هه‌موو ئاگادارین که (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) سه‌رۆککۆماری تورکیه له هه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی فیبرواری ئه‌م ساڵدا چوو بۆ واتیکان بۆ دیداری {(پاپ فرانسیس) رابه‌ری مه‌سیحییه کاتۆلیکه‌کانی جهان}.

له په‌ناوی ئه‌وه‌دا که کارنامه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورکیه به سه‌رۆککۆماری ئه‌ردۆغان له‌م چه‌ن ساڵه‌ی رابردوودا دیکتاتۆریه‌کی تۆخ بووه و به کرده‌وه‌یش ئازادیخوازانی له سه‌رکار و فه‌رمانی رۆژانه که به‌و کارانه بژێوی ژیانی خۆیان و ماڵومناڵانیان دابین ئه‌کرد، وهدهرانا و به کۆمه‌ڵ هه‌موویانه ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کرد، هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش که وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکییه‌دا جگه له زیندانیکردنی ئازادیخوازان، ده‌ستی کردووه به وێرانکردنی شار و گونده‌کان بۆ نموونه: شاره‌کانی (شه‌رناخ) و (ئیسبن). له دوو حه‌فته پیش چوونی بۆ واتیکانیش ده‌ستی کردووه به تۆپباران و بومبارانی شاری عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری و هێزێکی سه‌بازی فراوانی ناردووه‌ته ناوچه‌که، له‌و هێرشه‌دا ژن و مناڵ – پیر و جوانی (کورد و عه‌ره‌ب و ئاسۆری) ئه‌کوژرێن و رۆژانه ماسمێدیای جهانی له به‌شی دهنگوباسهکانیدا ئاماژه به‌و کاره درندانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکییه به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردۆغان ئه‌کات. ئه‌گه‌ر بێژم جه‌نابی پاپ روژانه ده‌یان جار له تهلهڤیزیونهکانی (پاپخانهی واتیکانهوه) ئه‌و بوومباران و کوشتوکوشتارانه ئه‌بینێت، درۆم نه‌کردووه! جه‌نابی (فرا‌نسیسی پاپ) که خۆی به مرۆڤدۆست ئه‌زانی، میداڵ و نیشانه‌ی ئاشتیخوازی ئه‌دات به ئه‌ردۆغان. ئه‌و کاره‌ی پاپ وه‌ک به‌رپرسێکی ئایینی ئه‌گه‌ر بێژم زۆر جێگه‌ی لۆمه‌کردن نییه، پێموانییه تۆیی خوێنه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه سه‌رکۆنه‌م بکه‌ی، چون (ئایین) له مێژوودا کۆیله‌ی (ده‌سه‌ڵات) بووه و به‌س، ئه‌م خهڵاتکردنهیش هه‌ر به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتدارانی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا و … بووه!
پاپهکهی سه‌قز
له ساڵانی (1970 – 1350) له بواری سیاسیی‌دا ده‌وڵه‌تانی ئێران و ئێراق ناکۆک بوون، له ماسمێدیا و به‌شه‌کانی دیکه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا به دژی یه‌کتر هه‌ڵوێستان ئه‌گرت. له‌و ساڵانه‌دا مه‌لایه‌ک به‌ناوی (مه‌لا محه‌مه‌د شێخ السلامی) له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه کرابوو به مه‌لای (خانه‌قای شێخ مسته‌فا) له بازاری سه‌قز. ئه‌م که‌سه هه‌موو رۆژی له کاتی نوێژی پاشنیوه‌ڕۆ (عه‌سر) پێش ئه‌وه‌ی ده‌سبکه‌ن به نوێژ له بڵهنگۆوه بۆ ئه‌و که‌سانه له خانه‌قادا بوون و خه‌ڵکی بازاریش که گوێیان له بڵنگۆکه بوو وتاری ئه‌دا و زۆر به‌توندی هێرشی ئه‌کرده سه‌ر (ده‌وڵه‌تی ئێراق به رابه‌رایه‌تی حیزبی به‌عس و سه‌دام حسین و … ).
ساڵی (1975) له کۆنفرانسی نه‌وتی (ئۆپێک) له ئه‌لجه‌زائیر به سه‌رۆکاتی رابه‌ری ئه‌لجه‌زائیر ئه‌گه‌ر به‌جوانی له یادم بێت که‌سێک بوو به‌ناوی (بومێدین) له ژێر چاودێری ناراسته‌وخۆی (ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا)دا شا و سه‌دام حسین پێکه‌وه دیدار و گفتگۆیان کرد و سه‌باره‌ت به کێشه سیاسییه‌که‌یان گه‌یشتنه ئه‌نجام و په‌یماننامه‌یه‌کیان نووسی. ئه‌و رێکه‌وتنه و نووسینی ئه‌و په‌یماننامه له باری سیاسی و سه‌ربازی به سوودی ده‌وڵه‌تی ئێران و زیانی ده‌وڵه‌تی ئێراق بوو، له‌و ده‌ورانه‌دا که ئێران و ئێراق ناکۆک بوون، ئێران سه‌ر به {ئه‌مریکا و به‌ره‌ی رۆژئاوا (غرب)} بوو، ئێراقیش سه‌ر به {یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵات (شرق)} بوو. ئه‌و رێکه‌وتنه له باری سیاسی و ئاڵوگۆری جهانی و ناوچه‌ییه‌وه سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا و رۆژئاوا بوو به سه‌ر یه‌کیه‌تی سۆڤییه‌ت و رۆژهه‌ڵاتدا.
وه‌ک ئه‌زانین له ساڵی (1961 تا 1975) له‌و به‌شه‌ی کوردستان که وا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێراقدا شۆرشێکی سیاسی و پێشمه‌رگانه به رابه‌رایه‌تی (پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراق و سه‌رۆکایه‌تی مه‌لامسته‌فا بارزانی) له ئارادا بوو، ئه‌و شۆڕشه (14) ساڵی خه‌یاند و ده‌وڵه‌تی ئێراق هه‌موو چه‌کانی له کوردستاندا به‌کار برد، ناوچه شاخاوییه‌کانی جگه له تۆپباران، بوومبارانیش ئه‌کران. زۆربه‌ی فرۆکه جه‌نگییه‌کان له جۆری میک (MIC) بوون که ده‌وڵه‌تی روسییه فرۆشتبوونی به ئێراق. خه‌ڵکی ناوچه بوومباران کراوه‌کان به‌و جۆره باسی فرۆکه‌ی (میک) و بۆمبارانهکانیان ئه‌کرد:
میکی (روسیی) رووسیا
کار ناکا له دۆڵ و چییا!
به‌پێی په‌یماننامه چه‌په‌ڵه‌که‌ی ئه‌لجه‌زائیر شۆڕشی کوردستان هه‌رسی هێنا و ژن و مناڵ و خانه‌واده پێشمه‌رگه ئاواره و سه‌رگه‌ردان روویان کرده شاره‌کان له کرماشانه‌وه تا ورمێ، خه‌ڵکی ئه‌و شارانه له په‌نای ترسیش له ده‌وڵه‌تی ئێران به‌پێی توانا که‌وتنه یارمه‌تیکردنی خزم و که‌سه‌کانی خۆیان. له‌و ده‌ورانه دژواره‌دا جه‌نابی مه‌لا محه‌مه‌د شێخ السلامی له هه‌مان بڵنگۆی خانه‌قاوه ئه‌فه‌رموو:
وا له سایه و په‌نای خودای ته‌بارک و تهعلادا دوو ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئێران و ئێراق به رابه‌رایه‌تی شاهنشاه ئایارمهر و جه‌نابی سه‌دام حسینی خۆشه‌ویست په‌یماننامه‌ی ئاشییان مۆر کرد و کوتری ئاسایش وا به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌که‌ماندا ئه‌فڕێ.
سه‌عی سه‌قزی
13/2/2018