ئامین مەولوودیان ناسراو به ”دایه ئامین”، هاوسەری بەوەفای مامۆستای هونه‌ر و ئاوازی کورد محەممەد ماملێ، له تەمەنی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان کرد.

ئامین مەولوودیان کچی ئەفسەر و فەرماندەی کۆماری کوردستان کاپیتان محەممەد مەولودیانە کە بە حەمەدی مەولودە چرچە ناسراوە، له ساڵی 1315ی هه‌تاوی (1926 ز) له گەڕەکی هه‌رمەنیانی مەهاباد له دایکبووە، تا چوارەمی سەرەتایی درێژه‌ی به خوێندن داوە، له ته‌مه‌نی 9 ساڵی لەگەڵ بنه‌ماڵه چووەته باشووری کوردستان و له پاش چەند ساڵ گەڕاوەته‌وە شاری مەهاباد.
دایه ئامین دوو جاری شوو کردووە که له زەماوەندی یه‌که‌م خاوەن کوڕ و کچیکه، له ساڵی 1343ی هه‌تاوی لەگەڵ مامۆستا محەممهد ماملێ زەماوەند دەکات که کچیک و چوار کوڕ بەهرەی ژیانی هاوبەشیان دەبێت.
پێشمەرگەکان:پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵه‌ی بەڕێزی مامۆستا ماملێ و خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری مەهاباد دەکەین