وه‌ک کوردێک وه‌ختێک گوێم لێ بوو ئه‌مڕۆ ڕژیمی چڵکاوخۆرێ ئیسلامی په‌لاماری دا سه‌ر هاوسه‌نگه‌ره‌کانی باوکم ، ئه‌و په‌لاماره به چه‌ندین شه‌هید و برینداری لێ که‌وته‌وه،
به ته‌جاوزێکی گه‌وره‌ی ده‌زانم. وه‌ختێک ڕژیمی تێرۆریست په‌روه‌ر تێت زۆر به ئاسانی له به‌شێکی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌ت دا خوێنت ئه‌ڕژنێت و ماڵت وێران ئه‌کات، ده‌بێت به‌خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانمان دا بچینه‌و.
کرده‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کاری یه‌که‌م و ئاخری دوژمنانمان نیه و نابێت. بۆ دوژمنان فه‌رقی نیه مناڵێکی سه‌رلانکه‌مان له ناو بوه‌ن یان پیرێکی ۸۰ ساڵه. کورد هه‌ر کورده و دوژمنانمان هه‌مان دوژمنن که فه‌رق له مابه‌ین ساحێب ماڵ و میوان دانانن
چه‌ند جارماڵوێرانی، چه‌ندی دیکه ئه‌بێت خوێنی ڕۆڵه‌کانمان له سه‌ر ئاو و خاکی خۆمان بڕژێت له پێش چاوی خۆمان به ده‌ست دوژمنان، دوور بگرین و خۆمان به مه‌سول نه‌زانین له به‌رانبه‌ر هه‌ڵه‌کانمان که له مێژووی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان دا ده‌یان جار به هۆی مه‌سله‌حه‌ت بووینه‌ته قوربانی. کوردی باشور وه‌ک ساحێب ماڵ ئه‌بێت له‌و جینایه‌ته‌ی ڕژیمی ئێران خۆش نه‌بێت، چوونکه له ڕۆژه سه‌خته‌کان ته‌نیا خۆمان به هاواری یه‌که‌وه ئه‌چین. هیچ کام له دوژمنانی گه‌له‌که‌مان به بێ ده‌ستموزد به ده‌ردی میله‌ته چه‌وساوه‌که‌مانیان نه‌خواردوه. ته‌نیا ڕێگه چاره‌ی بۆ گه‌یشتن به ئمانجه‌کانی میله‌تی کورد له چوارپارچه‌ی کوردستان، یه‌کگرتووی و یه‌کڕزیه. له کۆتای دا سه‌ره‌خۆشی خۆم به بنه‌ماله‌ی قۆربانیانی تۆپبارانی ئه‌مڕۆی بنکه‌کانی حیزب ئه‌یژم و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی بۆ بنه‌ماڵه‌ی ۳ لاوی کورد که هه‌مان ڕژیم ئه‌مڕۆ له سێداره‌ی دان
بژی کورد و کوردستان
سه‌رکه‌وه‌ێ خه‌باتی گه‌لی کورد
ئاره‌زوو حیسامی
۲۰۱۸-۰۹-۰۸