نووسه‌رێكی ئاڵمانی زمان به ناوی Edgar Hilsenrath كتێبێكی له‌سه‌ر ره‌فتاری تور‌كان له‌گه‌ل هه‌رمه‌نیان نووسیوه. له‌و كتێبه‌دا كوردیش به ئاگری رق و كینه‌ی تركه‌وه سووتاوه.
ناوی كتێبه‌كه ” چیرۆكی ئاخرین” بیره‌وه‌ریی” ناوه .”Das Maerchen von letzten Gedanken
له ده‌رفه‌تێكدا زیاتری ده‌ناسێنم.
نووسه‌ر له لاپه‌ره‌ی ٢٠٩ ی كتێبه‌كه‌یدا ئاوا ده‌نووسێ:
هه‌ڵیده* به‌رخم! ، ئه‌و كاته‌ی كه نه‌نكێت كابرا كورده‌ی به ئه‌ستێوڵك* له ئۆده‌كه راونا چی پێده‌گوت؟
_ له كوێ بزانم مه‌دداح ( چیرۆكبێژ) ؟
_ پێی گوت، كوڕی ژنه به‌ره‌ڵڵا. وه‌چه‌ی مه‌ڕه شێت، بۆگه‌نه، تووره‌كه هێلكه ی گه‌نیو. برۆ به ئاغاكه‌ت بێژه كه خۆی وهه‌موو زڕو زبڵی به‌ره‌و دۆژه* تووڕ هه‌ڵده‌ده‌م*. پیاوه‌كانیان به بووكی به‌رن. پاشای ئه‌ستامبوڵ هه‌مووتان له‌دار بدا. زارۆكتان به نه‌خۆشیی كه‌ووتوویی بمرن و پیاوه‌كانتان تووشی نه‌خۆشییه‌ك بن كه له فه‌ره‌نگه‌وه دێ و له جنده‌خانه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و منی پیره ژن ناوه‌كه‌یم له‌بیر كردووه. ئال و جندۆكه جه‌رگی زارۆكانتان بخۆن. تۆفان وه‌سه‌رتان گه‌رێ.
_ مه‌دداح پێم بلێ . نه‌نكێم بۆ وا له‌و كوردانه تووڕه‌یه؟
_ به‌رخم هۆی خۆی هه‌یه.
دایكه هه‌رمه‌نی له كورد زیاتر ده‌ترسن تا له تركان. هه‌رچه‌ند كورد له چاو ترك خه‌لكێكی بێ زه‌ڕن. گوتم: ده‌ترسن. ئه‌وه‌ی له‌زگی دایكیشی دابێ هه‌ست به ترسی دایكۆڵه‌ی ده‌كا. دایك ئه‌وه ده‌زانێ و به زارۆكی ده‌لێ: وریا به! ئه‌گه‌ر ژیر نه‌بێ ورچه‌زله دێ و ده‌تبا. یان كورد دێن و ده‌تبه‌ن!
_ مه‌به‌ستی له كورد، كام كوردن؟
_ به‌رخم ئه‌وانه كوردی شارنشین و كوردی نیوه كۆچه‌ری گوندان نین. ئه‌وانه كوردی نه كه‌ویین. شاخنشینن كه ژنان لێیان ده‌ترسن، جارناجارێ ژنان ده‌رفێنن، پیاوه‌كانیان قڕده‌كه‌ن، گونده‌كانیان ده‌ڕمێنن و ماڵیان ئاگرده‌ده‌ن.
_ مه‌دداح ئه‌وانه بۆچی وا ده‌كه‌ن؟
_ به‌رخم ، منیش به‌ته‌واوی نازانم.
ئه‌وه زۆر ئاڵۆزه، به‌رخم . به‌ڵام من هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م كه شیی بكه‌مه‌وه. ئه‌وه ره‌نگه پێوه‌ندیی به باج وه‌رگرتنه‌وه هه‌بێ(باج- ماڵیات).
_ باج وه‌رگرتن چییه؟
_ باج وه‌رگرتن، باج وه‌رگرتنه به‌رخم.
به‌رخم. كورد باج به تركان ناده‌ن چونكه پێیان نادرێ. زۆر له مێژ نییه كه پاشای ئه‌سته‌مبوڵ پێنجهه‌زار سواری نارده سه‌ر كوردی ده‌شاخه‌كان بۆ ئه‌وه ماڵیاتیان لێ‌بستێنن. به‌ڵام تۆ باوه‌ر ده‌كه‌ی یان نا خۆت ده‌زانی:
ئه‌م پێنجهه‌زار سواره بێ سه‌رو شوێن چوون و كه‌س چاوی پێیان نه‌كه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ش زۆر به سانی بوو. ئه‌و كوردانه سه‌ربازیان تابنه‌بانی دۆڵ و ده‌ره و شوێنی ته‌نگه‌به‌ر بردن، پاشان یه‌كه‌یه‌كه‌ی سواره‌كانیان پێكان، ئه‌سپه‌كانیان رفاندن، چه‌كمه و ئۆنیفۆرم ( جل و به‌رگی سه‌ربازیی)یان بردن و ته‌رمی رووت و قووتیان له كه‌له‌به‌ران هاویشتتن. – له‌به‌ر ئه‌وه پاشای ئه‌سته‌مبوڵ ئیتر وازی له‌وه‌نییه جارێكی دیكه ئه‌و هه‌موو ئه‌سپ و سه‌ربازه‌ی بدۆرێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه كاری به كورد نییه وپه‌لاماریان نادا. هه‌ر بۆیه پاشا له هه‌رمه‌نیان دووقات و سێ قات باج ده‌ستێنێ.
_ مه‌دداح من له‌وه تێیناگه‌م.
ئاوهایه به‌رخم:
باج‌وه‌رگری ترك به‌رده‌وام هه‌رمه‌نیان تاڵان ده‌كه‌ن. هه‌رمه‌نیی نه هه‌ر باجی بێدینیی كه به” رایا” ناودێره، ده‌بێ بده‌ن، به‌لكو سه‌رانه‌ه‌ش ده‌بێ بده‌ن، وێرای ئه‌وه باجی دیكه و پێشكه‌شی دیكه هه‌یه و ده‌بێ بیده‌ن كه من بۆم ناچنه‌وه سه‌ریه‌ك. وه‌كو باجی سه‌ربازیی كه به ”به‌ده‌ل” ناوده‌برێ. هیچ هه‌رمه‌نییه‌ك له دانی باجی به‌ده‌ل نابوێردرێ. به‌رخم تۆش ده‌بێ بیده‌ی.
_ من بۆ مه‌دداح؟
_ چونكه هه‌رمه‌نی رێگه‌نادرێن چه‌ك هه‌ڵگرن، هه‌روه‌ها خزمه‌تی ئیجباریشیان پێناكرێ.
_ به‌ده‌لیش ده‌بێ بده‌ن؟
_ ئاوهایه به‌ڵێ.
_ ئه‌وه چ پێوه‌ندیییه‌كی به كورده‌وه هه‌یه؟ _ زۆرلایه‌نگری ئه‌وه‌م كه كورد نایانه‌وێ باج بده‌ن و هه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌و له دانی باج خۆ ده‌پارێزن و خۆ له به ره‌سمیی ناسینی ماڵیاتی حكومه‌تیی ده‌بوێرن. من بۆ خۆشم كه ته‌مه‌نم له سێ حه‌وتوو تێناپه‌رێ ئاماده‌نیم باج بده‌م، وێرای ئه‌وه كه نازانم به‌راستی باج چین و چه‌ندن.
_ به‌رخم ئه‌وه به‌م جۆره‌یه: كورد باج به تركان ناده‌ن و باجی خۆ ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌رمه‌نیان.
_ من پێموایه هه‌رمه‌نی باجی تركان ده‌ده‌ن.
_ هه‌رمه‌نی ده‌بێ باج به كوردیش بده‌ن.
_ ئه‌گه‌ر وا بێ هه‌رمه‌نی دووقات باج ده‌ده‌ن؟
_ ئه‌وان له دووقات زیاتر باج ده‌ده‌ن به‌رخم. ئه‌گه‌ر هه‌رمه‌نی باج نه‌دا مالی ئاگر ده‌درێ و له‌سه‌ر مه‌زرا و كشت و كاڵی ده‌رده‌كرێ و له به‌ندیخانه ده‌كرێ.
_ ئه‌ی سه‌باره‌ت به كورد چی؟
_ بۆ كورد به‌م جۆره‌یه به‌رخم. له‌م مه‌ڵبه‌نده ده‌ره‌به‌گێ هه‌یه كه كه شێخیشه و ناوی سوله‌یمانه. ئه‌م شێخه هه‌موو ئه‌و مه‌ڵبه‌نده تا رووباری دیجله و هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه له‌م شاخ و به‌ندانه هه‌ن به هی خۆی ده‌زانێ. ئه‌م شێخه به‌ڵام حه‌پۆل* نییه. ئه‌و رێگه‌ده‌دا كه هه‌رمه‌نی زه‌ویه‌كانی بكێڵن و گا‌و گۆلی لێ به‌خێو بكه‌ن. وا ده‌بێ كه جاروبار بچێته نێو ناوچه‌ی میلله‌تی هه‌رمه‌نیی و ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ رایده‌دا و لۆخۆی ده‌با. فه‌رمان ده‌دا كه ماڵاتی هه‌رمه‌نی راده‌ن و گه‌نمیان له چاڵ و كه‌ندووان ده‌ربێنن و كه‌لو په‌لی ماڵ كه پێی جوان بێ لۆ خۆی ده‌با، هه‌روه‌ها كچی جوانیشیان ده‌با . چه‌ند هه‌زار سوارێكی هه‌یه و كه‌سێك به‌ربه‌ره‌كانییه‌كی بكات سه‌ری له‌سه‌ر داده‌نێ.
رۆژێك باوكت به دایكتی گوتبوو :
كورد حه‌پۆلترین گه‌لی سه‌ر ئه‌م جیهانه‌ن، چونكه هه‌ر ده‌توانن تا ده ببژێرن.
_ به‌ڵام دایكت گوتی: من كوردێك ده‌ناسم، ئه‌و ده‌توانێ تا بیستیش ببژێرێ.
_ دایكت گوتی :
چونكه ئه‌و هه‌ر قامكه‌كانی ده‌ستی نابژێرێ به‌لكو قامكی لاقیشی * ده‌بژێرێ.
مه‌دداح گوتی، به‌رخم با شتێكت پێ بڵێم. كارم به‌وه نییه كه كورد حه‌پۆلن یان زانا. له شتێك خاتر جه‌م به و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: گاڵته به كورد ناكرێ.
یان ئه‌و شته‌ی ده‌یانه‌وێ پێیان ده‌ده‌ی ، یان ئه‌وه سه‌ر له به‌یانی بێ میچ و سه‌ربان له خه‌و هه‌ڵده‌ستی، ئه‌گه‌ریش به‌وبه‌ختی رووی تێكردبێ، بێ سه‌ر راده‌بێ.
_ مه‌دداح تۆ ده‌تهه‌وێ گاڵته به من بكه‌ی. پیاو چون به بێ سه‌ر ڕا ده‌بێ؟
_كورد له هه‌رمه‌نی بووكانه‌ش ده‌ستێنن.
_ ئه‌وه چییه مه‌دداح؟
_ بووكانه، باجی بووكه. هه‌ر كه هه‌رمه‌نییه‌ك ژن بێنێ، ده‌بێ نێوه‌ماره‌یی بووكێ بدرێ به سوله‌یمان ئاغای سه‌رۆكی كورد. *
_ منیش ژن بێنم بووكانه ده‌بێ بده‌م؟
_ هه‌ڵبه‌ت تۆش ده‌بێ بیده‌ی به‌رخم.
_ ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یده‌م؟
_ سه‌رت بۆ قوت ده‌كرێ به‌رخم ، له‌وانه‌یه خه‌رابتریش بقه‌ومێ.
_ ئه‌وه چییه مه‌دداح؟
_ كورد به‌ر له‌وه‌ی تۆ مۆری كچێنی بووكت شكاندبێ، ژنه‌كه‌ت ده‌فڕێنن.
_ ئه‌وه له كوشتن خرابتره مه‌دداح؟
_ ئه‌ر‌ی به‌رخم ، ئه‌وه له كوشتن خرابتره.
***
مه‌دداح به مانای په‌سنوێژه. ئه‌وکه‌سه‌ی به‌که‌سێک‌دا هه‌ڵده‌ڵی
* هه‌ڵیده! : له هه‌ڵهانین وه‌رگیراوه، زانینی مه‌ته‌ڵ. ئاشكرا كردنی مه‌ته‌ل ( هه‌مبانه بۆرینه)
*: دۆژه، جه‌هه‌ننه‌م، جه‌حه‌نده‌م، دۆزه‌خ، ئه‌و شوێنه‌ی كه له‌و دونیا كافر و خوانه‌نه‌سی تێدا ده‌سووتێنن. سه‌فه‌ری رووحیی دانته بۆ ”دۆژه L’Enfer, Inferno له كتێبی La divine com’edie یه‌ك له بێوێنه‌ترین كتێبه‌كانی مرۆڤ كه خه‌یاڵی كه‌سێكی دیكه تا ئه‌مرۆ به هه‌موو كه‌لێن و قوژبنه‌كانی جه‌هه‌نده‌مه‌كه‌ی نووسه‌ری ئه‌و كتێبه‌دا نه‌گه‌ڕاوه و به‌رهه‌مێكی فكریی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
* ئه‌ستێوڵك: ئاسنێكه بۆ كۆڵوو ده‌رهێنان له ته‌ندوور و ئاگر تێك وه‌ردان.،( هه‌مبانه بۆرینه). پێموایه ئاسنێكه ده‌مپان بۆ كڕاندنی سوێنه‌ی هه‌ویر، یان ڕایه‌ڵكردنی سه‌ر ته‌ندوور و دانانی كه‌تریه ئاو بۆ كوڵین له قه‌راخی ته‌ندوور كه‌ڵكی لێوه‌ر ده‌گیرێ.
تووڕ هه‌ڵدان: فڕێدان
زمانی ئاڵمانیی بۆ قامكه‌كانی ده‌ست و لاق وشه‌ی جیاوازی هه‌یه. die Fingerو die Zehen
* بووكانه : باجێك بووه كه به‌ر له 50 سالی رابردوو له ده‌ور و به‌ری بۆكانیش باو بووه. وه‌رزێر و بۆره‌پیاو ( ڕه‌شایی و قه‌ره) به پێی بوون و نه‌بوونیان سه‌نگ و سووكییان له‌گه‌ڵ كراوه. قه‌ره یان ره‌شایی كه‌متری له جووتبه‌نده و وه‌رزیر لێوه‌رگیراوه.
باجێكی دیكه كه ترك له كوردیان وه‌رگرتووه و له خزمه‌تی ئاسیمیله‌كردن و بێ هووییه‌تكردنی كورددا بووه باجی” ناو” بووه. هه‌ر گوندێكی ناوه‌كه‌ی كوردیی بووبێ، ده‌بوو باجی بۆبده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و گوندانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ترك دابوون بۆ ئه‌وه باجی ناوه‌كه‌ی نه‌ده‌ن، وشه‌ی تركیییان له‌سه‌ر داناون و هه‌تا ئه‌مرۆش ئه‌و ناوه تركییانه، به‌سه‌ر گوند و ته‌نانه‌ت هێندێك له شاره‌كانیشه‌وه ماون،بۆ وێنه:
سابڵا غ = سۆوخبوڵاغ ، سارده‌كانیی ، پاشان كرا به مه‌هاباد
قه‌باغكه‌ندی = قه‌باغكه‌ت ، گوندی به‌ره‌وه،
قه‌ره‌داغ = كێوه ره‌ش
خاتونباغ = گوندی خاتوونێ یان خاتوونه گوند
قه‌ره‌گوێز = چاو ره‌ش
خوڵاماڵی = غوڵامعه‌لی، ( غلامعلی) خوڵام و نۆكه‌ری عه‌لی.
له باشوری كوردستانیش گه‌لێ گوند هه‌ن كه ئێستاش ئه‌و ناوه تركییانه‌یان به‌سه‌ره‌وه ماوه بۆ وێنه:
گاپیڵۆن: گاپی ، قاپی، ده‌رگا، لۆن ئه‌لوان ، ره‌نگاوره‌نگ، ده‌رگا نه‌خشین
بریا رۆژێك داموده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ركی گۆرینی ئه‌و ناوه‌تركییانه‌یان به كوردیی به راوێژ وپێشنیاری گوندنشینه‌كان وه‌ئه‌ستۆ گرتبایه. بڵێی رۆژێك ئه‌و خوزیا و بریایه وه‌دی بێ ونه‌خشه‌ی شار و گونده‌كانی كوردستان به ناوی كوردیی و به لاتین بگاته ده‌ستی وه‌چه‌ی نوێی كورد؟
له باشوری كوردستان ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته. ئه‌ی له رۆژهه‌ڵات و باكور و بنخه‌تێ كێ ئه‌و ئه‌ركه وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێ؟
تۆ بڵێی ئه‌و حیزبه نه‌ته‌وه‌یییانه نه‌توانن ئه‌ركی كۆكردنه‌وه‌ی ئامار و زانیاری كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابووریی گونده‌كان وه‌ئه‌ستۆ بگرن؟ ره‌نگه هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه دێته پێشمه‌رگایه‌تی بتوانێ ببێته سه‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و گوند و شاره‌ی كه تێیدا ژیاوه.
بۆ ئاگاداری زیاتر
نووسه‌ری ئه‌و كتێبه ، بێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نێ بۆ نووسینه‌كه‌ی خۆی و زانیاریی له‌سه‌ر ترك و كورد له كتێبه به ناوبانگه‌كه‌ی Franz Werfel به ناوی DES MUSA DAGH Die VIERZIG TAGE که‌ڵكی وه‌رگرتووه. جیاوازیی نووسینی ئه‌و نووسه‌ره له‌گه‌ڵ وێرفێل له‌وه دایه كه Hilsenrath به پێچه‌وانه‌ی Werfel تۆوی رق( ڕک) و كین ده‌چێنێ.
تكایه راتان بنووسن ! به ئادرێسی رۆژهه‌ڵات، بۆكان به‌رێی بكه‌ن!
ئه‌وبه‌شه کورته‌ی خواره‌وه‌ش هه‌رله‌وکتێبه دا له‌و نووسه‌ره بخوێنه‌وه!
چیرۆک بێژ گوتی:” به‌رخم گوێ بگره
2019/5/10
ئه‌م بابه‌ته چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا له‌سایتی رۆژی کورد ئینفۆ‌دا بلاو کرابۆوه.