"an independent online kurdish website

٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

لەم نووسینەدا پێشمەرگەیەکی خاکی پۆشی تر بەسەر دەکەینەوە.  پێش ئەوە ناوی ئەم  پێشمەرگەیە بهێنم با ئەوەش بێژم هەرچەند لەسەر پێشمەرگە بنووسرێ کەمە


چوونکە نابێ بە ساتێکی شەونوخونی و بەنێو دارو هەردو کەژو کێو  بۆ ترساندن و تۆقاندنی دوژمنی داگیرکەر و ماندوو بوونی پێشمەرگە. یان نابێ بە ئارامی ساتێکی دەردو ئازار و ناسۆری ئەندامێکی پێشمەرگە. پێشمەرگە پڵنگ ئاسا کە لە وێشەدا دەرپەڕی دوژمن بەرگەی هەڵمەتی ناگرێ، هەر بۆیە دەڵێن پێشمەرگە باسکی بەهێزی گەلە!

پێشمەرگەی قارەمان، پێشمەرگەی نەمر، پێشمەرگەی دۆژمن شکێن، پێشمەرگەی شاخ و چیا و ھەرد و کوێستان، پێشمەرگەی بوێر و دلێر و نەبەز، پێشمەرگەی پڵنگ و پۆڵایین، پێشمەرگەی ھەڵمەت تیژ، ڕۆڵەی نەمەری نیشتمان و باسکی بەھێزی گەل و ھتد. ئەمانە تەنیا بەشێک لەو زاراوە و چەمکانەن کە بۆ نیشاندانی پێگەی بەرزی پێشمەرگە لە کوردستان و ڕەوتی شۆڕش و خەباتی دژەداگیرکەردا وتراونەتەوە> بەڵام ئایا ئەم هەموو پێهەڵگوتنانە بە سەری پێشمەرگەدا دەلێنەوە، بەڕاستی شایانی ئەوەش نیەن کە لە ۆشترین جێگەدا بژین و ژیانێکی ئارامیان بۆ مسۆگەر بکرە و ئەوەی کە مافی ۆیانە پێیان بدرێ، هەرچەند ڕۆژهەڵات هێشتا لە ژێری پۆستاڵی داگیرکەردا دەناڵێنێ، هیوامان وایە وەک بەشەکەی تری کوردستان کە لە ئازادیدا دەژین، پێشمەرگە لەبەر مزگەوتەکاندا دەسڕ دانەاو ژیانی بنەماڵەکەی مسۆگەر بکا.

ئەم پێشمەرگەیە و خاکی پۆشە کاک حەمەچکۆلە، ناوبراو هێندە چکۆلە دەبێ لە نێو پێشمەرگەکان و هەڤاڵانی بە حەمەچکۆل دەیناسن. پێشمەرگەیەکی گورجوگۆڵ، بزیو، کۆڵنەدەرو دوژمن بەزێن. حەمەچکۆل دەنووسێ و دەڵێ:

ناوی محەممەد ئەحمەدی و لە ساڵی ١٩٧١ ز. یان ١٣٥٠ی هەتاوی  لە گوندی قەلانی بناری چیای بەمۆ لە دایک بووە.  پۆلی ١ و  ٢ ی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کردووە و لە سەرەتای پۆلی 3 واتە پاییزی هەمان ساڵ بە هۆی فەرمانە بەدناوەکەی خومەینی بۆ سەر کوردستان و دەست پێکردنی شەڕ چیتر نەیتوانیوە بەردەوام بیێ لە خوێندن لە گوندەکەیان و ئاوارەی باشوری کوردستان بوون و لە نزیک ڕووباری سیروان نیشتەجێ دەبن کە هاوکات شەڕی ئێران و عێراق دەست پێ دەکا. ناوبراو دەنووسێ کە کەمتر لە ساڵێک لەو جێگەیە ماونەتەوەو پاشان ڕایانگواستووەتەوە بۆ ئۆردوگای دسکەرە کە لە نێوان زەڕایەن و عەربەت هەڵکەوتووە. چکۆل دەنووسێ دووبارە پاش سالێک ئینجا گواستنیانەوە بۆ شارۆچکەی چوارقوڕنە. سەرەڕای ئەمانەش کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٨٢ ڕایانگواستینەوە بۆ ئۆردوگای زۆرەمللی ڕۆمادیە و لە نێو سەحراو تەپوتۆزی ئەو دەشتی ڕۆمادیە دایان ناین، بە وتەی کاکە حەمە. هەر بۆیە لە خوێندن بێ بەش کراین و دەبوایا وەک کوڕی نەتەوەکانی تری لە سەر مێزی قوتابخانەدا بمانخوێندایا کە چی بەشمان ئاوارەو دەربەدەری بوو، وای وت کاکە حەمە. ناوبراو دەنووسێ:

لە بەهاری ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی خۆی گەیاندووەتە شارۆچکەی زەڕایەن و چووەتە ماڵی مام فەتاح مەسعوودی کە پێشتر ناسیاویان بووە و پێی وتووە کە دەیەوێ ببێتە پێشمەرگە و لەگەڵ مام فەتاح بەڕێدەکەون بەرەو قەسڵان، پاش ئەوەی کە دەگەنە قەسڵان و هێزی داڵەهۆ، خۆی دەناسێنێ و پاشان مام فەتاح ناوبراو لەوێ جێدێڵێ و بەرەو ماڵی خۆی دەگەڕێتەوەو کاکە حەمەش ٥ مانگ لەوێ دەمێنێتەوە و ئینجا لەگەڵ ٤ کەسی تر دەیاننێرن بۆ فێرگەی سیاسی نیزامی حیزب کە ئەو کات لە بناری کێوی قەندیل بووە. هەڵبەتە قەسڵان لە بناری کێوی بەمو و بەڕووی باشوری کوردستان هەڵکەوتبوو.

کاکە حەمە چکۆل دەنووسێ: بە هۆی ئەوەی کە خەڵکێکی زۆر هاتبوون بۆ پێشمەرگایەتی، ئەوان دابەش کرابوون بەسەر ٥ دەورەدا کە دەورەکان وەها بوون، دەورەی ٣٨، ٣٩،٤٠، ٤١ و ٤٢ کە من لە دەورەی ٤١ دا بووم. پاش تێپەڕاندنی دەورەکە بە سەرکەوتوویی و بەدەستهێنانی پلەی دووهەم گەراینەوە بۆ هێزی داڵەهۆ.

 من  نزیکەی ٤ ساڵ لە ڕیزەکانی حیزب مامەوە و لەو ماوەیەدا وەک جێگری فەرماندەری پەل و هاوکاری کادری تەشکیلاتی ئەرکم ڕاپەڕاندووە. ئەوە بوو لە سەرەتای ساڵی  ١٩٩٠ بە هۆکاری شەخسی وازم لە پێشمەرگایەتی هێناو گەڕامەوە بۆ لای بنەماڵەکەم کە لە ئۆردوگای ڕۆمادیە بوون. لە ساڵی ١٩٩٥ هاوسەرگیری کردووە و خاوەن ٤ منداڵە و لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠١ وەک پەنابەر لە وڵاتی سوید وەردەگیرێ. بەڵام لەو کاتەوە کە وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە تاکوو ئێستاشی لەگەڵ بێ کاکە حەمە لە حیزب دانەبڕاوە و هەردەم بە ئەرک و کاری حیزبی هەستاوە و ئەرکەکەی ڕاپەڕاندووە. لە وڵاتی سویدیش چووەتە کڵاسی زمان و بە باشی زمانەکە فێر بووە ئینجا قۆناغی ناوەندی تەواو کردووە. پاشان لە کارگەیەک  ٧ ساڵ کاری کردووەو بە هۆی کێشەی تەندروستی کارەکەی تەواو کردووە.

لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ تاکو ئێستا وەک وەرگێڕی زمانی سویدی بۆ کوردی و فارسی و عەرەبی و پێچەوانەکەی کار دەکا.

دیارە من بۆ خۆم لەگەڵ کاکە حەمە دوو دەورە لە کومیتە پێکەوە هاوکار بووین و کارەکانیشی زۆر سەرکەوتوو بووە و جێگای دەستی دیارە و کارەکانیشی  بە جیددی و لێبڕاوانە ئەنجام دەدا..

هیوای لەش ساغی و تەندروستی تەواو بۆ کاکە حەمە و بنەماڵەی ئاواتمانە و سەرکەوتووبێ!

سەرچاوە:

http://www.chawykurd.com/details.aspx?=hewal&jmare=2597&Jor=49&Jor2=71

حەمید تەیموری

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی