Hoppa till innehåll
Hem » کۆچی دوایی مام ”ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، پێشمەرگەی حدکا

کۆچی دوایی مام ”ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، پێشمەرگەی حدکا

ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، مام ”ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، پێشمەرگەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

مام ”ئێقباڵ عەلی ڕەمایی”، کوڕی ”فەتحوڵڵا و حەبیبە” ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە گوندی ”بێساران” سەر بە شاری مەریوان، لەدایک بووە.

ناوبراو هەتا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندەواری هەبووە و هەتا تەمەنی ٢٥ ساڵیدا لە گوندی ”بێساران نیشتەجێ بووە.

دوایی شۆڕشی گەلانی ئێران و هێرش بۆ سەر خاکی کوردستان، لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاویدا پەیوەست بووە بە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە خاکی نیشتمان چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

مام ”ئێقباڵ” لە ماوەی ژیانی پڕ لە شانازیی پێشمەرگایەتییدا لە چەندین ئەرکی حیزبیدا خزمەتی چالاکانەی بە حیزب و گەلەکەی کردووە.

لە ساڵی ١٣٥٨هەتا ٥٩ی هەتاوی سەرپەل بووە. لە ساڵی ١٣٦٤ هەتا ٦٩ی هەتاوی و بۆ ماوەی ٦ ساڵ ”یاریدەدەری کادر” بووە. ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی و هەتا کۆتایی ژیانی، لە ناوەندی ١، بووەتە ”بەرپەرسی خەدەمات” و هەروەها لە ساڵی ١٣٨٢ پاش بەڕێوەچوونی دەورەیەکی سیاسی، بووەتە کادری دەرجە ٤.

ئەو پێشمەرگە خۆنەویستە هەتا کۆتایی ژیانیی بە ئارمان و ئامانجە بەرز و مرۆڤتەوەرەکانی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە، مخابن ئەمڕۆ ٢٠ی بەفرانبار سەنگەری بەرخۆدانی هەتا هەتایە بۆ هاوسەنگەران و هاوبیرانی بەجێهێشت. تەرمی نابراو لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ”کۆیە” بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بەداخبوونی بۆ لەدەستدانی ئەم هاوڕێ تێکۆشەرە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مام ”ئێقباڵ” دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

سەرچاوە کوردستان مێدیا

بەڕێوەبەرانی سایتی پێشمەرگەکان: سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستە بنەماڵە و هاوسەنگەرانی هاوڕێ کاک ئیقباڵ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و روحی شاد بێ.