"an independent online kurdish website

شێرە ژنی رۆژئاوا   

تێکۆشانی لا باوە  

عوسمان کەوکەبی شاد

چەکی وا کردە شانی 

بۆ کورد و کوردستانی

بۆ سەربەستی نیشتمان

بۆ سەربەخۆی کوردان

دەجەنگی دژ داگیرکەر

قارەمانی و تۆی سەروەر

هێزی درەندەی تورک

هێرشی کرد وەک گورگ

ویستی عەفرین داگیر کا

ماڵی کوردان تاڵان کا

یەپەژەی هێزی ژنان

رایانگرت هێزی تورکان

نایانهێشت بێنە عەفرین

ئازان و سەد ئافەرین

بەڕاستی شێرە ژنن

جێگای شانازی منن

 

 

عوسمان کەوکەبی شاد

شاری هامار وڵاتی نۆرویژ

رێکەوتی ۸/۳/۲٠۱۸

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی