"an independent online kurdish website

ئێستا کاتێک   

دۆژمنی دڕ، لە باکووردا    ala-kurdistan-

باڵای شەنگی “شەڕناخ”ەکەم

لە خوێنی ئاڵ دەگەوزێنێ

لە ڕۆژئاوا

ڕقێک ئەستوور

‌هێندەی تاوانی داگیرکەر

لە دڵی زەویدا ڕۆدەچێت

وەکوو بورکان

کۆشکی ستەم دەلەرزێنێ.

لە باشووری

نیشتمانی دابەشبوومدا

شەنگاڵ”ی شەنگ، شین دەپۆشی و

زامی کۆنی “هەڵەبجە”کەم

دەکولێتەوە و پڕ بە زاری دەزریکێنێ.

لە “ڕۆژهەڵات”ی وڵاتم

سوار چاکی “تاڵەسوار”م

بۆ بەرخۆدان ئەسپ زین دەکا و

سنە”ی سەربەرز

پڕ بە گەروی “کرماشان”م

هاوار دەکا و

لە “‌قاڕنە” و “قەڵاتان”م

ناڵەی دڵی دایکی شەهید

عەرشی1  خودا دەلەرزێنێ.

 

 

1.عەرش: تەختی خوا لە ئاسمانان ( ف: عرش خدا(

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی