کوبانێ شاری خۆراگری
له خاک دەکه‌ی بەرگری
جێی شانازی کوردانی
شاری خەبات و بەرخۆدانی
شه‌ره‌ف و ناموس پاڕێزی
لای هه‌موو کوردێک به‌ڕێزی
ناوت ده رکرد له جیهان
ناسراوی وه‌ک قاره‌مان
ڕۆژهه ڵات و باشور و باکور
پشتیوانتن به گه‌رم و گوڕ
کوردی تاراوگه له هه‌ندەران
پشتیوانتن به دڵ و گیان
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به جه‌رگ
خه‌بات دەکه‌ن بێ ترس له مه‌رگ
گه‌ریلای کچ و ژن وه‌ک دلێر
له پێشه‌وەی شه‌ڕن وەک شێر
ئه‌ی کچی کوردی قارەمان
شۆڕشگێری کوردستان
دژی داعه‌ش دەجەنگن
وره به‌رز و بەجەرگن
عوسمان که‌وکه‌بی‌شاد
شاری هامار له وه‌ڵاتی نۆ‌رویژ
رێکه‌وتی ١/١١/٢٠١٤
ئەو هۆنراوه‌م بۆ خۆراگری شاری کوبانێ هه‌ڵبستوە. له رێکەوتی ١/١١/٢٠١٤
رێپێوانێکم له شاری هامار لە وڵاتی نۆ‌رویژ بۆ پشتیوانی کۆبانێ رێکخست.
دوای وتاردانم وه‌ک ئه‌ندامی سیاسی ئه‌نجومه‌نی شاری هامار به زمانی کوردی و نۆرویژی ئه‌و هۆنراوه‌م خوێنده‌وه. هه‌رە ها رۆژنامه‌کانی هامار ئه‌ربه‌یده‌ربلاد و هامار داگ بلاد له سه‌ر خۆ پیشاندانه‌که چاوپێکه‌وتنیان له گه‌ڵ کردم