له سایتی پێشمه‌رگه‌کاندا ئه‌و پهراگرافهی خواره‌وه‌م بینی:
ره‌شیده تڵێب و چه‌پ و هه‌ڵای ئیسلامیه‌كان، عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د

حه‌لیمه یه‌عقوب موسڵمانی له‌چك له‌سه‌ر به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندی كه له به‌رواری 13 – 9 – 2017 كه بووه سه‌رۆك كۆماری سه‌نگافوره،
**
له‌و په‌راگرافه ئاماژه به دوو باسی گرنگ کراوه.
باسی یه‌که‌م: حجاب یا له‌چک؟
نووسه‌ر نووسییه‌تی: حه‌لیمه یه‌عقوب موسڵمانی له‌چك له‌سه‌ر.
له‌چک چییه؟
له‌چک به‌شێ له پۆشاک و جلوبه‌رگی کچ و ژنانی کورده که له پارچه (قوماش) ئهدروێ و ئه‌درێ به‌سه‌را.
نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه که ئێستا له سوید وه‌ک په‌نابه‌ر ئه‌ژیم، خه‌ڵکی سه‌قزم، چه‌ن ساڵ پێش {شۆڕشی ئیسلامی خه‌ڵکی ئێران له ساڵی 1978 و دامه‌زراندنی (کۆماری ئیسلامی)} له سه‌قز به‌رگدروو (خه‌یات) بووم، هه‌م جلی پیاوانه و هه‌م جلی ژنانه‌م ئه‌دروو. له‌و ماوه‌دا سه‌دان له‌چکم درووه. تێکڕای ئه‌وانه له پارچه‌یه‌کی زۆر {ناسکی کون‌کون (تۆڕی)} بووه.
جلوبه‌رک بۆ ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له سه‌رما و گه‌رما بپارێزێت. ئه‌گه‌ر بێژم له‌چک ناچێته خانه‌ی پاراستنییه‌وه پێموانییه هه‌ڵه‌م کردبێ، له‌چک ئه‌چێته خانه‌ی جوانکاری و خۆڕازاندنه‌وه له جلوبه‌رگی کوردی‌دا.
**
تاسکڵاو – کڵاو و مێزه‌ر، (مێزه‌ره)
تاسکڵاو – کڵاو و مێزه‌ر به‌شیکی دیکه‌ن له جلوبه‌رگی ژنانی کورد که هه‌م بۆ پاراستن له (سه‌رما) و هه‌م بۆ جوانکاری و خۆرازاندوهی پۆشاکییه.
هه‌م (له‌چک، هه‌م تاسکڵاو هه‌م کڵاو و مێزه‌ر) به جۆرێ به‌کار ئه‌برێت که (موو، قژ، پرچی) ژن و کچ له جۆری
(زولف) و (ئه‌گریجه)
(په‌خشان) و (په‌لکه)
له ژێریانه‌وه به روونی و به جوانی دیاره و ئه‌بینرێت!
پاش هاتنه سه‌رکاری سیستمی ئیسلامی له ئێران ( تاسکڵاو – له‌چک – کڵاو و مێزه‌ری ژنانه) که‌وتنه به‌ر نفره‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسلامی و حجاب بوو به جێ‌نشین و بڕا به‌سه‌ر کچ و ژنانی کورددا.
سهرپؤش
سه‌رپۆش له پارچه‌یه‌کی سپی یا هه‌ر ره‌نگێ که خاوه‌نه‌که‌ی پێخۆش بێ ئه‌درێ به‌سه‌ردا، سه‌رپۆش که به‌شێ له جلوبه‌رگی ژنانه تا راده‌یه‌کیش پێوه‌ندی به ته‌مه‌نه‌وه هه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه که له به‌رانبه‌ر سه‌رما و گه‌رمدا هه‌ست به لاوازی و بێهزی ئه‌که‌ن سه‌رپۆش به‌کار ئه‌به‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی باری ده‌روونی و بیروباوهریشهوه سه‌رپۆش ئه‌ده‌ن به سه‌ردا.
له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه بکرێ، ئه‌وه‌ی که به‌ڕیز عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نووسییانه: حه‌لیمه یه‌عقوب موسڵمانی له‌چك له‌سه‌ر، هه‌م جوان نییه و هه‌م نادروسته، ئه‌وه‌ی که به‌ڕێز (حه‌لیمه یه‌عقوب سه‌رۆك كۆماری سه‌نگافور) به‌سه‌ریه‌وه‌یه ئه‌وه حجابه نه‌ک له‌چک!
تێبینی: له‌چک له ناو ژنانی دراوسێی کوردستانیشدا هه‌یه.
**
باسی دووهه‌م: سه‌نگافور یا سه‌نگاپور؟
نووسه‌ر ئه‌نووسن (حه‌لیمه یه‌عقوب سه‌رۆك كۆماری سه‌نگافوره)
به‌پێی ئه‌وه‌ی که وشه‌ی سه‌رۆککۆمار (سه‌رۆك كۆمار) بۆ سه‌نگافوره به‌کار براوه، ئه‌بێ سه‌نگافوره وڵاتێک بێت. به هۆی گه‌شه‌کردنی زانسته‌وه ناوی وڵاتان له په‌رتووکێکی تایبه‌ت به زمانه جیاجیاکان به‌ناوی: {ئه‌تڵه‌س (Atlas) چاپکراوه. بۆ زانیاری سه‌باره‌ت به (سه‌نگافوره) تماشای ئه‌تڵه‌سێکی سویدیم کرد و چوومه به‌شی {س (S)} ناوی (سه‌نگافوره)م نه‌دۆزییه‌وه، به‌ڵام وشه‌ی (Singapore) (سه‌نگاپور) که بۆ تاک تاکی کورد ئاشنایه بینی.
جیاوازی سه‌نگاپور و سه‌نگافور
سه‌نگاپور له ماسمیدیای جهانیدا به‌و جۆره (Singapore) واته به پیتی {پ (p)} ئه‌نووسرێت!
(سه‌نگافور) له زمانی عه‌ره‌بیدا پیتی (پ) نییه، ئه‌وه‌یش پێوه‌ندی به تاکی عه‌ره‌به‌وه نییه، ریتمی زمانه‌که‌یان به‌و جۆره‌یه، نه که‌موکوڕیه و نه تاوان. هه‌ر وشه‌یه‌ک پیتی (پ)ی تێدا بێت ئه‌کرێ به (ف). سه‌نگاپور بووه به سه‌نگافور.
زمانی کوردی و پتی (پ) و پیته‌کانی دیکه
خۆشبه‌ختانه ریتمی زمانی کوردی به‌و جۆره‌یه که تاکی کورد ئه‌توانێ پیتی (پ) به‌کار ببات. جا که ئه‌و (به‌هره) له ئارادا بێ تاکی کورد بۆ ئه‌بێ خۆی ببه‌ستێته‌وه به ریتمی زمانێ که ناتوانێ ئه‌و پیته به‌یان کات؟
به‌داخه‌وه له زمانی عه‌ره‌بیدا ئه‌و پیتانهیش (چ – ژ – گ – ڤ) نییه. جا ئه‌گه‌ر وه‌ها بێ ئێمه‌ی کورد به پێی ریتمی زمانی عه‌ره‌بی بنووسین و بخوێنین، ره‌وتی زمانی کوردی به‌ره‌و کوێ ئه‌ڕوات؟!
به‌هره‌یه‌کی دیکه‌ی زمانی کوردی ریتمی زمانی ئه‌و زمانه‌یه که ئه‌توانێ پیته عه‌ره‌بییه‌کانی (ع – ح – ص – ض – ط – ظ – ث) به جوانی وه‌ک خۆیان به‌یان کات.
به‌و هیوایه به چاوه‌ی رێزه‌وه له هه‌موو زمانه‌کان بڕوانین به‌گشتی و زمانی کوردیش به‌تایبه‌تی چونکه کۆمه‌ڵگای کوردی و زمانی کوردی له بارێکی دژوار و ناهه‌مواردا گیری کردووه.
*وێنه له ئه‌نترنێت وه‌رگیراوه
سه‌عی سه‌قزی
23/8/2018