"an independent online kurdish website

وەک ئـاگادارن مانگی ڕەمەزان بـەڕێـوەیـەو لـێمان نیزیـک بـۆتـەوەو کڕۆناش میوانی نەخوازراوە، دڵنیام ئەویش وەک خودی کڕۆنا قسە و بـاس و مشتو مڕی لێدەکەوێتەوە.

دیارە مانگی ڕەمەزان یەکێکە لـە واجبەکانی دینی ئیسلام و ناردنی قورعانییش بۆ پەیامبەر لەودا دەستی پێکراوە. دەقی قورئانی لـەسەرە، پیرۆزە بـۆ گشت بـاوەڕدارانی. لـەو مانگەدا مرۆی باڵغی ئاقڵی ئازادی ئیماندار لە مزگەوتەکان کۆدەبنەوە، نوێژی جەماعەت و تەڕاویح و دوعاو پاڕانەوە دەگاتە لوتکەی خۆی. لە لایەکیتر کڕۆناش یەخەی گرتوینو لە کۆڵمان نابێتەوە، تەنیا دەرمانی بڕیار لەسەردراوی زاناو شارەزایانی بواری پزشکیش پاک و خاوێنی وتێکەڵ نـەبونی یـەکترە . دیـارە تـا ئێستا هـەم دەسـەڵاتی حاکم و هـەم مامۆستایانی ئایینی بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی جومعەو جەماعەتیان داوە وجگە لەوەش هەموو ئەوشوێنانەی خەڵکی لێ کۆ دەبێتەوە داخراون . ئەوەش بەو مەبەستەیە کە ئەو فەتایە لەوە زیاتر بڵاو نەبێتەوە .

من موفتی نیم ئەو مافەم نیە فتوا بدەم بەڵام ئەوەی من لێی تێگەیشتـوم و خۆم بە ئەرکداری کوتنی دەزانم ئەوەیە : یەکێک لە تایبەتمەنـدیەکانی بەرزی ئیسلامە کە بایخی زۆری بۆ گیان مرۆڤ دادەناوە و لەزۆر بواراندا بە مەبەستی پاراستن وسڵامەت ڕاگرتنی هاسانکاری بۆکر دە. دیاریکردوە کێی بـۆی هەیـە بەڕۆژوو نەبێی، و کاتێکیتر قـەرەبـوی بکاتەوە . لێرەدا مەبەستی من لەسەر ڕۆژوەکە نـیە بـەڵکو لـەسەر گرد بونەوەکانە، بەو بۆنەیەوە . یەکێک لەو هـۆیانـەی کە دەبێتە بـەڵگە بـۆ بەڕۆژوو نەبون ، نەخۆشیە یان توش بون بە ئافەتێک کە مەترسی مەرگی پێوەیە . خوا فەرمویە { خوا هاسانتان لێدەگرێی و نـایـەوێی قورساییو بکەوێتە سەر } واتـە خـوا هـاسانکاریـتان بـۆ دەکا و تـوشی تەنگانەتان ناکا . بۆوێنە نوێژی هەینی واجبێکی شەرعیە بەڵام ئەگەر باوو بۆرانێکی توند ، یان قوڕوچڵپاوێکی زۆر، یان مەترسیەکی سەر ڕێگا هەبوو،مەچن بو مزگەوت. دەگێڕنەوە :لە إبنی عباس لە حالەتێکی مەتـرسیداردا بـە بـانگ بـێژەکەی کوت : لە جیاتی ( حی علی ألصلاة بڵێ: صلوا فی بیوتکم ) واتە لەجیاتی وەرن بۆ نوێژ بڵی : لەماڵەکانتان نوێژ بکەن . وەک لەسەرەوە باسمکرد هەم مامۆستایانی ئایینی و هەم دەسەڵاتیش بـڕیاری ڕاگرتنی هەمـوو کۆبـونـەوەکانـیان داوە ،جـا چ بەناوی دین بێی چ لە ژێر ناویتر. لێرەدا دەمەوێی بڵێم : ئەگەر نەچن بۆ جەماعەت و تەڕاویح، بە خاتری پـاراستنی گیانتان دەقیق فەرمانی خواتان بەجێی هێناوە. خوا فەرمویە : { بەدەستی خوتان خۆتان توشی هەلاکەت مەکەن }. جیالەوەش بەڕێوەبردنی بڕیاری شەرع ودەسەڵاتی حاکم فەرمانی خوایە : { گوێی بـەفـەرمانی خـواو نـاردراوی خـواو سەرپەرست و ڕێبەرانتان بن . } وەلی ئەمر ئەو کەسەیە که بە شێوەی مەشڕوع ئەو ئەرکی بەڕێـوە بـەری پیدراوە، نـەک بـەڕیـووە بـەری سەپێندراو . کەوابـوو بـا ڕەمەزان بـکەینە ڕەمـزی قـبوڵی پـاراستنی بەرژەوەندە گشتیەکان کە سڵامەتی خۆمانـە، بۆ دریژەدان بەرەوتی ژیان و تەنانەت بۆ سەرخۆشی لە عیبادەتیشدا .

ئێستا زانیمان چۆن نەکردنی نوێژی جەماعەت و تـەڕاویح بـەهـۆی مەترسی ئـەو دوژمنەی کە نـەدەنگی هەیـەو نەڕەنگ ئـیزن پێدراوە ، دێنە سەر مەسەلەی بەڕۆژوو بـون و نەبون، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ تۆانای مرڤەکانو چۆنیەتی کارتێکەری لـە پێوەندی دەگەڵ ئەو فەتایە. لەو پیوەندیەش دا خوا فەرمویـە { مـرۆڤ هەر کـەس بـەقەدەر تـوانای خۆی ئەرکدارە و خوا داوای شتێکتان لێناکا کە لە تـواناتان دا نەبێی} ئەگەر بە پێی هەڵسەنگاندن و بڕیاری زانایانی پزشکیش کارتێکەری خراپی هەبێی دیسان نـەگرتنی ئیزن پێدراوە. دیـارە حاڵەتی ئیزن دانی بـە ڕۆژوو نەبون زۆرن ، یـەک لـەوان نـەخۆشی یـان ئـەوحاڵەتەی مەترسی گیانی بـۆ مرۆڤ هەیـە . لـە کەس شاراوە نیە کڕۆنـا ئـەو مەترسیەیە کە تا ئێستاش ڕێگای پێشگیری بۆ نەدۆزراوەتەوە. ڕەنگە هێندێک مەسەلەی کڕۆنا زۆر سوک چاو لیبەکەن بڵێن ئەوەی خوا بیکا باشە، بەڵێێ ڕاستە ئەوەی خوا بیکا بـاشە ئەوەی مرۆڤ دەیکا خراپە ، خوا دەفەرمویی: هەرکەس بـەهەر شیوەیەک خۆی بـکوژێ بـەهیلاک چوەو گوناحبارە . ئـەوانـەی پـاساوی جۆراو جـۆر بـۆ گوێنەدان بـە ڕێنوێنیە زانستیەکان دێننەوە بەدڵنیایەوە بـە تەواوی هـەڵـەن ،چونکە سڵامەتی مرۆڤ بـەهەمـو بـە پیوەرێکی عـەقلی و زانستی و شـەرعی پیداویستی ژیانی مرۆڤ وکۆمەڵگایە. ئەوانە تێنەگەیشتون فەتای کڕۆنا دروست دنیای خستۆتە ئەوڕۆژەوە کە خواش لەقورئان دا بـاسی دەکاو دەفەرموێی : ئـەو ڕۆژەیە کە مـرۆڤ لەدایک وبـاب و کەس و کارو دەروجیران ڕادەکەن، کەس ناتوانێێ فریای کەس بکەوێێ . گوێنەدان بـە ڕاسپاردەی پسپۆڕو لێزانـان هەڵـویستێکی سەرەڕۆیـانـەو چەواشە کارانەیە دروست ڕێنوێنی کردنە بۆ خراپە، یارمەتیدانی خراپکارانە . هەرکەس یارمەتیدەری خەتـاو تـاوان بێی بەقەدەر بکرەکەی توانبارە، هەرکەس هاندەر بێی بۆ چاکە و دەسگیرۆیی بەقەت ئەنجام دەرەکەی خێری دەگاتێ.

ڕێبەرانی ئایینی، زاناو شارەزایـان لـە بـەرانبەر گیانی مـرۆڤـەکان و پاقژ راگرتنی کۆمەڵگا دا بـەرپـرسیارن لـە منیش بـاشتر دەزانن خوا ئاگاداری ئاشکراو شاراوەکانمانە و لە ڕەگی لاملمان لێمـان نیزیکترە ئـەوە فـەرمودەی قورئـانـە. بـاش بـزانـن زانست خراپ نـیە ، ئـەوە زاناکانن خراپ دەکاری دێنن .

هەر چۆنێک بێ هەمو ئیدەو ئایینەکان دەبێی لەخزمەتی مەسڵەحەت و بەرژەوەندی مرۆفەکان دابن .خوا هیچی بۆخۆی لە ئێمە نەویستوە و ناوێێ ، بەڵکو هەرچی وەک ئـەرک بـۆمانی دیـاریکردوە جـا چ بەکردن یان نەکردن هەر هەموی بەقازانجی خۆمانە . دڵنیام ئەگەر هەموومان بە پێی ڕاسپاردەکان بەرەنگاری کڕۆنا ببینەوە بەرپەرچی دەدەینەوە و سەر دەکەوین و لەکۆڵ مرۆڤایەتی دەکەینەوە.

لـەکۆتایی دا هاتنی مانگی رەمەزان بـەهەموو ئـیـمانـداران بـەتـایبەت خوشک و برا کوردەکانم پیرۆزبایی دەڵێم و ئاواتەخوازم ئەگەر بۆتان دەگونجێ جومعەو جەماعەت دەگەڵ ژنو منداڵەکانتان لە ماڵی خۆتان بکەن . ئەوە دوو قازانجی بۆتان هەیە : یەکەم لە فەتای کڕۆنا بەدوور دەبن . دووهەم ئەمری خواشتان بەجێێ هێناوەو جومعەو جەماعەتتان نـەفەوتـاوە. با ئـەوەشتان پێی بـڵێم : نـوێـژی تـەڕاویح واجـب نـیە و سوننەتە ،یانی بیکەی خێری هەیەو نەیکەی تاوان نیە . با لەو کاتە ناسک و هەستیارەدا ئەوە بکەین کەعیلم و عەقڵ قبوڵیانە.

براتان مەلا برایمی مەجید پور ١ بانەمەڕی ٢٧٢٠ ی کوردی

   ٢٠ / آپریلی ٢٠٢٠ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی