رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی ٨ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٨، كۆماری ئیسلامی ئێران هێرشێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆسه‌ر بنكه‌كانی حیزبی دێموكرات له شاری كۆیه له باشووری كوردستان ده‌ست پێكرد.
له‌م به‌رنامه‌دا لایه‌ن شاراوه‌كانی ئه‌و هێرشه شیده‌كرێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك رێنمایی مێدیایش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌خرێته‌روو.
ڕاگەیەنراوێک لە سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستانەوە:
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه بۆمباران كران كه له ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێك گیانیان له ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون.
وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و ده‌بێته هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه داواكارین دووباره نه‌بێته‌وه، ڕێز له یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیریت و هه‌رێم نه‌كرێته گۆڕه‌پانیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاكبوونه بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایەکی خۆیانه‌وه فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه بکەون.
سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
۸ی ئەیلولی ۲٠۱۸