فرۆکه، ته‌له‌فۆن، ئه‌نترنێت و … نه‌بوو، نه‌یئه‌زانی چی له ناخی زه‌ویدا روو ئه‌دات،

ئه‌ستێره‌کانی ده‌وری زه‌وی نه‌ئه‌ناسی، شه‌وانه له گوێ ئاگردانێکی بچکۆله له ئه‌شکه‌وتێکدا ئه‌نووست. تۆ ئه‌و ژیانه له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌مڕۆی مرۆڤ که له چاوتروکانێکدا ئه‌زانی چی له ناخی زه‌وی و ئه‌ستێره‌کانی ده‌وروبه‌ریدا روو ئه‌دات، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی نه‌خۆشینه‌کانی بنبڕ کردووه، به تهلهوفۆن (موبایلێکی بچکۆله‌وه له‌م سه‌ری گۆی زه‌وی بۆ ئه‌و سه‌ری گۆی زه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌کدا ئه‌دوێن، نه‌ک هه‌ر گوێیان له ده‌نگی یه‌ک هه‌یه، به‌ڵکو وێنه‌ی یه‌کتریش ئه‌بینن. ئه‌و ئاڵوگۆڕه مه‌زنه ده‌سکه‌وتی زانستی مرۆڤه.

ئێمه و به‌شداریکردن له (زانست) دا
له مانگی نوامبری 2017 له رێگای فه‌یسبووکه‌وه وتووێژێکی {(عه‌لی جه‌وانمه‌ردی رۆژنامه‌وان – ژورنالیستی (ده‌نگی ئه‌مریکا)م له‌گه‌ڵ که‌سێ به‌ناوی (مه‌لاکرێکار) بینینی. خۆشبه‌ختانه به‌هۆی گه‌شه‌کردنی زانسته‌وه ئه‌و وتووێژه و تێکڕای وتووێژه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکا و هه‌ر ده‌نگێ که له رێگای ئه‌نترنێته‌وه په‌خش کرابێته‌وه، له (لهوحئهلمهحفوزی) ده‌سکردی خودی مرۆڤدا ئه‌مێنێته‌وه، هه‌ر که‌س ئه‌توانێت سه‌رله‌نوێ گوێی لێبگرێت. له‌و وتووێژه‌دا ئاماژه به‌و چه‌ن باسه کراوه:
1 – جه‌نگی شێعه و سونی
2 – ئیمام خومه‌ینی
3 – شه‌هید
4 – شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شۆڕشێ فه‌رانسه و روسیه
(جه‌نگی شێعه و سونی):
به‌پێی ناوه‌رۆکی وتووێژه‌که به‌ڕێز عه‌لی جوانمه‌ردی ئه‌پرسێ: بۆچ رێکخراوه ئیسلامییه‌کانی کوردستان له رووداوه سیاسییه‌کانی کوردستاندا ده‌وریان نییه، سه‌باره‌ت به‌و باسه دوا له مه‌لاکرێکار ئه‌کات روونیکاته‌وه.
مه‌لاکرێکار پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ماژه به رۆڵی پارتی و یه‌کێتی ئه‌کات پرۆسه‌ی خۆی که بریتییه له جه‌نگی {(شێعه) و (سونی) – {شێعه به ئارمی (حسین)} و {سونیش به ئارمی (ئه‌ڵڵا)}وه ده‌سنیشان ئه‌کات، ئه‌و جه‌نگه‌یش له گوێ له (شیراز و قوم).
با له به‌شی جه‌نگی (شێعه) و (سونی) که مه‌لاکرێکار به‌نیازه رێکی بخات، ئه‌و باسه بخه‌ینه به‌رده‌س رۆژنامه‌وانه‌که‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا، بۆ ئه‌م پرسیاره‌ی نه‌کردووه:
{ئه‌و (کوردانه‌ی که سه‌ر به ئیسلامن له باری مه‌زهه‌بییه‌وه هه‌ر سونی نین، کوردی شێعه ئه‌گه‌ر له کوردی سونی زۆرتر نه‌بێت که‌متر نییه، شاره‌کانی خانه‌قین، مه‌نده‌لی، کورده فه‌یلییه‌کانی به‌غا و…، هه‌روه‌ها (ناوچه‌کانی قهسریشیرن، ئیلام، کرماشان، کرن،قوروه… تا لورستان شێعه‌ن، جه‌نابی مهلاکرێكار تۆ ئه‌ته‌وێ جه‌نگی مه‌زهه‌بی له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا ساز بکه‌یت؟} بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌کردووه؟.
ئه‌م جه‌نگی شێعه و سونییه پێلانێکی ده‌وڵه‌تی ئێرانه بۆ ناوچه‌که به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی دایڕشته‌وه، له ساڵه‌کانی 1990وه هه‌ر کوردێ که‌وێته زیندانی ده‌وڵه‌تی ئێران پێش ئه‌وه‌ی له ماسمێدیا ناوه‌که‌ی راگه‌یه‌نن، ئێژن کوردێکی سونی به‌و ناوه گیراوه، ئێستا به‌شێ له‌و پیلانه‌یان سپاردووه به مه‌لاکرێکار ئه‌نجام بدات.
(ئیمام خومه‌ینی)
به‌ڕێز عه‌لی جوانمه‌ردی له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌دا ئاماژه به که‌سێکی تونسی به‌ناوی (غه‌نوسی) ئه‌کات و ئێژێ: غه‌نوسی له کتێبه‌که‌یدا ئه‌ڵێ من زۆرترین ته‌ئسیرم له خومه‌ینی وه‌رگرتووه. کاتێ مه‌لاکرێکار ئه‌چێته سه‌ر باسی غه‌نوسی ئه‌ڵێ: (ئیمام خومه‌ینی)، نه‌ک جارێ که بێژین هه‌ڵه‌ی فه‌رمووه، به‌ڵکو سێ جار ئێژێ: (ئیمام خومه‌ینی)!
جێگه‌ی سه‌رسورمانه ئه‌م رۆژنامه‌وانه‌وه ناپرسێت:
{جه‌نابی مامۆستا مه‌لاکرێکار تۆ هه‌ر له‌م وتووێژه‌دا باسی ئه‌وه‌ت کرد که بۆ جه‌نگی شێعه ئه‌چیته (شیراز و قوم)! تۆ وه‌ک که‌سێکی (سونی) چۆن به‌و که‌سه ئێژی ئیمام؟} جگه له‌وه {(خومه‌ینی واته ئه‌م ئیمامه‌که‌ی جه‌نابت) له رۆژی{ 28/5/1358 وه‌ک رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران (فتوای جهادی کوردی} داوه، به‌پێی ئه‌و فتوایه پۆل پۆل کچ و کوڕ، ژن و پیاو، پیر و لاوی کورد له شاره‌کانی کرماشان، سنه، مه‌ریوان، سه‌قز … گولله‌باران ئه‌کران و خه‌ڵکی گونده‌کانی قارنا و قه‌ڵاتان کۆمه‌ڵکوژ کران، بۆ ئاگاداری ئێوه جه‌نابی مامۆستا مه‌لاکرێکار به‌س له یه‌ک شه‌ودا له شاری (مهاباد 59) که‌س کوللهباران کران، شاری سنه بۆ ماوه‌ی (24) تۆپباران کرا، زیاتر له (3000 سێهه‌زار) که‌س به‌پێی ئه‌و فتوایه کوژران، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی زۆریش بریندار بوون. جگه له‌وانه رۆژ نییه له زیندانه‌کانی کورد کورد نه‌کوژی، هه‌روه‌ها له شار و گونده‌کانی کوردستان بێباکانه خه‌ڵک ئه‌داته به‌ر ده‌سڕێژی گولله و سه‌روه‌ت و سامانیشیان تاڵان ئه‌که‌ن، تۆ وه‌ک که‌سێکی سونی چۆن به‌و دڕنده و خوێن‌ڕێژ و تاوانباره ئێژی (ئیمام)؟!
جگه له تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیداوه، له چاپی {یه‌که‌می کتێبی (رساله توضیح المسائل) که خومه‌ینی نووسیوه، له باسی (احکام مالی که انسان آنرا پیدا می‌کند) له مسئه‌له‌ی ژماره (2566)دا به‌و جۆره ئه‌نووسێ: هرگاه چیزی که پیدا کرده نشانهای دارد که به واسطه آن می‌تواند صاحبش را پیدا کند، اگر چه بداند صاحب آن سنی یا کافر است که در امان مسلمانان است، در صورتی که قیمت آن چیز به (6/12) نخود نقرهء سکه‌دار برسد باید اعلان کند و …}
له‌و باسه‌دا ئیمامه‌که‌ی جه‌نابت (سونی و کافر) وه‌ک یه‌ک پێناسه ئه‌کات. تۆیی (سونی)ی چۆن رسته‌ی ئیمامی بۆ به‌کار ئه‌به‌یت؟!
شه‌هید
به‌ڕێز جوانمه‌ردی له‌و وتووێژه که ساڵی (2017) به موبایل له (کوردستان)ۆ له‌گه‌ڵ مه‌لاکرێکار له (نۆروێژ) ئه‌نجامیداوه ئه‌ڕواته سه‌ر باسی (شه‌هید) و ئێژێ:
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له کاتێ هێرشی ده‌وڵه‌تی ئێراق بۆ که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری کوژران، شه‌هیدن؟ ئێوه به شه‌هیدیان ئه‌زانن؟
مه‌لاکرێکار له وه‌ڵامدا ئێژی نه‌خیر ئه‌وانه شه‌هید نین، ئه‌وانه له پێناو عیلمانیدا کوژران، که‌سێ له پێناو عیلمانیدا بکوژرێ کافره، شه‌هید که‌سێکه که له پێناو (ئیسلام و ئه‌ڵڵا)دا بکوژرێت.
با له پێشدا له وشه‌ی شه‌هید بڕوانین:
تێکڕای بوونه‌وه‌ره‌کانی گۆی زه‌وی وه‌ک ئاژه‌ڵی کێوی و که‌وی، مه‌ل و مور، مه‌ڕ و مه‌ڵات و مرۆڤ و بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌کان که وان له ژیاندا، ئه‌بێ رۆژێ کۆتایی بێت ژیانیان. با له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری خۆمانه‌وه لێی بڕوانین- کاتێ مه‌ڕ یا بزنێ نه‌خۆش ئه‌که‌وێ خاوه‌نه‌که‌ی سه‌ری ئه‌بڕێ و پاشان گۆشته‌که‌ی ئه‌خۆین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشینه‌که‌ی وه‌ها بێ که فریای نه‌که‌ون سه‌ری بڕن، وه‌ک ئه‌ڵێن: (چه‌قۆی پێنه‌گه‌یشت) و به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشینه‌وه ژیانی کۆتایی بێت، ئه‌ڵێن: (مردارۆ بوو) ئیتر گۆشته‌که‌ی ناخۆین. بۆ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌یش که گۆشتیان ناخورێت ئه‌ڵێن: (تۆپی)وه.
مرۆڤ، ئینسان
ئه‌گه‌ر که‌سێ به‌هۆی نه‌خۆشینه‌وه کۆتایی به ژیانی هات، ئه‌ڵێن: ئه‌و که‌سه (مرد)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به رووداوێ جگه له نه‌خۆشین کۆتایی به ژیانی هات، بۆ نموونه: به لافاو له‌ناوچوو، ئه‌ڵێن ئه‌و که‌سه خنکا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ناکۆکی و جه‌نگ له نێوان دوو که‌س، دوو بنه‌ماڵه، دوو حیزب و رێکخراوه، دوو ده‌وڵه‌ت یا دوو ده‌سته‌ی سه‌ر به ئایینێ ئه‌گه‌ر له پروسه‌ی جه‌نگه‌که‌دا که‌سێ یا چه‌ن سه‌د که‌س کۆتایی به ژیانیان هات، هه‌ر وشه‌ی کوژرا به‌کار ئه‌برێت.
وشه‌ی شه‌هید
شه‌هید وشه‌یه‌کی عه‌ربییه، هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن وه‌ک رێزگرتن بۆ هاوڕێیانی خۆیان که له پێناو کارێکی هاوبه‌شدا کوژراوه به‌کاری ئه‌به‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌و که‌سه شه‌هید بوو. نموونه کوژراوه‌کانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری خومه‌ینی و سه‌دام، هه‌ر کام له‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ کۆژراوه‌کانی خۆیان وشه‌ی شه‌هیدیان به‌کار ئه‌برد و به پیتی گه‌وره له رۆژنامه‌کانیاندا بڵاویان ئه‌کرده‌وه، هه‌روه‌ها له جه‌نگی نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کاندا به هه‌ر (بیروباوه‌ڕێکه‌وه) وشه‌ی شه‌هید بۆ کوژراوه‌کانی خۆیان به‌کار ئه‌به‌ن. به‌کار بردنی ئه‌و وشه هیچ گۆڕانکاری و کاردانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر کۆژراوه‌کان نابێت! لایه‌نه ئیسلامییه‌کان ئه‌ڵێن که‌سێ که له رێگای (ئه‌ڵڵه و ئیسلام)دا سه‌ری داناوه شه‌هیده و پله و پایه‌ی له وانی دیکه بڵهندتره و راسته‌و راست ئه‌وانه ئه‌ڕۆنه جه‌نه‌ت. ئه‌و باسه دوور له راستییه و بۆ کۆکردنه‌ی خه‌ڵکه له ده‌وری خۆیان تا پروسه‌ی جه‌نگه‌که ببنه پێشووه.
ئه‌ڵڵا و ئیسلام
وشه‌ی (ئه‌ڵڵا) پێوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نییه، ئه‌و وشه هی پێش ئیسلامه. باشترین به‌ڵگه بۆ ئه‌و باسه: (محه‌ممه‌د) که خۆی به رابه‌ری ئیسلام داناوه، باوکی ناوی (عه‌بدوڵڵا) بووه. وشه‌ی (عه‌بدوڵڵا) له دوو وشه‌ی (عه‌بد) و (ئه‌ڵڵا) پێکهاتووه. وشه‌ی عه‌بد هی ده‌ورانی بوتبهرستییه، (ئه‌ڵڵا)یش هی ئه‌و ده‌ورانه‌یه و که‌س نازانێت پێناسه‌ی کات و بژێ ئه‌ڵڵا به‌و جۆره‌یه. (که‌عبه، کعبه) که به (بیت اڵڵه) به ناوبانگه واته ماڵی خوا. که‌عبه له پێشدا شوێنی کۆمه‌ڵێ بوت بووه بۆ نموونه(بوتی لات) که عه‌ره‌به‌کان ئه‌یانپه‌رست، ئێستا که‌عبه،(بیت اڵڵه) بووه به (قیبله‌ی) موسوڵمانان.
قیبله و دوو ئه‌رکی ئیسلامی (نوێژ) و (حه‌ج)
نوێژ، هه‌ر تاکێکی موسولمان ئه‌گه‌ر له ئه‌مریکا، ئوسترالیا، فه‌رانسه، پاکستان، کوردستان و هه‌ر شوێنێکی ئه‌م زه‌وییه بژی به پێی ده‌ستووری ئیسلام ئه‌بێ نوێژ بکات، له کاتی نوێژ کردندا ئێژێ: (نییه‌تمه چوار رکه‌عه‌ت نوێژی نیوه‌ڕۆ روو به قیبله بۆ خوای گه‌وره به‌جێ دێنم) له‌و پرۆسه‌دا ئه‌و که‌سه چوار جار له به‌رانبه‌ر قیبله واته (که‌عبه) که هه‌زاران کێلۆمتر لێی دووره و به‌چاو نایبێنێ کڕنۆش (سوجده) ئه‌بات.
حه‌ج، هه‌ر تاکێکی موسوڵمان که له باری ماڵییه‌وه توانایی بوو پێویسته جارێک ئه‌رکی (حه‌ج) به‌جێ بێنێت، بۆ ئه‌و کاره ئه‌بێ له مانگی (ذیحجة الحرام)دا بڕوات بۆ مه‌ککه و به ده‌وری که‌عبه،(بیت اڵڵه)دا بگه‌ڕێت و نوێژی له به‌رانبه‌ردا بکات و (کرنۆش ببات) و ده‌سیش به(حجرالاسود- به‌رده ره‌شه‌که)دا بێنێ و …. .
ئایا ئه‌و کارانه که له کاتی (نوێژ و حه‌ج)دا ئه‌نجام ئه‌درێ جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ بوتپه‌ره‌ستی؟ تاکی موسوڵمان له به‌رانبه‌ر بوتخانهیهکی پێشوو که بوتپهرهستهکان ئهیانپهرهست و کرنووشیان بۆ ئه‌برد، ئێستا به‌ناوی ئیسلامه‌وه هه‌مان کاری ئه‌وان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، به‌ڵام به خۆیان ئێژن خواپه‌ره‌ست، بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌م خوا چییه و چۆنه؟! ئه‌م کاره بۆ تاکی کورد که عه‌ره‌بی نازانێ و ئه‌و رستانه‌ی له کاتی (نوێژ و حه‌ج)دا دووباره‌ی ئه‌کاته‌وه و لێی تێناگات، ئه‌بێ سوودی چی بوو بێ و چی بێت؟!
خودی نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه ماوه‌ی چه‌ن ساڵ نوێژی کرده، به‌ڵام کاتێ دوو کتێبی فارسی و کوردی به‌ناوه‌کانی: {(بیست و سه رسالت به قلم (علی ده‌شتی)} و {(ئادمزاد له کۆمه‌ڵی کورده‌واری به پێنووسی (عه‌بدولخالیق مه‌عروف) که به‌هۆی نووسینی ئه‌و کتێبه‌وه کوژراوه و چووه کاروانی نه‌مران} که هه‌نێ له رسته‌کانی قورئانیان کردوه به فارسی و کوردی خوێنده‌وه، هه‌ستی به‌وه کرد که کارێکی باشی نه‌کردوه، ئیتر له رێبازی ئیسلامی دوور که‌وته‌وه. خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ قورئان کراوه به کوردی و فارسی و… به ئاسانی له ئه‌نترنێت په‌یدا ئه‌بێت، به‌و هیوایه به‌ڕێز جوانمه‌ردی و هاوکاره‌کانی له ده‌نگی ئه‌مریکا تماشای که‌ن تا به‌جوانی له ناوه‌رۆکی ئیسلام بگه‌ن و کۆمه‌ڵگای کوردی و گه‌لانی دیکه‌ی جهان به رێبازی ئایینی به‌گشتی و ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی ئاڵۆزتر نه‌که‌ن.
شۆڕشی ئیسلامی ئێران و شۆڕشێ فه‌رانسه و روسیه
له‌و وتووێژه‌دا مه‌لاکرێکار شۆڕشه چه‌په‌ڵ و کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌که‌ی ساڵی 1357ی ئێران که دورشمه سه‌ره‌کییه‌که‌ی (اڵڵه و اکبر – خمینی رهبر) و (استقلال، آزادی، جمهوری اسلامی) بوو به (شۆڕشی فه‌رانسه) و (شۆڕشی روسییه) به‌راورد ئه‌کات به یه‌کیان ئه‌چوێنێت. جێگه‌ی داخه رۆژنامه‌وانه‌که‌ی ده‌نگی ئه‌مریکا ئه‌و پرسیاره‌ی لێ ناکات و ناڵێت: جه‌نابی مامۆستا مه‌لاکرێکار، ئه‌گه‌ر ئه‌و شؤڕشهی ئێران به‌لای تۆوه ئه‌ونده مه‌زنه، بۆچ له ئێران داوای په‌نابه‌ری سیاسیتان نه‌کردووه و گه‌یشتوونه‌ته نۆروێژ؟
ناوه‌رۆکی ئه‌و وتووێژه
ئه‌گه‌ر ناوی {(هه‌ولێر) که عه‌لی جهوانمهری ڕۆژنامه‌وان ته‌له‌فۆنی لێوه کردوه) و ناوی (نۆروێژ) که مه‌لاکرێکار وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی داوه‌ته‌وه)، هه‌روه‌ها ناوی (ده‌نگی ئه‌مریکا) که رۆژنامه‌وانه‌که کارمهندیانه} له‌و وتووێژه ده‌ر بینین، ئه‌و باسه بۆ بینه‌ر به جوانی روون ئه‌بێته‌وه که ئه‌و وتووێژه له تاران له به‌شی ماسمێدیای ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ پیاده‌کردنی پیلانه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له (کوردستان) ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام رێگایان به‌و که‌سه داوه چه‌ن وشه‌یه‌کی نائاسایش بۆ فریودانی بیسه‌ران و بینه‌ران به‌کار ببات.
* – مه‌لاکرێکار و کورد
بۆ ئاگاداری رۆژنامه‌وانه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکا، هه‌ر له ساڵی (2017)دا رۆژنامه‌وانێکی به‌شی فارسی (BBC) به‌ناوی (ژیار گوڵ) ئه‌چنه نۆروێژ بۆ وتووێژ کردن له‌گه‌ڵ مه‌لاکرێکار، له‌و وتووێژه‌دا جه‌نابی مه‌لاکرێکار ئێژێ: (کورد موڕته‌ده). هیوادارم کارمه‌نده زاناکانی ده‌نگی ئه‌مریکا بینه‌ران به (گێل و نه‌زان) نه‌زانن.
22/11/2017
سه‌عی سه‌قزی
qayshi@yahoo.com