ماوه‌ی ساڵێکه به‌ڕێز محه‌ممه‌د خاکی له رێگای فه‌یسبووکه‌وه بابه‌تێکی هێناوه‌ته ئاراوه به ناوی:
(تاریخ شفاهی چپ در کردستان در ایران)

با پێشدا له‌و نووسراوه‌ی خواره‌وه بڕوانین:
در باره ما
تاریخ شفاهی چپ در کردستان در ایران، کار یک فرد و حتی یک نهاد قدرتمند هم نیست.
ما بسهم خۆد تلاش می‌کنیم تصویری واقعی و راستگویانه از آنچه در بیش از نیم قرن گذشته در جنبش چپ کردستان اتفاق افتاد ترسیم نمائیم. تلاش ما تصویر روند تحولات اجتماعی، سیاسی، فرهنگی و اقتصادی است، که بر بستر آن جریانات و جنبش های چپ در جامعه کردستان شکل گرفت، و مهر خود را بر رویداهای سیاسی نهاد. تاریخ چپ، تاریخ یک حزب و جریان خاص نیست، و ما تلاش خواهیم کرد، بدون پیش داوری و تنگ نظری تا حدی رایج، با چهرههای شاخص در په‌نای جغرافیای سیاسی کردستان گفتگو داشته باشیم. کار ما، نشان دادن و تصویر نقاط قوت جنبش چپ، بررسی کاستی ها و اشتباهات و انتقال آن به نسل جوان کردستان است. ما برای بهبود کیفی و تکنیکی این برنامهها، به همکاری، حمایت و همفکری شما دوستداران تاریخ شفاهی چپ در کردستان احتیاج داریم، و دستان شما را برای همکاری با این پروژه به گرمی می فشاریم. لطفا نقد، پیشنهاد،عکس، ویدئو، مقاله و لینک کتابهای مربوط به تاریخ چپ در کردستان را برای ما بفرستید.
سه‌رچاوه: www.m-khaki (بازنوسی شده = نووسراوه‌ته‌وه. سه‌عی)
**
پاش ئه‌و نووسراوه چه‌ن نووسراوه‌ی دیکه‌یان به‌و ناوانه له فه‌یسبووک داناوه:
(تاریخ شفاهی چپ در کردستان) – (گوزارش سالی یه‌كه‌م) – (تاریخ شفاهی چپ در کردستان) – (اگر کمکی منصف تر باشیم) – (اروپا گردی) و (آلمان گردی).
له درێژه‌ی کاری (تاریخ شفاهی چپ در کردستان در ایران) له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌یش که کادر و ئه‌ندامی ئێستا و پێشووی رێکخراوه‌کانی:
{(کۆمه‌ڵه – حیزبی دێمۆکڕات – راهیکارگهر- حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حیزبی حیکمه‌تیست – حیزبی دێمۆکڕات/ کۆنگره‌ی چوار – سازمانی فدائیان خلق/ئه‌کسه‌رییه‌ت – ئیتحادییه‌ی کۆمۆنیسته‌کانی ئێران و حیزبی توده)، وتووێژی ویدیۆییان کردووه، ئه‌و که‌سانه‌یش بریتین له به‌ڕێزان:
(یۆسف ئه‌رده‌ڵان – ناسر قازیزاده – فاتێح شێخ – هاشم که‌ریمی – ره‌حمه‌ت فاتێحی – گه‌لاوێژ قادرنژاد – ئه‌نوه‌ر سوڵتانی – سه‌عید شهمس – یه‌دوڵا بیگله‌ری – ره‌حیم فه‌یزوڵابه‌گی – گوڵڕوخ قوبادی – ساعد وتهندوست – موحسین ره‌حیمی – ئه‌ستێ پیرۆتی – جه‌میله نه‌قیب – ئه‌حمه‌د بازگر – روفییا ره‌مه‌زانعه‌لی – یۆسف پاوه‌یی – فه‌رهاد سدیقزاده – عه‌لا موفاخری – مه‌جید حسینی – نه‌سرین ره‌مه‌زانعه‌لی – مینا ئهحدی – ساڵح سه‌رداری – به‌همه‌ن علی‌یار – حه‌سه‌ن ماوه‌رانی – تاهیر به‌رهوون– محهممهدرهشید مولودی – محه‌ممه‌د ره‌حیمی – په‌روین مه‌عازی – ئه‌سعه‌د ره‌شیدی و محه‌ممه‌د راستی)}.
فیلمی وتووێژه‌کانی له فه‌یسبووک و … داناوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ئاماژه‌ی به‌و رێکخراوانه وه‌ک رێکخراوه‌ی (چه‌پ) کرده، به‌ڵام پێناسه‌یه‌کی کورتی سه‌باره‌ت به (چه‌پ) نه‌خستوه‌ته به‌رده‌س خوێنه‌ران تا بزانین ئه‌و هه‌موو رێکخراوه چه‌په بۆ هه‌یه و کامیان چه‌پی راسته‌قینه‌یه و کامیان چه‌پی نا چه‌په.
**
با له پێشدا له سه‌ردێڕی (تاریخ شفاهی چپ در کردستان در ایران) ورد بینه‌وه. ئه‌و سه‌ردێڕه له باری رێزمان و رێنووسه‌وه دروست نییه. پێویسته ئه‌و باسه روون بێته‌وه. له‌و رسته فارسییه‌دا دوو جار وشه‌ی {(در) واته (له)} به‌کار براوه. دوو (در) بۆ دوو شوێن به‌کار ئه‌برێت. به‌پێی ئه‌وه که دوو (در) به‌کار براوه ئه‌و سه‌ردێڕه ئه‌بێ به‌و دوو رسته:
(تاریخ شفاهی چپ در کردستان).
(تاریخ شفاهی چپ در ایران).
ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رسته بکرێ به سه‌ردێڕ به پێی ده‌ستووری زمان به‌و جۆره ئه‌نووسرێت:
تاریخ شفاهی چپ در کردستان و تاریخ شفاهی چپ در ایران.
یا به‌و جۆره ئه‌نووسرێ:
تاریخ شفاهی چپ در کردستان و در ایران.
مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان و له ئێران.
یا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه: (تاریخ شفاهی چپ در کردستانء ایران).
**
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که سه‌ردێڕی دوو دانه له (نووسراوه‌کان) به‌و جۆره‌ن:
تاریخ شفاهی چپ در کردستان = مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان.
هیوادارم ئه‌و باسه بۆ خوێنه‌ر روونکه‌نه‌وه، ئه‌و سه‌ردێڕه بۆچ به‌و جۆره نووسراوه؟
به‌ڵام با بڕۆینه سه‌ر باسی (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان)
بۆ ئه‌وکاره له‌گه‌ڵ (32) که‌سی سیاسی وتووێژ کراوه:
تا ئه‌و جێگه‌ی زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و (32) که‌سه هه‌یه به‌س یه‌ک که‌سیان (کورد) نییه، ئه‌و که‌سه‌یش به‌ڕێز (مینا ئه‌حه‌دی)یه.
با له‌و حیزب و رێکخراوانهیش که پێوه‌ندییان به‌و (31) که‌سه‌وه هه‌یه، ورد بینه‌وه.
له‌و (9) حیزب و رێکخراوه سیاسییه به‌س (2) رێکخراوه‌یان واته {(کۆمه‌ڵه) و (دێمۆکڕاته‌کان)} له ناو کوردستان و کۆمه‌ڵگای کورده‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و تا راده‌یه‌ک ئاشنایی گیروگرفته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کوردن و خاوه‌نی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیانن.
رێکخراوه‌کانی (راهیکارگهر- سازمانی فدائیان خلق/ئه‌کسه‌رییه‌ت – ئیتحادییه‌ی کۆمۆنیسته‌کانی ئێران و حیزبی توده) له باری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئه‌گه‌ر بێژم له کوردستاندا نامۆ و نائاشنا بوون، بێئه‌ده‌بی ناکه‌م. ئه‌و رێکخراوانه به هۆی ده‌سته‌یه‌کی (بچوک) له سیاسییه‌کانی کورد که چوونه‌ته ناو ئه‌و رێکخراوانه‌وه ناویان گه‌یشته‌ته کوردستان. پاش نه‌مانی شا و هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ئێران جگه له‌و رێکخراوانه کۆمه‌ڵێ رێکخراوه‌ی دیکه بۆ نموونه: (حزبی ره‌نجبه‌ران) – (سازمانی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران) و (سازمانی په‌یکار) گه‌یشتنه کوردستان، هاتنی ئه‌وانیش هه‌ر به‌هۆی هه‌ندێ تێکۆشه‌ری کورد بوو که ببوون به ئه‌ندامیان. به کوردی (به نان و داسی خۆیانه‌وه ده‌س له سه‌رسنگ ئاماده‌ی خزمه‌ت بوون)!
ئه‌و رێکخراوانه هه‌ر ناو بوون و به‌س، به‌ڵام لای ئێمه‌ی کوردی (شۆڕش – گێڕ) گه‌وره و مه‌زنن و خاوه‌نی (کۆمیته‌ی کوردستانی راهی کارگه‌ر) – (شاخه‌ی کوردستانی سازمانی فدائیان خلق/ئه‌کسه‌رییه‌ت) – (شاخه‌ی کوردستانی چریکه فیداییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران) - (کۆمیته‌ی کوردستانی په‌یکار) و ( شاخه‌ی کوردسانی حیزبی توده) و … .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که (حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران) و (حیزبی حیکمه‌تیستی ئێران) له (ئوروپا) دامه‌زراون، به‌ڵام به هیمه‌تی تێکۆشه‌رانی کورده‌وه خاوه‌نی (کۆمیته‌ی کوردستانی) خۆیانن.
(کۆمه‌ڵه) له (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان)دا
له‌و (32) که‌سه (23) که‌سیان ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوون. لێره‌دا پیناسه‌یه‌کی کورتی کۆمه‌ڵه‌مان پێویسته.
کۆمه‌ڵه
(کۆمه‌ڵه) دروست مانگێ پاش ئه‌وه‌ی که شای ئێران له رۆژی (26/10/1357) هه‌تاوی ئێرانی به‌جێهشت به ئاشکرا که‌وته چالاکی سیاسی و پێشمه‌رگانه و شانبه‌شانی حیزبه‌کانی کوردستان له تێکۆشان‌دا بوو. پاش ماوه‌یه‌ک چه‌ن که‌سی فارس به‌ناوی:(اتحاد مبارزان کمونیست) که خۆیان به (رابه‌ری چینی کرێکاری ئێران) ئه‌زانی هاتنه لای کۆمه‌ڵه. کۆمه‌ڵه که خاوه‌نی هێزێکی مه‌زنی پێشمه‌رگه و پایه‌گایه‌کی به‌رێنی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو له کوردستاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌ن که‌سه که ژماره‌یان له (په‌نجه‌کانی ده‌ستی مرۆڤێک که‌متر بوو) له رۆژی (11/6/1362) هه‌تاوی له گوندی مێشکهپهی سه‌رده‌شت (حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی) دامه‌زراند. پاشان رێکخراوه‌یه‌کیان سازکرد به‌ناوی: (ریکخراوه‌ی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) و رایانگه‌یان به هۆی ئه‌وه‌ی ناوی (کۆمه‌ڵه) له کوردستاندا خۆشه‌ویسته، ناوی کۆمهڵهیشی بۆ به‌کار ئه‌به‌ین. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چه‌ن به‌رنامه‌ی بۆ رێکخراوه‌ی کوردستانه‌که‌ی داڕشت بۆ نموونه:
1 – حقوق ویژه = مافی تایبه‌تی
ئه‌م حیزبه که هه‌ر ناوی بوو نه‌ک ناوه‌رۆک و به‌س له ناو کادر و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌کانی پێشووی کۆمه‌ڵه له‌ئارادا بوو، ماف بۆ کۆمه‌ڵه، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک که سه‌باره‌ت به کار و جالاکییه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی خۆی خاوه‌ن بڕیار بوو، ئازاد و سه‌ربه‌ست بوو، مافی بۆ دیاری که ئه‌کات که ئه‌توانێ ئه‌و کارانه بکات!!!
2- ئاییننامه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، له‌و ئاییننامهدا نووسراوه هه‌ر که‌سێ بڕوای به به‌رنامه‌ی (حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌بێت)، ئه‌بێ ده‌رکرێت. ئه‌و بڕگه‌ی ئایینامهیان له‌سه‌ر خودی (نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه) پیاده کرد.
3 – به‌رنامه‌ی خودموختاری بۆ کوردستان. سه‌باره‌ت به شۆڕسی کوردستان به‌و جۆره‌یان نووسیوه: {جووڵانه‌وه‌ی ئێستای کوردستان له سه‌ر بناغه‌ی {شۆرشی ساڵی (57) له ئێران} رێکه‌وتووه.
با لێره‌دا ئاماژه بکه‌م به چالاکییه‌کی حیزبی کۆمۆنیستی ئیران، پاش دامه‌زراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی کرێکاره‌وه یه‌کێ له ئه‌ندامه‌کانی کۆمیته ناوی حیزب به‌ناوی (خوسره‌و داوه‌ر) برای به‌هه‌شتی مه‌نسوور حیکمه‌ت بۆ خه‌لکی گونده‌کانی (مالومه- چۆخماخ- گاپیڵۆن – یاخسه‌مه‌ر) که چووبوون بۆ ئه‌و به‌رنامه به فارسی قسه ئه‌کات. (مالومه و گاپیڵون) له کوێ؟ و کرێکارانی ئێران له کوێ؟!
ئه‌و (23) که‌سه‌ی که له باسی (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان) وتوویژیان له‌گه‌ڵ کراوه له دامه‌زرێنه‌رانی (حیزبی کۆمۆنیستی ئیران) بوون، ئه‌وانه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی پێشووی ئه‌و حیزبه بوون! به‌ڵام به‌ڕێز خاکی ناوی ئه‌و حیزبه که ئه‌و(23) که‌سه ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌ی بووه له ریزی ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی که ئاماژه‌ی پێکردوون، نه‌نووسیوه! پێویسته ئه‌وه بۆ خوێنه‌ر روونکه‌نه‌وه.
جێگه و پله‌ی زمانی (کوردی) له (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان)
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا (31) که‌س له به‌شداربووانی ئه‌و به‌رنامه کوردن، بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به زمانی وتووێژه‌کان گوێم داوه به (سه‌ره‌تای) وتووێژی به‌ڕێزان:
به‌همه‌ن علی‌یار- حه‌سه‌ن ماوه‌رانی- ئه‌نوه‌ر سوڵتانی- ساعید وه‌ته‌ندووست – مجید حسینی – موحسین ره‌حیمی – فاتێح شێخ…- یۆسف پاوه‌یی – هاشم که‌ریمی – عه‌لا موفاخیری – فه‌رهاد سدیقزاده و یۆسف ئه‌رده‌ڵان. ئه‌و که‌سانه و خود به‌ڕێز محه‌ممه‌د خاکی له به‌رانبه‌ر دووربیندا به کوردی ئه‌دوان، به‌ڵام به‌رپرسی به‌رنامه‌ی (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان) کار و چالاکییه‌کانی ئه‌و به‌رنامه به فارسی نه‌نووسیت که بریتین له وانه:
(تاریخ شفاهی چپ در کردستان) – (گوزارش سالی یه‌كه‌م) – (تاریخ شفاهی چپ در کردستان) – (اگر کمکی منصف تر باشیم) – (اروپا گردی) و (آلمان گردی). ئه‌و کاره هه‌مان کاری سیستمی فارسیزمه که رێگا نادات کورد به زمانی خۆی بخوێنێت تا کاروباره‌کانی به‌و زمانه به‌رێوه ببات، به‌داخه‌وه به‌ڕیز خاکی له ئوروپایش ئه‌و به‌رنامه له‌سه‌ر (خۆی) پیاده ئه‌کات .
به له‌به‌ر چاوگرتنی کار و چالاکی ئه‌و که‌سانه که له‌و حیزبه و رێکخراوه سهراسهریانهدا به‌گشتی و به‌تایه‌بتی که (رێکخراوه‌ی کوردستان)یان بۆ ئه‌وانه دامه‌زراندووه، ئه‌کرێ باسی (مێژووی زاره‌کی چه‌پ له کوردستان) بکه‌ین؟ پێویسته هه‌ست به به‌رپرسیاری بکرێ و مێژوو وه‌ک خۆی بنووسرێ نه‌ک باس و رووداوه‌کانی پێچه‌وانه ببه‌ینه ناو کۆمه‌ڵگا.

سه‌عی سه‌قزی
9/4/2018
qayshi@yahoo.com