"an independent online kurdish website

 ئێمە نە بەشەرین   

نە ئادەمین،     

نە ئینسانین،

نە لە رەگەز و نیژادی

ئەشرەفی مەخلوقاتین!

ئێمە مرۆڤین و مرۆڤ و بەس

مرۆڤێکی بێیار و یاوەر و بێکەس

ئەبێ لە ژێر بارانی بۆمبی

خواکانی زەویدا، بکێشین دوایین نەفەس

ئەبێ لە پێناو بەرژەوەندی ئەواندا

ببین بە خەڵوز و بە قەقنەس

ئێمەی بێپشت و پەناو بێکەس !

 

سەعی سەقزی

١٦ی مارسی ٢٠١٨

١٦ی مارسی ١٩٨٨

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی