ئه‌گه‌ر له مێژووی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی جهان بکۆڵینه‌وه ناوی (کورد و شۆڕشی کوردستان) به‌گشتی و به‌تایبه‌تی پاش رمانی (سیستمی پادشایی ئێراق و دامه‌زراندنی کۆماری)

له ماسمێدیای جهان و ماسمێدیای ئێران- تورکییه – سورییه و ئێراق وه‌ک داگیرگهرانی کوردستان به‌تایبه‌تی له ئارادا بووه.
ئێمه‌ی کورد چ وه‌ک (تاک) چ وه‌ک کۆمه‌ڵگا دڵمان به‌وه خۆشکرده که ناوی کورد و شۆڕشی کوردستان له ئارادایه و په‌یتا په‌یتا واین له وتووێژکردن و له ماسمێدیادا باسمان ئه‌کرێ! ئه‌گه‌ر بڵێم وردبینانه بیرمان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه که له‌و (پروسه‌دا رۆڵ و ده‌ورمان چییه و چیمان به سه‌ر دێت؟) پێموانییه بێئهدهبیم کردبێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بێژم خۆمان (سپارده) به‌و (لافاو- گێژه‌ڵوکه‌ی) که هه‌ڵیکرده تا به‌ره‌و کوێمان ئه‌بات) پێموانییه سه‌رکۆنه‌م بکه‌ی.
هۆکاری ئه‌وه‌یش ئه‌گه‌ڕێته‌و بۆ ئه‌وه: (دڵمان به هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی کاتیی خۆشکرده که له‌و پروسه‌دا ره‌خساوه، ئه‌و دهسکهوتهیش نه‌ک بۆ پێشخستنی کۆمه‌ڵگای کوردی بووبێت، به‌ڵکو بۆ (چه‌ن حیزب و رێکخراوه‌یه‌ک) بووه که رۆڵیان بۆ دیاریکراوه و ئه‌وانیش ئه‌نجامیانداوه! پاش ئه‌وه‌ی پلانی ده‌وڵه‌تان گه‌یشته ئه‌نجام حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان له بازنه‌ی (پلانه‌کان) وه‌ده‌ر نراون، له ئاکامدا کۆمه‌ڵگای کوردی و تاکی کورد دووجاری زیانێکی مه‌زن بووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که چه‌ندین جار ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر هاتووه و زیانیان بینیوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان هه‌ستیان به‌وه نه‌کرده که کۆمه‌ڵگای کوردی له رووداوه سیاسییه‌کانی پشت په‌رده‌ی پلانه‌کان ئاگادار که‌نه‌وه و ئاکامه‌که‌ی بووه به‌وه که ئه‌مڕۆ ئه‌یبینین کۆمه‌ڵگای کوردی و شۆڕشی کوردستان چی به‌سه‌رهاتووه!
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆره‌کانی {ئێراقی پاش ساڵی (2003)} له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی (ئه‌مریکا و به‌ریتانیا) و (دامه‌زراندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ده‌وڵه‌تی ئێراق) له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، په‌رتووکێکی (540) لاپه‌ڕه‌یی به‌ناوی:
{(My YEAR in IRAQ) – (ساڵه‌که‌م له عێراق) به پێنووسی (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)} که له دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقدا ده‌وری گێڕاوه، چاپکراوه. له‌م په‌رتووکه = کتێبه‌دا چه‌ن باسێکی پێوه‌ندی به حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستانه‌وه هه‌یه و تا رادیهکی (که‌م) ئاماژه به پشتپه‌رده‌ی پلانه‌کان و ده‌ور و رۆڵی حیزبه‌کانی کوردستان و که‌سایه‌تییه کورده‌کان کراوه.
به‌پێی (ژماره‌ی لاپه‌ره‌کانی کتێبه‌که) ئه‌و چه‌ن باسه‌م ئاماده کرده، به یارمه‌تی سایته کوردییه‌کان ئه‌خه‌مه به‌رده‌ست، ئه‌گه‌ر سوودیان نه‌بێت بۆمان، زیانیان هه‌ر نییه!
دوو تێبینی:
یه‌که‌م – ئه‌و باسانه که له‌و کتێبه وه‌رگیراوه وه‌ک (خۆی به‌بێ ده‌سکاریکردن) به چ رێنووسێ نووسراوه، ئاماده‌کراوه. ئه‌م په‌رتووکه له لایه‌ن به‌ڕیز (محه‌ممه‌د چیا)وه کراوه به کوردی.
دووهه‌م – وه‌ک خوینهرێ له کۆتایی هه‌ر باسێکدا تیبینییهکی کورتی خۆم ئه‌خه‌مه به‌ر ده‌ستان.
**
کورد له پلانی ده‌وڵه‌تانی جهاندا (کورد و زیندانه‌که‌ی پۆل بریمه‌ر).
پۆل بریمه‌ر:
له‌کاتژمێر دووی به‌یانی رۆژی 29 شوبات/فێبرایه‌ر، گه‌یشتمه ئه‌وپه‌ڕی ئه‌وه‌ی که بتوانین ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی بده‌ین و دابه‌زیم بۆ خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانم دیک جۆنز و بارزانیی توانیویانه رێکه‌وتنێک بێنه ئاراوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که‌وا که‌متر گرنگن، که ئه‌وه یارمه‌تیمان ده‌دات له‌کاتی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌که له‌پاش نیوه‌ڕۆدا. به‌ڵام من خه‌ریک بوو ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ نوسینگه‌که‌م، کاتێک له‌ناکاو کورده‌کان لیستیکی دوو لاپه‌ڕه‌ییان پیشکه‌ش کرد‌و داوایان ده‌کرد بخرێته ناو یاسای ئیداره‌ی ئینتقالیه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌سه‌لانه بوون که پێش سێ مانگ وروژاندبویان و پێم وابوو که ئێمه گه‌یشتوینه‌ته رێکه‌وتنێک له‌باره‌یانه‌وه. به‌ڵام ئێستا ڕایان گۆڕیبوو. وا ئه‌وه‌تا ئێستا له دوای نیوه‌ی شه‌وی دوایین رۆژه‌وه ئاراستهمانی ده‌که‌نه‌وه. – 404
کورده‌کانم له ژوورێکی بچووکی کارکردنی نیمچه تاریک‌دا کۆکرده‌وه‌و بۆم ڕوونکردنه‌وه که داواکارییه‌کانی دوایین سات که هێناویانه نه‌ک مه‌عقول نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه له په‌یوه‌ندی ” تایبه‌تی ” کورده‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرووه‌کاندا، ئه‌مه‌یش ئارامی کردنه‌وه، به‌لانی که‌م له‌و به‌شه‌ی شه‌ودا که مابۆوه.
له دوا گفتوگۆدا له‌گه‌ڵ ڕایس، دوای ئاگادار کردنه‌وه لهڕهوشهکه ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه کرد که هه‌موو ئاڵۆزییه تایفیه‌کان و ئه‌وانی تریش له ئاڵۆزییه‌کان که دهکۆژێنهوه ئه‌وه به دیار ده‌خه‌ن که ئێمه ئێستا به‌لانی که‌مه‌وه ” پارێزه‌ری یه‌کێتی عێراقین ”.
رۆژی یه‌کشه‌ممه 29 شوبات/ فیبرایه‌ر دوباره کردنه‌وه‌یه‌کی کهنفتکهری ئه‌و رۆژه‌ی پێشووی بوو. دوای سێ کاتژمێر له خه‌وتن، گروپی ئیداره‌ی حوکمم کۆکرده‌وه بۆ وتوێژکردن له‌باره‌ی تهکتیکاتهکانهوه. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی حوکم بۆ مانگی شوبات/ فیبرایه‌ر، موحسین عه‌بدولحه‌مید بوو، کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی دیاریکرد بۆ کۆبونه‌وه‌ی ” ستافی کار ” و به‌دواداچوون، کۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانیش له کاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆدا،” به هیوای ئه‌وه ئه‌رکه‌کان کۆتایی پێ بهنێنین ”. پێش ئه‌م دوو کۆبونه‌وه‌یه‌ش، له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا کۆده‌بمه‌وه بۆ گه‌یشتنه رێکه‌وتنێک له‌سه‌ر داواکارییه‌کانی شه‌وی پێشوویان. دوای ئه‌وه ستافی کاره‌که هه‌وڵده‌ده‌ن که چاره‌سه‌ری بابه‌تی رۆڵی ئیسلام بکه‌ن پێش کۆبونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که.
به خێرایی توانیمان له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌ندێک خاڵ بخه‌ینه لاوه که‌له‌شه‌وی پێشوودا وروژاندبوویان. به‌ڵام سێ مه‌سه‌له مایه‌وه: داوای پێدانی بڕێکی زۆر پاره له گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندیی: ره‌وشی پێشمه‌رگه‌و، و مافی به کارهێنانی ڤیتۆ له‌دژی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستور.
به‌نسبه‌ت پاره‌که‌وه هه‌ندێک هه‌ڵبژاردنمان خسته به‌رده‌م کورده‌کان که ئاوی ڕوو ده‌پارێزن. سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه‌ش، پێش سێ هه‌فته له‌سه‌ر ئه‌و رێکه‌وتین که ده‌بێت پێشمه‌رگه‌و هێزه چه‌کداره‌کانی تر که ناکه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌کردایه‌تی ناوه‌ندییه‌وه یاساغ بکرێن ” بهههڵاوێردهی ئه‌وه‌ی که له یاسای فیدراڵیدا هاتووه ” . ئه‌وان له ئێستادا ئه‌وه‌یان ره‌تکرده‌وه بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و گرفته‌مان له ئێستادا خسته‌لاوه.
مایه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستور، مه‌سه‌له گرانه‌که. کورده‌کان نیگه‌رانیه‌کانی خۆیان دوباره کرده‌وه له‌باره‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌ییه‌وه که له‌وانه‌یه(عه‌مامه ڕه‌شه‌کان) بینوسه‌وه.
تاڵه‌بانی به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو ووتی، ” جه‌نابی باڵیوز، تۆ داوامان لێده‌که‌یت بچینه پاڵ عیراقێکهوه که تێیدا ئازادییه‌کی که‌مترمان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ئازادیه‌ی کهلهسهردمی ده‌سه‌ڵاتی صه‌دامدا بوو ”. پێشنیاریان کرد که ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستور هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. – 405
له ئه‌گه‌ری زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا له‌دژی ده‌نگیان دا. به‌و پێیه‌ش که حکومه‌تی کوردی هه‌رێمیی له‌سێ پارێزگا پێکهاتووه، ئه‌وا ئه‌مه مافی ڤیتۆیان پێده‌به‌خشێت.
پێمڕاگه‌یاندن که پێویسته له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا راوێژ به واشنتۆن بکه‌م، دووباره‌م کرده‌وه که رێکه‌وتنه‌که هه‌رچۆنێک بێت له‌سه‌ر رێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مووی ده‌وه‌ستیت.
بازرانی له‌سه‌ر شێوه خێڵه‌کیه‌که‌ی دانیشتبوو، ده‌موچاو روخساری، کهلهباشترین ره‌وشه‌کاندا داخراوه، زیاتر داخراو بوون. جاوه‌کانی ته‌نگ و هاتبوونهوهیهک، وادیاربوو به‌ناو خۆیدا شۆڕبێته‌وه.
هه‌مووان شه‌که‌ت و کهنفته بوون.
له‌و کاته‌دا که من مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا ده‌کرد، دیک جونزو سکوت کارپیهر له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د چهلهپیدا مشتومڕیان ده‌کرد که له ناکاو زمانێکی توندی کرد له دژی به‌عسیه‌کان له یاسای ئیداره‌ی ئینتقالیدا. – 406
کتێبی: {(My YEAR in IRAQ) – (ساڵه‌که‌م له عێراق) به پێنووسی (L.PAUL BREMER) – (پۆل بریمه‌ر)}
لاپه‌ڕه‌کانی (404 و 405 و 406)
له‌و باسه‌ی (بریمه‌ر)دا ئه‌و سی خاڵه جێگه‌ی تێڕامان و بیرکردنه‌وه‌یه:
*- داوای پێدانی بڕێکی زۆر پاره له گه‌نجینه‌ی ناوه‌ندیی: ره‌وشی پێشمه‌رگه‌و، و مافی به کارهێنانی ڤیتۆ له‌دژی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر ده‌ستور.
* – تاڵه‌بانی به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو ووتی، ” جه‌نابی باڵیوز، تۆ داوامان لێده‌که‌یت بچینه پاڵ عیراقێکهوه که تێیدا ئازادییه‌کی که‌مترمان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ئازادیه‌ی کهلهسهردمی ده‌سه‌ڵاتی صه‌دامدا بوو.
* – ئێمه ئێستا به‌لانی که‌مه‌وه ” پارێزه‌ری یه‌کێتی عێراقین ”.
به خاڵی یه‌که‌م
وه‌ک ئه‌بینین له‌و خاڵه‌دا ئاماژه به سێ شت کراوه:
پاره – پێشمه‌رگه – ده‌سه‌ڵاتی (ڤیتۆیی)
پێشمه‌رگه پێوه‌ندی هه‌یه به سیاسه‌ت و کرده‌وه دیکتاتۆرییه‌کانی پێشووی ده‌وڵه‌تی ئێراق له کوردستان و رۆڵی پێشمه‌رگه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه. باسی کردنی له‌و کاته‌دا پێویست و به‌جێ بووه.
ئاماژه کردن به ده‌سه‌ڵاتی ڤیتۆیی له‌و کاته‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و کرده‌وه دیکتاتۆرییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێراق له کوردستان.
به‌ڵام ئاماژه کردن به پوڵ و پاره له‌و کاته‌دا پێویست بووه؟ باسی پاره له کاتی دیاریکردنی بودجه‌ی ساڵانه‌دا نایه‌ته ئاراوه؟ ….
*
خاڵی دووهه‌م
تاڵه‌بانی ئێژی: جه‌نابی باڵیوز، تۆ داوامان لێده‌که‌یت بچینه پاڵ عیراقێکهوه که تێیدا ئازادییه‌کی که‌مترمان ده‌ست ده‌که‌وێت له‌و ئازادیه‌ی کهلهسهردمی ده‌سه‌ڵاتی صه‌دامدا بوو.
به‌ڵام پؤل بریمه‌ر ئه‌فه‌رمێ: کورده‌کانم له (ژوورێکی بچووکی کارکردنی نیمچه تاریک‌دا) کۆکرده‌وه‌و بۆم ڕوونکردنه‌وه که داواکارییه‌کانی دوایین سات که هێناویانه نه‌ک مه‌عقول نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه له په‌یوه‌ندی ” تایبه‌تی ” کورده‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرووه‌کاندا.
کۆکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له (ژوورێکی نیمچه تاریک)دا جگه له (زیندان) چ مه‌به‌ستێک ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه؟
با لێره‌دا له باسێك بکۆڵینه‌وه باسی پێوه‌ندییه سیاسییه‌کانی ناو شۆڕشی کوردستان:
ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌سی روونه که دیاریکردنی پێوه‌ندییه سیاسییه‌کان پێوه‌ندی هه‌یه به ده‌سه‌ڵاته‌وه، له په‌نای ئه‌وه‌دا که گه‌لی کورد وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی و کیانی خۆی لاوازه، به‌ڵام پێویسته چوارچێوه‌یه‌ک به خۆمان دابنێین و بزانین پێوه‌ندییه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر چ پێوه‌ر و بنه‌مایه‌ک بووه؟
* پێوه‌ندی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شۆڕش؟
* پێوه‌ندی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی (تاکه‌کانی ناو رابه‌رایه‌تی) شۆڕش؟
* پێوه‌ندی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی (ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و جهانی) به‌گشتی و به‌تایبه‌تی (ئه‌مریکا)؟
* پێوه‌ندی (به‌س بۆ پێوه‌ندی و ناوبانگ ده‌رکردن)؟
رووداوه‌کانی رابرادوو ئه‌وه‌مان بۆ روون ئه‌کاته‌وه که پێوه‌ندییه‌کان له پێناو چیدا بووه.
له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتی رابه‌رایه‌تی شۆڕش به‌و جۆره‌یه که (زیندان) ئه‌کرێن، پرۆسه‌ی {دیاریکردنی مه‌سعود بارزانی بۆ (سه‌رۆکی کوردستان) له لایه‌ن (جه‌لال تاڵه‌بانی)یه‌وه جگه له دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندی (تاکه‌کانی ناو رابه‌رایه‌تی شۆڕش) که له‌ده‌س ئه‌و دوو (که‌سه)دا بووه، چ سودێکی بووه بۆ گه‌لی کورد} ؟
ئایا ئه‌م پێوه‌ندییه زیانبه‌خشانه‌ی ناو شۆڕش دووباره و چه‌ن باره نابنه‌وه؟
خاڵی سێیه‌م:
ئێمه ئێستا به‌لانی که‌مه‌وه ” پارێزه‌ری یه‌کێتی عێراقین ”.
به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و کۆشش و ره‌نجه‌ی که له سه‌رده‌می دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه گه‌لی کورد له پێناوی ئازادی و سه‌ربه‌ستیدا داوییه، بریمه‌ر ئه‌ڵێ: (ئێستا به‌لانی که‌مه‌وه پارێزه‌ری یه‌کێتی عیراقین). ئه‌م باره ناهه‌مواره واته (یه‌کێتی عێراق) ئه‌مه ئه‌و دهستهگوڵهیه که {مه‌لامسته‌فا بارزانی له ژێرناوی (حکومی زاتی له چوارچێوه‌ی ئێراق)دا هێنایه ناو ژیانی سیاسی کورد و شۆڕشی کوردستان}.
***
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بڕێ باسی گرنگ سه‌باره‌ت به کورد له کتێبه‌که‌ی (پۆل بریمه‌ر)دا ماوه، به‌ڵام لێره‌دا کۆتایی به کاره‌کانی (پۆل بریمه‌ر) و کتێبه‌که‌ی دێنم. هیوادارم له چه‌ن رۆژی داهاتوودا چه‌ند دێڕێ سه‌باره‌ت به وه‌رگێڕی ئه‌و کتێبه واته به‌ڕێز (محه‌مه‌د چیا) ئاماده بکه‌م.
**
ئه‌و (وێنه‌ی زیندانه) چه‌ن ساڵ پێش له ئه‌نترنێت وه‌رمگرتووه، به‌داخه‌وه ناوی خاوه‌نه‌که‌ی له‌یاد نه‌ماوه و داوای لیبوردن ئه‌که‌م له خاوه‌نه‌که‌ی!
8/8/2018
سه‌عی سه‌قزی
sai.saqzi@gmail.com