پێشمەرگەکان: ئەمریکا قەناعەتی بە تورکیە هێنا کە بۆ 120 سەعات شەڕەکەی رابگرێ و فەرماندەی هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان، مەزلوم کوبانی قەبوڵی کرد.

وەک تورکیە باسی دەکا، دەبێ کوردەکان به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژایی 444 كیلۆمه‌تر تا ده‌گاته سنووری عێراق چۆلی بکەن و هەر ئەوەی تورکیە دەی هەوێ. ئەگەر ئەم رێکەوتنە قەبوڵ بکرێ شکستێکی گەورەیە بۆ کورد و کورد جارێکی تر، فرۆشرا . سنووری کوردی باکوور و رۆژئاوا، عەڕەبی تێدا جێگیر دەکرێ و کوردستان هێندەی تر لێک دادەبڕی. ئاواتی ئەردوغان دێتە دی. زۆربەی کورد و هەواڵنێرەکان و کەسانی سیاسی و حەتتا دێمۆکڕاتەکانی ئەمریکاش پێیان وایە خەیانەت لە کورد کرا و ترامپ کوردی فرۆشت و ئەم رێکەوتنە هەمان شتە کە ئەردوغان دەی هەوێ .

ک 24: مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌ستاندنی كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌شی ئاشكرا كرد.
- توركیا ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه بدات له‌ماوه‌ی 120 كاتژمێردا هێزه‌كانی به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له نزیك سنووری توركیا بكشێنێته‌وه.
- ئه‌مه‌ریكا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایشی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له نزیك سنووری نێوان سووریا و توركیا بكات.
- رێككه‌وتنه‌كه رێگری له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له شاری كۆبانێ ده‌كات، كه هێزه‌كانی سوپای سووریا چوونه‌ته ناو ئه‌و شاره.
- دوای كشانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كیی هێزه كوردییه‌كان، كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ده‌هێندرێت.
- ئه‌مه‌ریكا هیچ سه‌ربازێكی له‌ناو خاكی سووریا نابێت.
- ئه‌مه‌ریكا و توركیا پابه‌ندن به رێككه‌وتنی ئاشتیانه له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له سووریا، به شێوه‌یه‌ك كه ئاسایشی ئه‌نقه‌ره و كورده‌كان له‌خۆ بگرێت.
- پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان و پارێزگاریكردن له گرتووخانه‌كانی ناوچه‌ی ئارام.
- شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش ئامانجی هاوبه‌شه.
- ئه‌مه‌ریكا سزای زیاتر به‌سه‌ر توركیادا ناسه‌پێنێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو.
خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه، كه له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یه‌ندراون:
- ناوچه‌ی ئارام تا قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر و درێژاییهكهشی له رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه تا سنووری عێراق ده‌گرێته‌وه.
- گفتوگۆی نێوان توركیا و رووسیا له‌باره‌ی دۆخی منبج و ناوچه‌كانی دیكه.
- وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئامانجه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ رێگه‌پێدانه به هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام جێبهێڵن.
- پێویسته هێزه كوردییه‌كان چه‌كه قورسه‌كانیان راده‌ستی سوپای ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه.
- ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن توركیاوه كۆنترۆڵ ده‌كرێت.
له‌مباره‌شه‌وه مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ”ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كورد له سووریا ده‌كات و ناوچه‌یه‌كی ئارامی درێژ دروست ده‌كات”.
هاوكات مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گوتی: ”رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو و ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌س رزگار ده‌كات”.

…
هەر لەم بارەوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسه‌ری له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئەم راگەیندراوەی بڵاو کردەوە.
راگه‌یندراوێک بۆ رای گشتی
ئێمه له بەڕێوەبەرایەتی خۆسه‌ری له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، پابه‌ندبوونی ته‌واوی خۆمان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست راده‌گه‌یێنین، كه له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌نوێنه‌رایه‌تی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆك و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و لایه‌نی توركیا رێككه‌وتنی بۆ كراوه.
دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ی كه پێی گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر به‌داستانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاره‌مانانه و گیانفیدایی رۆڵه‌كانمان له كوڕان و كچانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات نه‌بووایه، ئه‌نجام نه‌ده‌درا.
هه‌روه‌ها گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بهسهركۆنهكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه دووژمنكارانه و سته‌مكارانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆجێی له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و پاڵپشتیكردنیان بۆ مافی به‌رگریكردنی ره‌وای هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له جه‌نگی دژ به‌تیرۆریستانی داعش به‌رگریی له هه‌موو جیهان كرد و 11 هه‌زار شه‌هید و هه‌زاران برینداریدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كۆكبن له دژی له‌شكركێشییه دڕندانه‌كه‌ی توركیا.
به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا پابه‌ندی بڕیاری ئاگربه‌ست نه‌بووه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌رێ كانی كه به‌هۆیه‌وه شه‌هید و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
بۆ گه‌له‌كه‌مان له سووریا، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌م رێككه‌وتنه ناوچه‌كانی درێژایی سنووره‌كانی نێوان گرێ سپی و سه‌رێ كانی ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ زامنكردنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی سووریا بۆ ناوچه‌كانیان كه كۆچیانكردبوو.
به‌مه‌ش كارتی رژێمی فاشیزمی توركیا ده‌سووتێنێت، كه نیازی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژادی و گۆڕانكاری دیموگرافی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ی هه‌بوو دوای داگیركردنی هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی له‌ده‌ستدا كه بیه‌وێت كه خاكی زیاتری سووریا داگیربكات. هاوكات پێویسته تاوتوێ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئه‌م رێككه‌وتنه بكرێت له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك لایه‌نێكی به‌رپرسیار.
ئێمه له ئیداره‌ی خۆسه‌ری له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌كه‌ین، كه پیلانه‌كانی داگیركاری توركیا له‌ژێر سایه‌ی گیانفیدایی و به‌خشینی خوێن و شه‌هیدبوونی شهڕڤانهكانهوه داستانیان تۆماركرد و بوونه به‌ربه‌ستێكی به‌هێز له‌دژی داگیركه‌ران.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆشمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه له رۆژه دژواره‌كاندا هه‌ڵوێستیان نواند و دووژمنكارییهكهیان بۆ سه‌ر خاكی سووریا سه‌ركۆنه‌كرد.
داوا له گه‌له‌كه‌مان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كه‌ین، كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابن و پشتیوانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بن تا ئه‌و كاته‌ی بڕیاری ئاگربه‌ست به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بۆ گه‌له‌كه‌مان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و ته‌واوی سووریاش دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌ك چۆن به‌رخودانی به‌رده‌وامیدا و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵی به‌رده‌وام له‌دژی داعش جه‌نگا، هه‌رگیز شكست ناهێنێت چونكه جگه له چه‌مكی سه‌ركه‌وتن هیچ چه‌مكێكی دیكه ناناسێت و هه‌ر كاتێك پێویست بێت بۆ به‌رگریكردن له سه‌روه‌ریی سووریا ده‌مێنێته‌وه و ده‌جه‌نگێت.
ئیداره‌ی خۆسه‌ری له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا
عه‌ین عیسا 18ی ئۆكتۆبه‌ر 2019