هه‌موومان ئێرانین! ئه‌مه عهرهبزمانه- ئه‌وه فارسزمانه- ئه‌وانه‌یتر بلوچزمان و ئازهریزمانن، ئێمه‌یش کوردزمانین! همه ایرانی هستیم! این عربزبانه – آن بالوچزبانه – آن دیگری آذریزبانه و شما هم کردزبانی و من هم فارسزبانم!

پاش رمانی ده‌سه‌ڵاتی پادشای ئێران، سیستمی فارسیسم وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی هه‌مه‌کاره هه‌وڵ ئه‌دات بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه که وان له ژێر ده‌ستیانه، له پێناو ئه‌و کاره‌دا سیاسه‌تی فریوکاری په‌یره‌و ئه‌کات و ئه‌و رستانه هه‌م له ئێران و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌رخواردی نه‌ته‌وه‌کان ئه‌دات و ئێژێ:
همه ایرانی هستیم! این عربزبانه- آن بالوچزبانه – آن دیگری آذریزبانه و شما هم کردزبانی و من هم فارسزبانم!
ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌کی فارس له (پۆلێکی قوتابخانه) یا کاربه‌ده‌ستێکی فارسی باڵای ده‌وڵه‌ت له کۆرێکدا ئه‌و باس بدات به گوێی خه‌ڵکدا و ئه‌و که‌سانه‌یش به هۆی خوێنڕێژی و دره‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه نه‌توانن به‌رپه‌رچی قسه‌که‌ی بده‌نه‌وه و بڵێن: بلوچزمان چییه؟ بلوچ بلوچه و به‌س- عه‌ره‌بزمان چییه؟ عه‌ره‌ب عه‌ره‌به و به‌س. ….
به‌ڵام له ده‌روونه‌وه خۆیان ئه‌خۆنه‌وه و خه‌مبار ئه‌بن و هه‌ست به سته‌می زیاتر ئه‌که‌ن! کاتێ تاکێکی کوردی وه‌ک به‌ڕێز (سالار حیسامی) له بری (کورد) ئێژی: (کوردزمان) شاید بیسه‌ره‌کانی کاردانه‌وه‌یه‌کی وه‌هایان نه‌بێ و فریو بخۆن و له ئاگامدا سیاسه‌تی کورد توانه‌وه به ئاسانی له کوردستان بچێته پێشه‌وه. ئه‌و کاره‌ی ئه‌وان له هێرشی سه‌ربازی داگیرکه‌ران وه‌ک:
ترۆری (سمکو) و له سێداره‌دانی سه‌رۆککۆماری کوردستان و یارانی له مهاباد و …، فتوادی جهادی ده‌وڵه‌تی ئێران بۆ گه‌لی کورد – پرۆسه‌ی ئه‌نفالی ده‌وڵه‌تی ئێراق و هێرش بۆ سه‌ر ده‌سکه‌وتی (رفراندۆم) و هێرشی داعش بۆ کۆبانی و هێرشی ده‌وڵه‌تی تورکییه بۆ وێرانکردنی شه‌رناخ و ئیسبین و عه‌فرین گرانتر و زیانبه‌خشتره. له‌و هێرشانه‌دا گه‌لی کورد زیانی گیانی و ماڵی بینیوه و ئه‌بێنێت، ئه‌و زیانانه‌یش له ره‌وتی ژیانی هه‌ر نه‌ته‌وه و هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا قه‌ره‌بوو ئه‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌وازه‌ی سالار حیسامی که له بری کورد ئێژێ (کوردزمان) هه‌م مێژوو هه‌م ریشه و (بنه‌مای کورد) له‌ناو ئه‌بات.
بۆ ئاگاداری‌یان له هه‌موو واژه‌نامه فارسی و کوردی و عه‌ره‌بی…. کاندا وشه‌یه‌ک به‌ناوی (کوردزمان) نه‌نووسراوه!
تێبینی: گرنگی و پارێزگاریکردن له وشه‌ی (کورد) تا ئه‌و کاته پێویسته که کورد ژێرده‌سته‌یه و پاش ئه‌وه وه‌ک وشه‌یه‌کی ساده لێی ئهڕوانرێت.
سه‌باره‌ت به وشه‌ی کورد با تماشای ئه‌و چه‌ن نموونه له کتێبخانه‌ی کوردی و ره‌وته سیاسییه‌کانی کوردستاندا بکه‌ین.
تاریخی (کورد) و کوردستان:
به پێنووسی به‌ڕیزان: (ئه‌مین زهکیبهگ) – (دکتر عبدالرحمن قاسملو) – (دکتر صدیق صفی زاده – بۆره‌که‌یی)- (واسلی نیکتین. مترجم محمد قاضی) – (شخ محمد مردوخ کردستانی) – شرفنامهی بتلیسی- مهم و زینی خانی – مشاهیر کرد و …..
**
وشه‌ی کورد له هۆنراوه‌دا
عه‌ره‌ب ئینکاری فه‌زڵی ئێوه ناکه‌م، ئه‌ما
سه‌لاحه‌دین که دنیای گرت له زومڕه‌ی (کوردی) بابانه. شێخ زهزا تاڵه‌بانی
**
تۆ خودا بۆچ به جارێ نایه‌ن بۆ هاواری (کورد)
تاکو ئازادی بسێنین بۆ گه‌لی ناوداری (کورد). ره‌باتی
**
چه‌ژنی نه‌ورۆز چه‌ژی (کورده) کوڕ و کچ پیر و جوان
یادی کاوه‌ی قاره‌مان که‌ن مێشکی زوحاکی پژان. زیوه‌ر
**
سه‌د شوکر وا من نه‌مردم تاکو دیم ئاڵای (کورد)
که‌وته به‌رچاوم به به‌رزی سورت و سیمایی (کورد)
بازبوو دروابوو نه‌رگسی شه‌هلای (کورد)
موژده بێ ئه‌مڕۆ که به‌ربوو چاوی پڕ بینایی (کورد). قانع بۆ کۆماری کوردستان
**
له پێش هه‌موو شێتکا چوونکه من (کوردم)
چۆله‌که‌ی ناو هه‌زاران داوی وردم. گوران
**
گه‌ر عه‌ره‌ب بێته مانعی حقوقی قه‌ومی کورد
ئه‌و نوێژانهیش که کردوومن به (کوردی) قه‌زای ئه‌که‌م. شیخ مه‌حموود حه‌فید، پادشای کوردستان .
**
دید و بۆچوونه‌کانی سه‌رۆک کۆماری کوردستان له رۆژی راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له شاری مهاباد سه‌رتاپا باسی (کوردیان) کردووه.
**
به‌شی سووکایه‌تیکردن به کورد:
هر کجا یک (کرد) باشد آن‌جا ایران است: روانشاد ملا مصطفی بارزانی. کیهان لندن شماره (479)
(کردها) در منطقه اقلیتی بیش نبودند. محمدرضا پهلوی پس از توافقنامه الجزائیر- مصاحبه با حسن هیکل.
**
مزن دم ز حکمت که در وقت مرگ
ارسطو دهد جان چو بیچاره کرد : حافظ شیرازی
**
کنون کرد از آن تخمه دارد نژاد
کز آباد نیآید بدل برش یاد
بود خانهاشان سراسر پلاس
ندارند در دل ز یزدان هراس: عبدالقاسم توسی
**
سه‌عی سه‌قزی
25/1/2018
qayshi@yahoo.com