"an independent online kurdish website

خێزانەکەی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێرانی کاتێک بانگهێشتی خوانێک کرابوون لە ماڵی هاوژینەکەی، بەخەیاڵیاندا نەدەهات فەخریزادە لەبەرچاوی هاوژینەکەی پێش ئەوەی بگاتەوە تاران تیرۆر بکرێت.

رۆژنامەیەکی ئێرانی چیرۆکی چۆنییەتی کوژرانی فەخیرزادەی بڵاوکردووەتەوە، ئەو زانا ئەتۆمییەی بە باوکی ئەتۆمی ئێران دادەنرا و نیوەڕۆی دوێنێ (هەینی، 27-11-2020) تیرۆر کرا.

بەپێی سەرچاوەکانی رۆژنامەکە، کاروانی ئۆتۆمبێللەکانی فەخریزادە لەبەردەم ماڵی خەزوورانی لە گوندی رۆستەم کەلا لە پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێران بەڕێکەوتوون، کاروانەکە بەرەو باشوور هاتوون لەو زنجیرە چیایانەی باکووری ئێران و پایتەختەکەی لەیەکدی جیادەکاتەوە، کە بە رێگای فەیرووز کوهـ ناسراوە، ئەو رێگایەش، هەمان رێگابووە کە فەخریزادە مانگانە پێیدا رەتدەبوو بۆ سەردانی ماڵە خەزوورانی لە تارانەوە.

کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی فەخریزادە لە سێ ئۆتۆمبێل پیکهاتبوون، ئۆتۆمبێلی پاسەوانە تایبەتەکانی لەپێشەوە، ئۆتۆمبێلی خۆی لە ناوەڕاست و ئەو ئۆتۆمبێلەش کە هاوسەرەکەی تێدابوو و، لە هێرشەکە رزگاری بوو لە دواوە بوو.

دوای کاتژمێرێک رێکردن، کاروانی ئۆتۆمبێلەکان گەیشتوونەتە دەوروبەری شارۆچکەی ئابسەرد دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران، یەک کیلۆمەتر پێش ئەوەی بگەنە ئابسەرد، ئۆتۆمبێلی پاسەوانەکانی لەپێشەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکراوە، لە شوێنێک کە پێی دەگوترێت باغی سەرهەنگ، دەستڕێژی گوللـەکە بووەتە هۆی وەستانی کاروانەکە، دواتر پیکئەپێک کە داری بارکردبوو، راستەوخۆ دوای وەستانی کاروانەکە تەقییەوە، ئەمەش بەپێی رۆژنامە ئێرانییەکە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی؛ تەقەکردن لە کاروانەکە بۆ ئەوە بووە، ناچاریان بکات بووەستن و دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان پێدا بتەقێتەوە.

تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بەو ئۆتۆمبێلە گەیاندووە کە موحسین فەخریزادە تێیدا بوو، شەقامەکەش هەمووی بووەتە وردە داری تێکشکاو، بەجۆرێک کارەبای هەموو شارۆچکەکەی بڕیوە.

دوای تەقینەوەکە، دەستڕێژی چڕی گوللـە لە ئۆتۆمبێلەکەی فەخریزادە کراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە هەوڵیداوە لە ناوچەکە بیباتە دەرەوە، بەڵام شکستی هێناوە. بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکە چەند گوللـەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە بۆیە ئۆتۆمبێلەکەی فەخریزادە وەستا.

لەگەڵ وەستانی ئۆتۆمبێلەکە، تەقەکەرەکان وردتر گوللـەیان ئاراستەی فەخریزادە کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەرە ئێرانییەکە: تەقەکەرەکان لە چەندین ئاراستەوە گوللـەیان تەقاندووە، بەبێ ئەوەی لێی نزیکببنەوە، لە ئەنجامی دەستڕێژەکانیشیان، چوار گوللـە بە سنگ و ملی فەخریزادە کەوتووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکسەر گیانی لەدەستنەداوە.

دوای تەواوبوونی دەستڕێژەکان، فەخریزادە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی ئابسەرد بۆ ئەوەی بەهاناوەچوونی خێرای بۆ بکرێت، بەپێی گۆڤاری ئێران دیپلۆماتیک: هێرشکەرەکان بەشوێن ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکە بوون، کە فەخریزادەی هەڵگرتووە، بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە تیرۆرکردنی. دوای نیو کاتژمێر لە مانەوەی لەو نەخۆشخانەیە، فەخریزادە بە هەلیکۆپتەر بەرەو نەخۆشخانەی بەقیەتوڵڵا لە تاران گواسترایەوە و، بەخێرایی خرایە ژێر چاودێریی وردی پزیشی، بەڵام گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی چەکدارەکان دڵنیابوونەتەوە لەوەی فەخریزادە کوژراوە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بیانبینێت، یان تەنانەت بزانێ بەرەو کوێ رۆیشتوون، دوورکەوتوونەتەوە.

فەخریزادە بە باوکی ئەتۆمی ئێران دەناسرا و، بووە چوارەم زانای ئەتۆمی، کە پەیوەندیی بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە هەبێت و تیرۆر بکرێت، پێش ئەو هەریەک لە: مەجید شەهریاری، ئەحمەدی رۆشن و داریۆش رەزائینەژاد تیرۆر کراون.

سەرچاوە: jadehiran

هەڵات رێبوار،  کوردستان 24

پێشمەرگەکان: سەلامی زۆری هاوار دەکرد کە ناهێڵێ داوە موویەک لە سەر هیچ ئێرانیەک لێ بکرێتەوە بەڵام  دیتمان قاسم و موحسین و چەندین کەسی تریشیان کوژران و هیچیشی پێ نەکرا.

لە ناو فیلمەکەدا لیستی ناوەکانی ترکە کوژراون تێدایە کە وەک خۆی دانراوە. لە هەمووشی دا ئیسرائیل تاوانبار کراوە.

محسن فخری‌زاده عضو ارشد سپاه پاسداران در دماوند کشتە شد – YouTube

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی