"an independent online kurdish website

چرۆی ھەر دار و گوڵ لە دێ لە شار لە چیا

ئاوی کانی و  چەمی مەند و ئاوھەڵدێران لە بەرزییا

پۆل پۆل قەڵەمی مەلی سروشتی پێشەوا ئاسا و

دەستی مێژووی کوردستانت لەم مانگە دا

لەم بەرە بەیانەی بۆ سڕینی فرمێسکی چاوی کۆڵنەدان

تا گەیشتن بە ئازادی نەتەوەیەک بەر لە پێشەوا و دوای پێشەوا دیسانەوە

ئاڵای پیرۆز و نەخشینی شەکاندەوە

خاکە لێوە !

کەڵە بیرمەندی وەک پێشەوا ھێمای ھەر مانی خەباتی

ڕەوا و دۆزی بێ بڕانەوەی میللەتمانە.

پێشەوامان  واتای پڕ لە واتای ھەڵکردنی ئاگری نەورۆز و  مەشخەڵی ئێوارە درەنگانی دەستی کوڕ وکاڵی ھەڵکشان بەرەو لوتکەی چیاکانی نیشتمانمانە

پێشەوامان ھەڵەکەوتەیەک لە دوور نواڕێکی ئاسۆمانە

و مۆمی ھەرگیز کز نەبووی پێشڕەوی ڕووناکبیرانمانە

پێشەوامان ئەوەتا بە ھەزاران پێشمەرگە و شۆرشوانمانە لە شار لە شاخ و لە ناو خورپەی دڵمانا

پێشەوای کوردان ڕەمزی ژینگەوان و شاخەوان

واتای قوتابخانەی زمان و کلتووری بەڕابەری و ھەردەم فێر بوون و ڕامان بۆ یەکڕیزیمانە

پێشەوا یانی فێرگەیەک بۆ پاراستنی ناسنامە و ھاواڕێکی گەلێک بەرزە بۆ ڕەویشتی جوان و

لێک کۆ وەبوونی دەنگ و ڕەنگ و وتە جیاوازەکان

یادی پێشەوا یانی سیمای پێشەنگ بوونی کۆی کردەوەمان بۆ سارێژ کردنەوەی زامەکانمانە

یادی پێشەوا یانی  وەسەریەک خستنەوەی دێمۆکڕاتەکان و کۆمەڵەکان و ھەموو جومگەکانی

پەیکەری پڕ ناوەڕۆکی ئەم شۆرشە قوڵ ھەناسە ماندوو نەناسە دایم گەنج بوونەوە پڕ خرۆش تر بوونەوەی ئەم  سەردەمە پڕ کێشەیەی چۆن خۆڕاگری و بەرەو قۆناخێکی ترمانە.

پێشەوا بیرێک بوو لە ئازادی و جەوھەرێک بوو بۆ ڕێنێسانسی کوردستان

پێشەوا بە ئامادە بوونی ژن و  پیاو و کیژو لاو  بوو کۆماری ڕاگەیاند

پێشەوا ھێمایەک بوو بۆ کاڵ کردنەوەی جیاوازی نێوان کچ و کوڕ و ژن و پیاو وبوو بە پێشەنگ بۆ کردنەوەی قوتابخانە بۆ خوێندن وفێر بوون .

پێشەوا داھێنەرێکی کەم وێنە بوو بۆ دەرکەوتنی دایک و خوشک و کچ و چونیان بۆ ناو رێکخراوە ھونەری و مەدەنی و ئیداری و فەرھەنگی و کلتوری و داب و نەریتەجوانەکان و وەلاوە نانی نەریتی ناو سوچی مەتبەق و ماڵ و وەلاوەنانی ڕووبەندو چار شێو و حەبا و تا دوایی…….

پێشەوا گەوھەرێک بوو بۆ پێکەوە ژیان بە ئاشتی

پێشەوا فەلسەفەیەکی بە ڕەگەوەیە کە ھەرگیز  نابڕێتەوە و بگرە فەرھەنگستانەکەی بۆتە سەر چاوەیەکی پتەو و تۆکمە بۆ  بیرمەندانی  شۆرش و

مێژوو ناس و ژینگە ناس و فەرھەنگی و ھونەری و ئەدەبی و مێدیایی بە ھەموو بەشەکانیەوە و بۆتە بناخەیەک بۆ ڕەوتی دەوڵەتداری نوێ لە کوردستان .

سەرئەنجام پێشەوا داستانێکی بە کردەوە بوو بۆ یەکڕیزی و بەرابەری و مڕۆڤ و ژینگە خۆشەیستی و

بۆ سەربەخۆیی مرۆڤایەتی و کوردستانێکی سەر بەخۆ

گیانی پاکی خۆی بۆ بەخت کردین و پێم وانیە ھیچ نەوەیەک لە کوردستان بۆی ھاسان بێ مەشخەڵ و ئاڵای کوردستان ببینێ و پێشەوای بە ھزری دا نەیە

یادی پێشەوا یانی تا گەیشتن بە ئازادی نەسرەوتن .

بەرز و بەڕێز بێ یادی پێشەوای گەورەمان و ھەموو ھاوڕێ و گیان بەخت بووانی

ڕێگەی ئازادی کوردستان و مرۆڤایەتی.

هۆنراوەی ئافەرین قازی محەممەد

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی