"an independent online kurdish website

ڕێکخراوی شەفافییەتی جیھانی:لە سەرتاسەری جیھان دا قەیرانی دیموکراسی” دەبینێت.


 گەندەڵی لەدنیا وەک کێشەیەکی گەورە دەمێنێتەوە: زۆرینەی وڵاتانی جیھان لە راپۆرتی Transparency International -TI-  پلەیەکی خراپ بەدەست دێنن. لە ئەڵمانیا بارودۆخەکە کەمێک خراپتر بووە – لە ئەمەریکا زۆر خراپتر بووە.

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ، ڕێکخراوی ناوبراو TI دوای ئەوە کەسانی شارەزا و پسپۆر لێکۆڵینەوەیان کردووە لە 180 وڵاتدا ، ئیندێکسی ئاماژەی گەندەڵی Corruption Perception index CPI  نمرە یاخود پلەی 0 – 100   واتە سفر تا سەد،  دانان بۆ ھەڵسەنگاندنی دیاردەی گەندەڵی لە وڵاتەکان دا. تا ژمارەکە زۆر بێت، نیشانەی باشی بارودۆخەکەیە. واتە کەمی دیاردەی ئاماژەی بوونی گەندەڵی زۆر و نەرێنییە.


بە تێکڕا ٢/٣،  واتە دوو لە سێی وڵاتان دەکەونە خوار تێکڕای پلە 50 وە. ئەمەش نیشانەی بارودۆخێکی خراپ و شێواو دەنوێنێ. تەنیا 20 وڵات توانیویانە لە 2012 وە بەرەو باشتر بڕۆن. لەوانە Guyan+9 لە 2012 ەوە، Argentin+8  لە 2015 ەوە، Elfbeinküste  ساحل العاج+8 لە 2013 ەوە.16 نەتەوە زۆر دابەزیون لە نێوانیان دا: ھەنگاریا – 9 لە 2012 ەوە، تورکیا – 9 لە 2013 ەوە و مەکسیک – 8  لە 2013 ەوە.

دانیمارک لە پلەی یەکەم دا و ئەڵمانیا پلەی یازدەیەم.

لەم میانەدا دانیمارک ئەم وڵاتەی سکەندەناڤیا باشترین پلەی بەدەست ھێناوە 88.

 نیوزلەندە87 و فینلەندە و سەنگاپوور و سوید و سویسرا85 و سۆماڵ خراپترین پلە 10 بەدەستهێناوە لەدوای ئەوەوە  سوریا و باشووری سودانەوە ھەریەکەیان 13 و یەمەن و کۆریای باکور 14.

ئەڵمانیا لە پارەوە کەمێک خراپتر بووە لە 81 ەوە بووە بە 80. ئەمەش ناکاتە ئەو 10 باشترینەی ریزبەندە جیھانییەکە. ئەڵمانیا پلەی 11 لەگەڵ بەریتانیا بەش دەکات. ھەروەک شێڤی ئەڵمانیای  TI  Edda Müllerدەڵێت.

ئەمەریکا بۆ یەکەمجارە لە ساڵی 2011 ەوە دادەبەزێ لە  Top 20 واتە لە 75 ەوە بووە بۆ 71.
لە ڕاستیدا وەک شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە، بارودۆخەکە ھەمووی پەیوەندی بە ھەلومەرج و دۆخی سیاسییەوە ھەیە. ڕاپۆرتەکە بە ئاشکرا وابەستەیی دیموکراسییەکی تەندروست و بەربەرەکانی سەرکەوتووانە دژ بە گەندەڵی لە ناوچەکاندا دەبەستێتەوە بە دیموکراسییەوە

سەرۆکی جیھانی Ferreira Rubio TI دەڵێ : دیموکراسی سنووردار نەکراو لە پلەی 75 دایە و سنووردار کراو لە 49 دا. لای ڕژێمە ھەجینییەکان 35. و لای ڕژێمە ئۆتۆکراتەکان 30 . دۆخە تابێت بەرەو شلۆقی و خراپیدەڕوات.

ئەگەری زۆری گەندەڵی لەوێدا زیاد دەکات، کەوا بنچینەی دیموکراسی لاوازە. وەک ئەوەی ئێمە لە زۆر وڵاتانی دنیادا بینیومانە، سیاسەتی نادیموکراتی و پۆپۆلیستی بۆ سوودی خۆیان بەکار دێنن. Rubioوا دەڵێت.

ڕاپۆرتەکە زۆر بەوردی جەخت لەسەر ناوچەکانی جیھان دەکاتەوە. ئەوروپای رۆژئاوا و یەکێتی ئەوروپا وەک یەک ناوچە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە. بەدەستھێنانی تێکڕای 66 ئاماژەیەکی باشە بۆ ئەم ناوچەیە. ناوچەکانی ئەفەریقا و خوارووی بیابان بە پێچەوانەوە بەتێکڕا 32 یان بەدەست ھێناوە.

 

٣٠/١/٢٠١٩

سەرچاوە:
http://www.spiegel.de/politik/deutschland/transparency-sieht-weltweite-krise-der-demokratie-korruptionsindex-a-1250456.html

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی