"an independent online kurdish website

بۆ کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی    

هێندە گەورەی …..    

بە تونێلی فراوانی ئەم    mamosta-shiweseli-tahir-mehmudi-0

گەردوونەشەوە ناچی

تۆ زۆر مەزنی تۆ خۆشەویستی ئەم خەڵکەی

******

هەموو ڕۆژێ قامکەکانت

وەک دە چۆلەکەی سەربڕاو

بەرەو ئاسۆ هەڵدەفڕێنێ

ئەوە تانێ… بەو دەستانەت

ئەم هەورانە رادەماڵی،

دەتەوێ خۆرمان بۆ بێنی

چاوم لێیە قامکەکانت ….

کەوتوونە سەر پەلپیتکەی چەکی

هەموو پێشمەرگەکان

بوونە قەڵەم بۆ منداڵانی کوردستان

******

چاوەکانت چاوی شۆڕشی ئەم

گەلەن

چاوی حیزبن

لە تۆفان و گەردەلوولدا

بۆمان دەبنە قیبلەنما

لە هەورازو هەڵدێراندا….

دەستمان دەگرن

لە پێشەوەی ئەم کاروانە

سەروەریەدا

کاروانکوژە دەناسنەوە….

******

لە رووناکیی چاوەکانت

بەرەو کوردستانێک دەچین

پڕ لە خۆشی و نان و ئاوە

بە سەر پردی دەستەکانت

دەچینە سەر کانی مورادان ….

******

چاوم لێتە

هەموو شەوێ نیوە شەوێ لە سەر چیاکان

ئاگرێکی سوور هەڵدەکەی….

هەر دە پەنجەت لە خوێنی شەهیدەکان

هەڵدەکێشی

داستانی شۆڕشی گەل تۆمار دەکەی

******

ئیستاو ئێستاش وەکوو ئەوسا هەر

فەرماندەی

هەموو رۆژێ … لەسەرتاسەری

وڵاتا….

هەر وەک جاران

لە نێو سەنگەرەکانمان دای

وەک دار بەڕوویەکی بنار

بە بیرت دێ کە کاک دوکتور

دەستكێشەکەی بۆ هێنابووی؟

چەند دڵ خۆش بووی

ئەودەم ئەمن وام دەزانی

دەستەکانت زوو دەتەزن….

کەچی ئێستا ئەوەتانێ …

چوار فەسڵی ساڵ … دەستەکانت

لە سەر لووتکە بەرزەکانا

لە سەرما و بەفر و بۆرانا

ئاڵای خەبات رادەگرن و

لەگۆ ناچن و … ناش تەزن

******

ئەم شێعرە لە ژمارە ٣٩ی گۆڤاری لاوان لە سەرماوەزی ١٣٦٩ چاپ و بڵاوبۆتەوە. هۆنراوەی کاک برایم لاجانیە و بە ناوی خەسرەو کاتی خۆی بڵاوی کردۆتەوە، خەسرەو کوڕی شەهید قادر لاجانیە. 

لە فەیسبووکی کاک تاهیر مەحمودی وەرگیراوە


وێنە: مامۆستا و کاک تاهیر

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی