تێبینی: ئەو بەشە لە ”کۆچ” وەک یەکەم ئەزموون و لە دۆخێکی بەپەلەدا ساز کراوە و هەموو دەرفەت و ئیمکانەکە یەک کامێرا بوو و کاتیش بەرتەنگ بوو. لە بەرنامەکانی داهاتوودا، بە شێوەیەکی پسپۆرانە کار دەکەین و بڵاوی دەکەینەوە.
لەو بەشەدا تەنانەت کامێراوانیشمان نەبووە.
دیارە دوو بەشی تریش هەن لە گەڵ کەسانی تر ، کە لە هەمان دۆخدا ساز کراون لێ هێشتا کاری مۆنتاژیان نەکراوە و لە داهاتوودا بڵاو دەبنەوە.
سپاس بۆ مامۆستا جەمشید کە ئەرکی مۆنتاژەکەی کێشاوە.
سپاسیش بۆ کاک ساڵح نەڵۆسی و بنەماڵەی بەڕێزیان.
—
تا ئێستا، ”کۆچ” هەر بە ئەرک و ماندووبوونی خۆمان بەرهەم هاتووە، هەر کەس گەرەکی بی پشتیوانیی مادی و مەعنەویی کۆچ بکا، باوەشمان بۆی ئاوەڵایە و سپاسی دەکەین و دڵنیاشی دەکەینەوە، خزمەتێکە بە مێژووی خەباتی زارەکیی کورد و هەموو حیزبەکان بە بێ هەڵاواردن، بە یەک چاو چاو لێدەکرێ.
لە روانگەی ”کۆچ”ـەوە، پێشمەرگە، پێشمەرگەیە و پێشمەرگەی کوردستانە و جێگای ڕێز و شانازی.