بەداخەوە شه‌وی سێشه‌مه له سه‌ر چوارشه‌مه ٦له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨، (١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی هاوڕێیانی پێشوو که به ماشێنی خۆی به سه‌ردانێک چووبووه مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه، دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولله‌ی وێ كه‌وتووه.
کۆماری ئیسلامی ئێران قەت لە تێرۆر کردنی کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕات رانەوەستاوە و ئەم نیزامە بە تێرۆر و وەحشەت و کوشتنی ئازادیخوازان توانیویەتی دەسەڵاتی نگریسی خۆی راگرێ. کۆماری ئیسلامی ئێوارەی پێنجشەممه ١٠ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ی هەتاویش، دوو پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی سەلاح ڕەحمانی هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی “بنەسڵاوه”ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستی‌دا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران. بەداخەوە رۆژی دواتر سەباح رەحمانی تێکەل بە کاراوانی نەمران بوو.
حیزبی دێمۆکڕات لە هەموو حیزبەکانی تر زۆرتر کردەوەی تێرۆریستی دژ کراوە. بەداخەوە لە پێشمەرگەی کە بەرپرسایەتی گەورەی لە سەر شان نیە تا دەگاتە نەمران قاسملوو و شەرفکەندی بەدەست کۆماری ئیسلامی تێرۆر کراون و حەتتا کۆماری ئیسلامی روحمی بە ژن و مناڵی پێشمەرگەش نەکردوە.
گلەییەک کە دەکرێ ئاڕاستەی حیزبی دێمۆکڕات بە گشتی بکرێ، ئەوەیە کە نەیتوانیوە بەمجۆرە پێویستە گیانی پێشمەرگە و بەرپرسانی خۆی بپارێزێ، نەمر قاسملوو، شەڕفکەندی و تا دەگاتە نوێترین شەهیدان سەباح و قادر قادری ، بە هۆی ئەوەی تاک و دو نەفەری گەڕاون و دوژمنیش بۆیان لە بۆسە دابووە تێرۆر کراون.
کاتی ئەوەیە کە خۆیان کۆ بکەنەوە، دواتریش سزای ئەم کەسانە بدرێ کە فەرماندەی وەک سەلاح رەحمانی و قادر قادری ئیزن دەدەن بە بەمجۆرە لە باشووری کوردستان بسووڕێنەوە و بکەونە داوی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
نەمران قاسملوو و شەرفکەندی و هاوڕێیانیان، شەهید کران، بێ ئەوەی یەک کەسی پارێزەریان هەبێ، نموونەی ئەمجۆرەمان ئەوەندە زۆرە کە باس ناکرێ، هەرچی شەهیدی دەستی تێرۆرە، کەمتەرخەمی خۆشمانی تێدایە.
وەک هاوڕێیانی پێشوو خۆیان دەلێن کاک قادر قادری بە تەنیا چۆتە دۆڵی بالیسان و شەهید کراوە و باشە بۆ دەبێ کەسێک ئەم بەرپرسایەتیەی هەبێ و تاق و تەنیا بە ماشێنی خۆی درەنگانی هێوارێ بچێتە دۆڵی بالیسان، من پێم وایە بۆیە دەبێ ئەو کەسە کە بەرپرسی کاک قادریە دەبێ دادگایی بکرێ و سزای بدرێ.
هەر تاوانێک و تێرۆرێکیش دەکرێ، هەموو حیزبەکان، دەنووسن، دواتر زانیاری زۆرتر بڵاو دەکەینەوە، خۆمان لێکۆلێنەوە دەکەین. بەڵام بەداخەوە تا ئیستا لە قسە تێنەپەڕیوە و قەت دوای رژانی خوێنی شەهیدەکان هیچ لێکۆڵینەوە بڵاو نەکراوەتەوە. شەهیدانی شەوێ یەڵدای 2016 کە 5 پێشمەرگەی هاوڕێیانی پێشوو و 2 کەس لە ئاسایشی کۆیە شەهیدا کران راگەیاندرا کە زانیاری زۆرتر بڵاو دەکەنەوە، نەک ئەو کارە نەکرا، حەتتا ئەوانەی بەم تاوانەش دادگایی کران، لە دادگا بێ‌تاوان دەرچوون و نەتوانرا هیچیان لە سەر ئیسبات بکرێ وەک لە دادگای هەولێر دوای 2 سەعات دادگایی راگەیاندرا.
سەبارەت بە تێرۆری سەلاح و شەهید سەباح رەحمانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران نووسی زانیاری زۆرتر بڵاو دەکەینەوە کە نەمان دیت و ناشی بینین.
بەرعەکس دوای یەک تا دوو رۆژ لە بیریان چۆتەوە کە دوژمن لێیان لە کەمین دایە و بە شەهیدان سەباح و قادر راناوەستێ.
بەرپرسانی حیزبی تەنیا یان بە کۆ بێ ئەوەی نیگابانی تەواویان هەبێ، لە شارەکان دێن و دەچن و شەوانە دەکەونە رێ و کەسیش نیە ئەگەر کەسێک شەهید بوو، خۆی بە تاوانبار بزانێ و تا ئێستا کەسیش سزا نەدراوە خەتاباری ئەسلی دەبێتە ئەو کەسەی گیانی لە دەست داوە.
بەڵام لە وڵاتی سوید، ئەمڕۆژانە ژنێکی پەنابەر بە مەیلی خۆی کەوتبۆ رێگا و بەداخەوە خۆی سەرما بردی و مناڵێکی بەشێک لە جەستەی سەرمای بردبوو، ئێستا پۆلیس گرۆپێکی داناوە بۆ لێکۆلێنەوە لە پۆلیس، بزانن پۆلیس کەمتەر خەم بووە یان نا؟
من وەک خۆم سەرخۆشی لە خێزان و مناڵەکان و سەرجەم خزم و کەس و کاری شەهیدان سەباح و قادر قادری دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
روحیان شاد بێ.
https://www.youtube.com/watch?v=m6JMHVE4czU
دەقی هەواڵ وەرگیراوە لە کوردستان و کورد
تیرۆری کادرێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان له هه‌رێمی کوردستان
به ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌یه‌نین که شه‌وی ڕابردوو سێشه‌مه له سه‌ر چوارشه‌مه ٦له‌سه‌ر ٧ی مارسی ٢٠١٨،
(١٥ له سه‌ر ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٦)، هاوڕێ قادر قادری، کادر و فه‌رمانده‌ی لێوه‌شاوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به ماشێنی خۆی به سه‌ردانێک چووبووه مێحوه‌ری بالیسان_چوارقوڕنه، به داخه‌وه دره‌نگانی شه‌و ده‌درێته به‌ر ده‌سڕێژ و ته‌رمه‌که‌ی که زیاتر له ٢٠ گولله‌ی وێ كه‌وتووه، له ده‌وروبه‌ری ماشێنه‌که‌ی له نزیک گوندی “هه‌رته‌لێ” دۆزراوه‌ته‌وه. ده‌رده‌که‌وێ که ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه. ته‌رمه‌که‌ی له لایه‌ن پۆلیس بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه ڕاگوێزراوه و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که هه‌م له لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستی پێ کردوه.
به سه‌رنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری له حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و به ئاگاداری له‌وه که ئه‌و کادره ناسراوه‌ی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه بردوون، ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.
وێڕای به‌داخبوونمان له شه‌هیدبوونی ئه‌و تێکۆشه‌ره به وه‌جه‌ی حیزبی دیموکرات و هاوخه‌میمان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه و هاوسه‌نگه‌رانی، زانیاریی زیاتر له باره‌ی ڕووداوه‌که، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ژیان و تێکۆشانی شه‌هید قادر قادری، نوێترین قوربانیی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، له به‌یاننامه‌کانی داهاتوودا به ئاگاداریی بیرورای گشتی ده‌گه‌یه‌نین.
سکرتاریای
حیزبی دیموکراتی کوردستان
پێشنیوه‌ڕۆی
٠٧/٠٣/٢٠١٨
بابەتی پەیوەندی دار
دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات لە هەولێر بوونه ئامانجی کردەوەیەکی تێرۆریستی
سەباح ڕەحمانی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو
https://www.youtube.com/watch?v=1-4Ps1jnji8