Hoppa till innehåll
Hem » بۆ ڕێز گرتن لە گیان بەختبووانی ١٧ خەرمانانی ٢٧١٨ کوردی، حەمە حەریری

بۆ ڕێز گرتن لە گیان بەختبووانی ١٧ خەرمانانی ٢٧١٨ کوردی، حەمە حەریری

کوردستان ئەی دیلی دەستی داگیرکەران ڕۆڵەکانت وەک پێشەوا لە ڕێی ڕزگاریی تۆ دا تا ئەو  چرکەیەش لە دار ئەدرێن و ئەکوژرێن و خوێنیان لێ ئەچۆڕێ


 و بەڵام ڕووسوور و سەربەرزانە و توند و تۆڵ و بەھێز و ورە بەورە ئەبەخشن و سرودی ئەی ڕەقیب و کوردستان بژی و من پێشمەرگەی کوردستانم دەڵێنەوە.

کوردستان ئەی دایکی جێنۆسایدبووی دێرسیم وکۆبانێ وئەفرین و سەردەشت و ھەڵەبجەو شنگارم .

کوردستان ئەی ڕووگەم ، ئەی کەژاوەی کۆرپەی کورد ئەی پیرۆزترین ئامێزی تێدا ئارام وەبووم. لە ھەرکوێیەک  بم .بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە و داخێکی ھەردەم پڕ لە پەرۆشەوە ماچت ئەکەم و دەڵێمەوە کە ئەم گۆی زەوییە  بازنەیەکی لەت کراوە و ئەو  لەتەش   کوردستانە لە بەر تەماحی دەمڕاستەکانی ئەم دنیایە ،تا ئێستا پەیوەند نەکراوەتەوە، بۆیە بە بێ کوردستان گۆی زەوی بە کەم ئەندام دەزانم و کوردستانیش بە پێچەوانەوە ھەروا دەبینم.کەوابوو وانەی تۆ  کە ئازادی و سەربەستی و کەرامەتی مرۆڤایەتییە ھەمووکاتێ   لە کەلامە پیرۆزەکانتن بۆ من .