"an independent online kurdish website

پێشمەرگەکان:  رێکه‌وتی 28ی ژوئیه‌ی ساڵی  1996 واتە 7ی گەلاوێژی 1375ی هەتاوی  رێژیمی دژی گه‌ڵی کوماری ئیسڵامی ئێران بە هاوکاری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

به‌ هێزێکی زۆرەوە کە جاشی ناوخۆییشی لە گەڵ بوون له‌ سنووره‌کانی مه‌ریوانه‌وه‌ هاتنه‌ نێو خاکی باشوری کوردستان، ئه‌م هێزه‌ که‌ به‌‌ چه‌کی جۆراوجۆری سووک و قورسیان پێ بوو، ‌شه‌و له‌ پادگانی “السلام” (معسکرسلام) له‌ نزیک شاری سلیمانی جێگربوون کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی دابوو.

ئێستا کۆماری ئیسلامی، مەعلوم نیە بە چ مەبەستێک، باسی ئەم هێرشە دەکات و ئەم بەرپرسانەی بەشدار بوونە، ئاشکرا دەکرێ. باس لە هاوکاری هێزە کوردیەکانی باشووی کوردستان دەکەن و فەرماندەی ئەم هێزە کازمی فەرماندەی پێشووی هێزی زەمینی ئێران بووە کە بە روداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتر تێدا چوو، هەروەها قاتڵی نەمر دوکتۆر قاسملوو، جەعفەری سەحرارودیش فەرماندەی تری ئەم هێرشە بووە.

لەم فیلمەدا گۆڵە جاشێک قسە دەکا و دەڵێ کاتی گەڕانەوە بۆ ئێران، ئەوان لە رێگای سەنگەسەرەوە چوونە بۆ حاجی عومەران و پێشمەرگەکانی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان رایان گرتوون و زۆریان  بە تایبەتی لە وی کە لیباسی کوردی دەبەر دابووە تێهەڵداوە، ئەم جاشە راست دەکا یان نا، مەعلووم نیە بەڵام بەداخەوە ئەم هێزە بە هاوکاری یەکیەتی هات و بوو بە دوو بەش، بەشێک بە رێگای خۆی دا، واتە خەتی مەریوان و بەشەکەی دیکە بە مەنتەقەی ژێر دەڵاتی پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان واتە حاجی عومەراندا خۆیان گەیاندەوە ئێران. 

قاتڵی نەمر قاسملوو دەلێ ئێمە تا ئیمزای کشانەوەی هێزەکانی حیزبی دێمۆکڕاتمان بە ئیمزای مستەفا هیجری کە لە گەڵ یەکیەتی نیشتمانی کوردستان کردی و فوئاد مەعسوم هاوکاری کردین، ئێمە نەکشاینەوە و لە رێکەوتنەکەدا  مستەفا هیجری کە جێگری سکرتێر بوو، قەولی داوە کە هێزەکانی لە ناوخۆی کوردستان بکێشێنێتەوە و شەڕی چەکداری رابگرێ.

لەم فیلمەدا بە ئاشکرا ترسێکی زۆریان لە حیزبی دێمۆکڕات هەبووە حەتتا باس دەکرێ کە پێشمەرگەی یەکیەتی لە هەموو رێگاکەدا لە گەڵ پاسدارەکان سوار بوونە، پاسدارەکان نەوێراون بە تەنیا بن و یەکیەتیەکانیش بە ماشێنی خۆیان بن. بڕوایان بە وانیش نەکردوە کە لە ماشێنی جیا دابن.  و زۆر بە ترس و لەرزەوە ئەم عەمەلیاتەیان کردوە، ئەگەر کوردی خۆفرۆش هاوکاری نەکردبان، قەت پاسداری ئێرانی توانای هاتنە ناو خاکی کوردستانی رۆژهەڵات و باشووری نەدەبوو.

 

ڤیدیۆ کە کۆماری ئیسلامی دای ناوە فارسیە

 

ڤیدیۆ کە کاتی خۆی حدکا بڵاوی کردۆتەوە.

…… 

دوای ساڵی 1996 جارێکی تر کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی هێرش کردنە سەر حیزبی دێمۆکڕات دەکا و لەم بارەوە حدکا ئەم ئاگاداریەی بڵاو کردۆتەوە.

 

دەقی نامەکە کە لە ماڵپەڕی کوردستان میدیا بڵاو بۆتەوە و وێنەیەکیشی بۆ ڕۆژی کورد ڕەوانە کراوە بەو شیوەی خوارەوەیە:

 

بە دوای هێرشە جیاجیاکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٥ ژوئەنی ٢٠١٦ی زایینی تا نووسینی ئەم نامەیە ٩ پێشمەرگەمان شەهید بووە، ئەوە لە حاڵێکدایە لە هیچکام لەو شوێنانە پێشمەرگە هێرشی بۆ سەر هیچ دام و دەزگا یان کەسایەتێکی حکوومەتی نەکردووە، بەڵکوو ئەرکی ئەوان پێوەندیگرتن لەگەڵ خەڵک، تەبلیغی سیاسی و تێکڵاوبوون لەگەڵ ئەوان بووە، بەڵام لە هەلومەرجێکدا کە هێرشیان کراوەتە سەر بەرگرییان لە خۆ کردووە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بێجگە لە شەهیدکردنی ئەو پێشمەرگانە بەهانەی دەستکەوتووە بۆ تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران و عێراق و شوێنە شاخاوییەکانی ناوخۆی کوردستانی ئێران، بەم چەشنە بووتە هۆی ئاورتێبەردانی دەیان هێکتار باخ و لەوەڕگەی گوندنشینای ئەو ناوچانە، بریندار بوونی پێنج کەس لە گوندنشینەکانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی عێراق کە ٣ کەس لەوان منداڵن و، ئاوارەبوونی دەیان بنەماڵەی گوندنشین و زەرەر و زیانی زۆری دارایی بەوان.

بە دوای ئەوەدا بەرپرسانی پلەبەرزی سەربازی و یەک لەوان “محمد پاکپور” فەرماندەی هێزی زەمینی سپاسی پاسداران ڕایگەیاندوو کە هێرش دەکەنە سەر بنکە و شوێنەکانی حیزبی دێموکرات هەڵکەوتوو لە کوردستانی عێراق.

بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی هەوایی ئەو ڕێژیمە لە ڕابردوودا بۆ سەر بنکەکانی ئەو حیزبە، لە هێرشی زەمینی هێزەکانیان لە ساڵی ١٩٩٦بۆ سەر بنکەی سەرەکی حیزب لە شاری کۆیە و لە قوولایی خاکی کوردستانی عێراق، هەروەها هێرشە زیانبارەکانی بەکرێگیراوانی ئەو ڕێژیمە بۆ سەر کەمپەکانی موجاهدین لە شاری بەغدا لە ساڵی ٢٠١٥ ، ئێمە هەڕەشەی ئەم دواییانەی ڕێژیم بە جیددی وەردەگرین.

بۆیە بە ناردنی ئەم نامەیە وێڕای ئاگادارکردنەوەی بەڕێزتان لە مەترسی ڕوودانی ئەم هێرشانە، داواتان لێ دەکەین لە ڕێگای خۆتانەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بخەنە ژێر زەخت بۆ ئەوەی دەست لە تۆپبارانی شوێنی نیشتەجێی بوون و کار و ژیانی خەڵکی کورد لە هەردووک بەشی کوردستانی ئێراق و ئێران و، لەهەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە شوێنی ژیانی سەدان بنەماڵەی کوردی ئاوارەی کوردستانی ئێرانن خۆ بپارێزێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سکرتاریا

٩٥/٤/١٠ هەتاوی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی