ته‌مه‌نی تاک و هاوولاتی میلله‌تانی خوداپێداو و سه‌رفراز نه‌خش بووه ، به بیره‌وه‌ری جۆراو و جۆری سه‌رده‌می منداڵی و رۆژانی قوتابخانه و ساته‌وه‌خته‌کانی زانستگه و گه‌شته بێشوماره‌کانی وڵاتانی دنیا و سه‌ردانی مۆزه‌خانه و گه‌له‌رییه به‌ناوبانگه‌کان و… هتد .
وێنه‌ش تۆمارێکه تا ته‌مه‌ن به‌ره‌و هه‌ڵکشان بچێت ئه‌م زیاتر ده‌بێته فلاش باکی به‌سه‌رداچوونه‌وه‌ی ئه‌م یادگارانهیه.له ئاستێکی دیکه‌دا خودی وێنه تۆماری رووداوه و له دنیای ئیمڕۆدا رۆڵی به‌رچاو و کاریگه‌ر له‌سه‌ر مێژووی به‌سه‌رهاته‌کان داده‌نێت .
هه‌ر له ساته‌وه‌خته‌کانی پاش جه‌نگی جیهانییه‌وه و به‌تایبه‌ت له ده‌می شه‌ڕی ڤێتنام دا کاتێ وێنه جۆربه‌جۆر و فلیمه‌کان له‌سه‌ر شه‌ڕ بڵاوده‌بوونه‌وه ، شکستی ئه‌مه‌ریکا زیاتر به‌ره‌و چاوه‌ڕوانی ملی ده‌نا .له شه‌ڕه‌کانی ئه‌فریقا و ئاسیا و بالکان و ئه‌فغانستان دا به هه‌مان پێوانه وێنه‌ی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌کان جێ په‌نجه‌یان به‌سه‌ر باسه‌کانه‌وه به‌گه‌رمی به‌دیار ده‌خست. له دوا شه‌ڕی روخاندنی عێراق و سه‌دامیشدا کاتێ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکاییه‌که ئاڵای ئه‌مه‌ریکای له سهرودهموچاوی په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دامه‌وه پێچایه‌وه ، ئاماژه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مه‌ریکا له شه‌ڕی ناوبراودا له رێگای میدیاکانی جیهانه‌وه به‌دیارکه‌وت.
وێنه هه‌واڵه‌کان به‌رجه‌سته‌تر ده‌کات و به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێتی و زیندوو به بینه‌ری ده‌گه‌ێنێ .هه‌مان کات بینه‌ر و خوێنه‌ریش به‌سانایی له مانا و ده‌لاله‌ته‌کانی شه‌ڕ حاڵی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه ئیمڕۆ زیاتر له جاران باس له‌ده‌سه‌ڵات و هێز و کاریگه‌ریی وێنه له‌گه‌لێ بواری زانستیدا ده‌کرێت .
له‌بواری ژیانی ساده‌ی هاوڵاتییانیشدا وێنه به‌هه‌مان سه‌نگ ده‌پێورێ . که‌واته ئه‌و پێناسه‌یه‌ی وێنه له رووبه‌ری بیره‌وه‌رییه‌کاندا داگیری ده‌کات به‌ها و مانای خۆی هه‌یه و تێکه‌ڵه به خۆشی و له‌زه‌تێکی تایبه‌ت. ئاله‌مه‌وه‌یه پاراستنی وێنه و رازاندنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌کان له دنیای پێشکه‌وتوودا جۆره‌ها فه‌نتازیای له‌خۆگرتووه و به‌چاوێکی پڕ له به‌های به‌رزه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت .
داخۆ ده‌بێت بۆ رۆڵه‌ی میلله‌تێکی نیشتمان سڕاوه‌ی سه‌رنه‌خشه‌ی جیهان و هه‌ڕه‌شه‌لێکراوی دواکه‌وتووی ده‌ستی داگیرکه‌ران و دوور له خۆشی ژیان و بێبه‌ش له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌های ئازادی وێنه چ مانایه‌ک ببه‌خشێت ؟؟!! هه‌ڵبه‌ت به‌هاکان جیاواز و دیده‌کان پێوه‌ری دیکه له‌خۆ ده‌گرن.
ئه‌م وێنه‌یه … ناو و یادگار و کوردایه‌تی و شه‌هاده‌تی 4 پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتووی پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆکه. دوور له سۆزی دۆست و یاران و برسی و هه‌ناسه‌سارد و گیرفان به‌تاڵ له‌به‌رده‌م باره‌گای حیزبێکی گه‌مارۆ دراو دا گیراوه ، به‌ڵام سه‌ربڵند و ویژدان حه‌ساوه به بیروباوه‌ڕی ره‌سه‌ن و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمان و ئازادی و یه‌کسانی نه‌ته‌وه.
له‌م وێنه‌یه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ، چاو بڕینه ئاسۆ ، هیوا هه‌ڵچنین و تێڕامانی فیکری قوڵ و ئازارگه‌لێک له پشت بیره‌وه‌رییه‌کانه‌وه به لرفه لرف شه‌پۆل ده‌ده‌ن.
ئه‌م وێنه‌یه ده‌سه‌ڵاتێکی مێژوویی و سیاسی و فیکری و مرۆیی له هه‌ناوی بیره‌وه‌رییه‌کاندا له خۆ گرتووه و بۆته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ ئێستا و ئاسۆکانی ئایینده‌ی پڕ له هیوا و به‌خته‌وه‌ری.
ئه‌م وێنه‌یه هه‌ر ره‌نگ و دیمه‌ن و زمانی جه‌سته‌ی شه‌پۆلی خه‌نده و خه‌رمانی نیگا و ریزبوونی ژماره‌ی که‌سه‌کان و جۆر و شێوازی جلوبه‌رگه‌کان نییه. ئه‌م وێنه‌یه پانتایی چه‌ندین هێما و ئاماژه‌ی فره ره‌هه‌ندی مانا پیرۆزه‌کانی پاراستنی رۆح و یاده‌وه‌ری و خۆشه‌ویستی چه‌مکی کوردبوونی پێنج شه‌هیدی له ئامێز گرتووه.
شه‌هیده‌کان…ئه‌وه‌ی نێوه‌ندیان سکرتێری حیزبمان کاک ئازاد مسته‌فایه و به دوو شه‌هید لای راست و دوو له لای چه‌پ ده‌وره دراوه. ئه‌وه مامۆستا و رابه‌ر و ئه‌وانه‌ش شاگرد و پێشمه‌رگه‌ن . لێره‌وه ده‌کرێت بڵێێن مانای وێنه له‌م کولتووره‌دا به چه‌پکێ به‌های جیاواز ته‌ماشا ده‌کرێت . بۆیه‌کا ده‌پرسین : ده‌بێت دڵی ئه‌مانه سه‌رچاوه‌ی چه‌ند عه‌شقی دیکه‌ی کوردایه‌تی و مێشکیان لانه‌ی چ جۆره هزر و فه‌نتازیایه‌کی نوێ و هه‌گبه‌یان که‌شکۆڵی کامه خه‌ون و ئه‌ندێشه‌ی دیکه بوو بێت؟.
دایکێ به‌ده‌ست گه‌وره‌کردنی زارۆکێکییهوه پڕزۆڵه‌ی لێ ده‌بڕدرێت و حیزبێ بۆ پێگه‌یاندنی کادێرێک هه‌ناسه‌سوار ده‌بێت و نیشتیمانیش بۆ له‌ده‌ستدانی رۆڵه‌یه‌کی نیگه‌ران ده‌بێت . ده ئه‌وه پاسۆک له چه‌ند چرکه‌ساتێکدا که‌وت به‌سه‌ر کۆستی 4 کادێری هه‌ڵکه‌توو و سه‌رکرده و رابه‌رێکی ئازیزیدا . چ مه‌رگه‌ساتێکه بۆ بنه‌ماڵه و هاوبیران … ده‌ی کێ ده‌کارێ پاداشتی شه‌هاده‌تی شکۆمه‌ندی ئه‌م شه‌هیدانه بداته‌وه . شه‌هاده‌تێک له پله‌ی به‌رزی هه‌ڵکشان به‌ره‌و ئه‌ولای که‌وشه‌نی پیرۆزییه‌وه. ده‌ی چی هه‌یه له گیان به‌خشین به نه‌ته‌وه و نیشتیمان به‌هاتر و پیرۆزتر !!. ئه‌ی شه‌هیدان ئێوه نامرن ، پایه و مه‌نزڵگای ئێوه گه‌رمترین خانه‌ی دڵمان و گه‌شترین بینایی چاومان و رازاوهترین لاپه‌ڕه‌ی مێژوومانه .
1 ـ له‌راسته‌وه شه‌هیدی ئاشبوونهوهی گشتی کاکه عه‌تا ئه‌حمه‌د ناسراو به بێستون ، کادێری دیار و پێشکه‌وتووی پاسۆک که له داستانی قه‌یوان و ماوه‌ت شه‌هید بوو . ناوبراو له 1959 له سلێمانی له دایک بووه و له 17.9.1986 دا گولله‌ی داگیرکه‌ر کۆتایی به ژیانی هێنا . خوێنی ئه‌م کادێره قاره‌مانه‌ی پاسۆک له‌سه‌نگه‌ری ئاشتبوونه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ی.ن.ک. دا بهسهرخوێنی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیدا رژاو و ئاشتبوونهوهکی پایه‌دارتر و به‌رجه‌سته‌تر کرد . شه‌هید بێستون پورزای شه‌هیدی سه‌رکرده کاک ئازاد و په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی بوو. چاوه‌ڕێی ئاینده‌یه‌کی پڕشنگداری بۆ پاسۆک و کورد لێ ده‌کرا. کاکه بێستون هاوبیرێکی گوێڕایه‌ڵ و خه‌مخۆر و دلێری پاسۆک بوو ، به عه‌شق و په‌رۆش و رێز و خۆشه‌ویستییه‌کی زۆره‌وه له نێو هاوبیراندا هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌کرد و بۆ سه‌رکه‌وتنی پاسۆک شه‌ونخوونی ده‌کێشا .
2 ـ شه‌هیدی قاره‌مان و له‌خۆبووردووی کورد و پاسۆک کاکه به‌رزان محه‌مه‌د سابیر ی ناسراو به کوردۆ ساڵی 1960 له‌سلێمانی له دایک بووه و له شه‌وی 26|27 . 6. 1985 دا به تۆپی به‌عس له بناری سورێن له‌گه‌ڵ هاوبیر شێرکۆدا شه‌هید ده‌کرێت و پێکه‌وه رۆحیان په‌روازی به‌هه‌شتی شه‌هیدان ده‌بێت…هاوبیر به‌رزان له بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیار و سه‌رکه‌شی کوردایه‌تین و له نه‌وه‌ی که‌ریم به‌گی فه‌تاح به‌گی ههمهوهندییه . کادێرێکی هه‌ڵکه‌وتوو و چاونه‌ترس و قاره‌مانی پاسۆک بوو . هاوبیر به‌رزان ره‌وشت به‌رز و پاک له برایه‌تی و دڵسۆز و به‌ئیراده به‌شداری ده‌یان نه‌به‌ردی کردووه. ئازایه‌تی و لێوه‌شاوه‌یی کاکه به‌رزان جێی سه‌رسووڕمانی هه‌موو ئه‌وانه بوو که ده‌یانناسی.
3 ـ رابه‌ر و سه‌رکرده‌ی هه‌ڵکه‌وتوو کاک ئازاد مسته‌فا نه‌خۆشی شیرپه‌نجه له کوردستان دووری خسته‌وه ، ده‌نا هێنده ئاوێته‌ی ژانی کورد بوو بوو بۆ چرکه‌ساتێکیش ئاماده نه‌بوو لێی جیا بێته‌وه. کاک ئازاد له 1948 له ناوچه‌ی بارزان له دایک بووه وله 19.3.1989 دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی سوید چاوی لێک نا و له‌سه‌ر داوای خۆی به‌رێز و حورمه‌ته‌وه ته‌رمه‌که‌ی بۆ کوردستانی ئازاد برایه‌وه. ــ بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رکرده نه‌مره ئه‌ماشای ماڵپه‌ڕی پاسۆک بکه ــ .
4 ـ شه‌هید جه‌مال حه‌مه سه‌عی 1961 له سلێمانی له دایک بووه و له شه‌ڕێکی مهردانهدا له ساڵی 1984 له گوندی شیره‌مه‌ڕی بناری سورێن فرۆکه مه‌رگچێنه‌کانی عێراقی کهلهپاچهیان کرد و شه‌هید بوو . شه‌هیدی ناوبراو زۆر له‌خۆبووردووانه له‌نێو پێشمه‌رگه و ریزه‌کانی پاسۆکدا بڕیاری درێژه‌دان به خه‌باتی دابوو . کاکه جه‌مال تروسکه‌ی رزگاری کوردی له لووله‌ی تفه‌نگه‌که‌ی و سه‌نگه‌ری پاسۆکه‌وه ده‌بینی ، هه‌ر بۆیه‌که له تافی لاوییه‌وه هاته ریزه‌کانی رێکخستن و به‌شداری خه‌باتی چه‌کداری کرد. شه‌هید وه‌ک رۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌کی کوردایه‌تی خۆشه‌ویستی نێو دڵی جه‌ماوه‌ری شار و لادێکان بوو.
5 ـ دوا شه‌هیدی ئه‌م وێنه پڕ له حه‌سره‌ت و هیوایه کاکه حسین محه‌مه‌د سادق خه‌یات ناسراو به شێرکۆ* ، کادێری پێشکه‌وتووی کوردایه‌تی و پاسۆکه… له 1.1.1962 له سلێمانی له‌دایک بووه. له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاکان دا له‌سر رێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌گیرێ و ده‌بێته هاده‌می کاک ئازادی زیندانی له گرتووخانه‌ی ئه‌بوغرێبی ناوزڕاو. هه‌ر له‌وێوه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ریی کاک ئازاده‌وه بڕیاری بوونه پاسۆک بوونی ده‌دات . کاک ئازادیش چ له زیندان و چ له شاخ بایه‌خێکی تایبه‌ت به شه‌هید شێرکۆ ده‌دات بۆ په‌روه‌رده‌کردنی ئه‌و توانا و لێوهشاوهییهی له بواری سیاسی و سه‌ربازیدا لێی رادهبینراو چاوه‌ڕوان ده‌کرا. ئه‌میش ده‌ست له‌ملی شه‌هید به‌رزان پێکه‌وه له‌شه‌وی 26|27. 6. 1985 داههمان تۆپی داگیرکه‌ر مۆمی ته‌مه‌نی ده‌کوژێنێته‌وه .
ئه‌م کۆمه‌ڵه هه‌ڵۆ گهردنبهرزهی کوردایه‌تی ده‌سته چیله‌ی خه‌باتێکی قورس و سه‌ختی پاسۆک و کوردایه‌تین . له پێناوی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستانی پارچه‌پارچه و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی داگیرکراو و ئازادی یه‌کسانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دا ده‌ستیان دایه چه‌کی شه‌ره‌ف و دژوارترین رێگای ژیانیان هه‌ڵبژارد . ئه‌م سه‌ربڵندانه‌ی به‌رده‌م نه‌ته‌وه به‌ئیراده‌ی تێکۆشانێکه‌وه چه‌شنی زه‌رده‌شت بۆ تێکشکاندنی بته‌کان و خه‌باتگێڕ به‌ئاواتی هه‌ڵته‌کاندنی سنووره ده‌ستکرده‌کان و پێشمه‌رگه له پێناوی راماڵینی هه‌ژموونی داگیرکه‌ر،خوێنی خۆیان کرده چرای رووناککه‌ره‌وه‌ی رێی تێکۆشان .
ئه‌م شه‌هیده دلێرانه‌ی پاسۆک ، توخم و ره‌گه‌زی به‌هاداری کۆته‌ڵی پێشمه‌رگه‌ی گوومناو و سه‌رکرده‌ی له‌خۆبووردووی کوردایه‌تین . ئه‌و رۆژه‌ی داستانی ژیانی له‌دایکبوون و شه‌هیدبوونیان له رۆژگاری ماندووی شۆڕشی ئه‌سته‌مدا وه‌ک تریفه ده‌دره‌وشێته‌وه ، ئه‌وسا حاڵی‌بوون له هه‌وراز و نشێوی خه‌باتی پاسۆک فراوانتر ده‌بێت . ئه‌م پۆله شه‌هیده سیمبۆلی پیرۆزی کوردایه‌تی و هێزی به‌گژداچوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیستی عێراق بوون.
پاسۆک له دوای هه‌ره‌سی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه له‌به‌رده‌م سه‌خترین هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیدا یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا. چه‌ند داگیرکه‌ر له دژی بوو هێنده‌ش نمه‌کحه‌رامی له‌لایه‌ن هاوخهباتهکانییهوه به‌رانبه‌ر کرا. بۆیه ده‌بێت قسه له‌سه‌ر خه‌باتی پاسۆک له رووبه‌ری ره‌هه‌ندێکی تردا بکه‌ین و به دیدێکی تایبه‌ت به هه‌لومه‌رجی خۆی بیخوێنینه‌وه . به‌هه‌مان پێودانگ تێبگه‌ین که فریشته‌ی رۆحی ئه‌م شه‌هیدانه ئاسمانێکی دیکه‌ی هه‌ڵفڕینیان هه‌بوو . ئاوی رووباری ئه‌مان ره‌وتێکی دیکه‌ی پێش خۆی خستبوو ، چونکه ئه‌مانه به دڵ و مێشکیش ده‌یانویست جۆرێکی دیکه کوردایه‌تی ببزوێنن .
من له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون و هێزی ئه‌م وێنه‌یه‌دا ده‌سته‌وسانم !، نازانم قه‌ده‌ر ئه‌مانه‌ی له‌م چه‌ند سانتیمه‌تره‌ی سه‌ر ئه‌م کاغه‌زه‌دا هه‌روا کۆکردۆته‌وه ! یاخود بۆ چاره‌نووسی تژی له شانازی بیر و رێبازی پاسۆک ئه‌م وێنه‌یه به دیواری یادگارییه‌کاندا هه‌ڵواسراوه . ئه‌رێ پێم ناڵێن کێ زات ده‌کات باس له شه‌هاده‌تی ئه‌مانه وه‌ک مه‌رگ و ماڵئاوایی بکات !؟ په‌ی به که‌س نابه‌م ، ئه‌مانه رۆحی 5 شه‌هیدن ، وێنه‌یان تابلۆی نه‌مرییه و له چوارچێوه‌ی دڵدا هه‌ڵگیراوه. ئه‌مانه ئه‌و که‌سانه‌ن به باوه‌ڕی خۆیان مه‌دالیای پله‌ی به‌رزی شههادهییان به‌ده‌ست هێناوه و رووسوور و ههگبهپڕ ده‌چنه حزووری نه‌ته‌وه‌که‌یان و له ده‌روازه‌ی شه‌هاده‌ته‌وه ده‌چنه مێژووه‌وه.
ئه‌ی شه‌هاده‌ت وه‌ک عیبادهت له میحرابتدا کڕنووش ده‌به‌م بۆ گیانی فریشته‌ئاسای ئه‌م پۆله شه‌هیده هه‌رگیز نه‌مره. ئاخر له << ژیان >> به‌نرختر له‌م میانه‌دا نابینم ، ئێوه‌ی شه‌هید به پاسۆک و کوردایه‌تیتان به‌خشی. ناوتان گوڵاڵه‌ی سووری وڵات و دیمه‌نتان چه‌شنی پۆله هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی ئاسمانی جاویدانییه. تا دڵۆپێ خوێن له ده‌ماره‌کان دا بێ و بچێ مه‌رج بێت نه‌هێڵین ئاڵای باوه‌ڕتان نه‌وی بێت. مه‌گه‌ر شه‌هاده‌تی ئێوه نییه بۆته چراوگی رۆشنکه‌ره‌وه‌ی رێی کوردایه‌تی و سه‌رچاوه‌ی ئیلهامبه‌خشی پاسۆک بوون . ئه‌دی چۆکدادان و کۆڵنه‌دان چ زاتێکی هه‌یه به‌م کهوشهنهدا بکات عبوور .
هاوبیره ئازیزه‌کانمان … شه‌هیده زیندووه‌کان رۆژێ هه‌ر دێت له باره‌گای پاسۆک و مه‌نزڵگای به‌رۆگرانی کوردایه‌تی ره‌سه‌ن یادی شایستهترتان بۆ بکرێته‌وه، ناوتان گه‌شاوه‌تر بکرێت . ئێوه نامرن و له دڵماندا هه‌وارتان خستووه.
له‌به‌رده‌م شکۆی ناواده‌ی شه‌هاده‌تی مهزنتاندا بۆ ئێمه هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی پڕ له‌حه‌سره‌ت ده‌مێنێته‌وه .
سڵاو له کاغه‌ز دۆزه‌ره‌وه و وێنه‌ی داهێنه‌ر که یادگار و رۆحی ئه‌م شه‌هیدانه‌یان له‌م تابلۆ بچکۆلانه‌دا بۆمان زیندوو راگرتووه .
ئەم وتارەم ،کە لە ٤/٢/٢٠١٠، نووسیومە جارێکی تریش لەم یادی دامەزراندنی : پارتی سۆسیالیستی کورد ـ پاسۆک دا ١٩٧٥/٩/١١ پێشکەشتان دەکەمەوە.
به‌رلین 4.2.2010
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* سه‌رنج .. سوپاس بۆ هاوبیر سامان زانیاری ده‌رباره‌ی شه‌هید شیرکۆ پێدام .
2019-09-10