هەتا شەوە زنگی تاریکی بێ ڕوناکی ئاسمانه پێشمەرگه
هەتا نیشتیمان دیل بێ ڕوح له سەردەستانه پێشمەرگه
هەتا دوژمن خەیاڵی بێ دەنگی دلێری ئازادی بێ دەنگ کا؟
هێزی داگیرکەر دەشێنێ چەکی باوەڕ و ئیمانە پێشمەرگه
بۆ ساتێکیش بە دەریای زاڵمانەت مەنازە کە پێی دەنازی !!
چونکە چیرۆکی خۆڕاگری و کتێبی هەزار داستانە پێشمەرگە
گەرچی بەفری پیری گرتی سەری کوێستانی کاک”وەیسی”
بەڵام هێشتاهەڵۆی بەرزە لە خێڵی” شیرێژانە” ئەو پێشمەرگە