چه‌ن ساڵ پێش، له کتێبخانه‌ی ئاکالا Akalla له ستۆکهۆڵم خه‌رێکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبک بووم، له‌و کاته‌دا که‌سێک هاته پێشه‌وه و به سویدی وتی: له‌م گه‌ڕه‌که که‌سێکی کورد ناناسی؟ وتم، فه‌رموو من خۆم کوردم.
وتی: ئه‌و که‌سه که له‌سه‌ر ئه‌و چوار چه‌رخه دانیشته، ناوی (سدیق)ه و شۆرهتیشی (سوڵتانی)یه، خه‌ڵکی (سنه)یه. مینش، رووم تێکردو کوتم: چوونی کاک سدیق، باشی، کارێکت هه‌یه؟ هاوکات ده‌ستم بۆ لای درێژ کرد که ده‌ستی له‌گه‌ڵا لێدهمهوه، به ئیشاره‌ی ئه‌وکه‌سه بۆم ده‌رکه‌وت که چاوی نابینێت، هه‌روه‌ها هه‌ر دوو پا و ده‌ستێکیشی کار ناکات.
پاشان خودی ئه‌و که‌سه واته (سدیق سوڵتانی) ئه‌وانه‌ی بۆ باس کردم و کوتی:
دایکم و خوشکم و چه‌ن که‌س له خزمه‌کانم وان له سوید، وان له ده‌وروبه‌ری یۆتۆبۆری ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانیان نازانم.
پێکه‌وه له کتێبخانه‌که هاتینه ده‌ر، وتی: من پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بووم، ناوی چه‌ن که‌سی برد، وتم من ئه‌وانه ئه‌ناسم، ئایا ئه‌و که‌سانه دایک و خۆشک و خزمه‌کانی تۆ ئه‌ناسن، وتی به‌ڵێ، هه‌موومان خه‌ڵکی محهلهیهکین، یه‌کتری باش ئه‌ناسین، حه‌تا (عه‌تا بهرازنده و فه‌ریبورز فه‌خاریان) چه‌ن جار له بیمارستان سهریانداوم.
پاشان ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌یم وه‌رگرت، وتم من پرسیارت بۆ ئه‌که‌م و به ته‌له‌فۆن ئاگادارت ئه‌که‌مه‌وه. بۆ شه‌وێ له ماڵه‌وه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ چه‌ن که‌سێک بۆ په‌یا کردنی ئه‌دره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنی دایک و خوشک و… قسه‌م کرد. ئه‌و که‌سانه وتیان که‌سی له سوید نییه. بۆم ده‌رکه‌وت نه‌ک هه‌ر ده‌ست و پێ و چاوی له کار که‌وتوون، به‌ڵکو فکریشی زیانی بینیووه.
ماڵه‌که‌ی کاک سدیق له گه‌ره‌گی هوسبیHusby بوو. به هۆی ئه‌وه‌ی باری ته‌ندروستی به‌و جۆره بوو، ده‌وڵه‌تی سوید چه‌ن که‌سی وه‌ک کرێکار بۆ گرتبوو که خزمه‌تی بکه‌ن. هه‌ر رۆژێک خۆره‌تاو ببوایه‌ت، ئه‌و کرێکارانه ئه‌یانهێنا ده‌ره‌وه، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تاو لێی بدا، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێ له بێتاقه‌تی و شه‌که‌تیی و ناهه‌مواره‌ی ژیانی که‌م بێته‌وه.
زۆر جار ئه‌هاتمه سه‌ر ئه‌وه بڕۆم له ماڵه‌وه سه‌ردانی بکه‌م، به‌ڵام خێرا په‌شیمان ئه‌بوومه‌وه، ئاخر که‌سێک چاوی نه‌بێ، ده‌ست و پێی نه‌بێ، بیر و هۆش نه‌بێ، که‌س نه‌ناسێ، سه‌ردان چ سوودێکی هه‌یه جگه له زه‌حمه‌ت و ده‌ردیسه‌ری بۆ ئه‌و چه‌ن که‌سه که خزمه‌تی ئه‌که‌ن؟
به‌ڵام کاتێک ئه‌یانهێنا ده‌روه، هه‌ر ئه‌ونده‌ی کاتم ببوایه‌ت ئه‌ڕۆیشتم له لایه‌وه دائه‌نیشم، ده‌ستمان ئه‌کرد به قسه کردن، هه‌ر به‌و تاکه ده‌سته که بووی سیگاره‌که‌ی ئانا به لێوییه‌وه، فه‌نه‌که گازییهکی هه‌ڵئه‌کرد، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کوژێته‌وه ئه‌بوو که‌سێک ده‌ست به ده‌وری سیگار و فهندهکهوه بگرێ تا داکرسێت.
پاشان له‌گه‌ڵ مژدان له سیگار هه‌مان چه‌ن وشه‌ی دووباره ئه‌کردۆ و ئه‌یوت:
دایک و خۆشک و خزمه‌کانم وان له سوید و له ده‌وروبه‌ری یۆتۆبوری ئهدرسیان نازانم. جاروباریش ئه‌یوت له ئیسرائیل نۆبه‌یان بۆ داناوم و چاوی که‌سێکیشیان بۆ راگرتووم، تا چاوم عه‌مه‌ڵ بکه‌ن.
له‌م مانگه‌دا، واته مانگی ئا‌پریل تا ڕاده‌یه‌ک هه‌وای ستۆکهۆڵم خۆش بوو، چه‌ن جارێک چاوم گێرا به‌و شوێنانه‌دا که جاران کاک (سدیق)م ده‌بینی، به‌ڵام هه‌ر نه‌بوو. کاتژمێر 12ی رۆژی 22ی ئا‌پریل، یه‌کێ له‌و کرێکارانه به‌ناوی (گۆران شێرکۆ) که خزمه‌تی ئه‌کرد، بینی، وتم: کاک سدیق نابینم، وه‌زعی چۆنه؟ تۆزێک بێده‌نگ بوو، پاشان به خه‌مباری و به ده‌نگێکه‌وه که بۆنی گریانی لێهات، کوتی:
ئه‌مرۆ، له بیمارستان دواین چرکه‌ی ژیان و لێدانی دڵی کۆتایی هات.
ئه‌و هه‌واڵه هه‌م ناخۆش و هه‌م خۆش! هه‌واڵی مردنی هیچ که‌سێک خۆش نییه! ژیانیش به‌و جۆره هه‌ر خۆش نییه! له‌و کاته‌دا یه‌کێکی دیکه له کرێکاره‌کان په‌یدا بوو، کاک گۆران باسه‌که‌ی بۆ ئه‌ویش به‌یان کرد، هه‌ر چه‌ن باسه‌که مردنه‌که‌ی له گۆڵان و سه‌رپێیانه باسکرا، به‌ڵام خه‌مه‌که‌ی له خه‌مێک که به کۆڕی پرسه و سهرخوشییهوه کۆتایی پێدێ، کاریگرتر بوو!
که مردم، مه‌منێژن، لاشه‌که‌م فڕ به‌ن با سه‌گ بیخوا!
له‌و کاته‌دا باسی ناشتنی هاته پێشه‌وه، ئایا لێره بینژن یا ره‌وانه‌ی که‌نه‌وه بۆ سنه. کاک گۆران وتی:
من چه‌ندین جار ئه‌م قسه‌م له سدیق بیستووه، ئه‌یوت:
که مردم مه‌منێژن، لاشه‌که‌م فڕ به‌ن با سه‌گ بیخوا!
بۆ رۆژی ناشتنی داوام له کاک گۆران کرد ئاگادارم کاته‌وه، تا به چه‌ن که‌س له دۆست و ئاشنایانی بڵێین. ئه‌وه ژیان و به‌سه‌رهاتی ئه‌و که‌سه بوو. ئه‌و ئیمکاناته مرۆڤدۆستانه‌ی سوید بۆ خزمه‌تکردنی پیر و نه‌خۆشه‌کان به‌ڕاستی جێگه‌ی ستایشکردنه!
تێبینی: کاک گۆران وتی:
من ته‌نیا که‌سێکم که له‌گه‌ڵ دوکتۆره‌که‌ی پێوه‌ندیم هه‌یه و هه‌واڵی مردنه‌که‌یم به خوشکێکی له سنه داوه، خوشکه‌که‌یشی هه‌واڵه‌که‌ی بۆ دایکی باس نه‌کرده، چونکه چه‌ن که‌سی دیکه‌یان له‌و ماوه‌دا مردوون و دایکی به‌و هه‌واڵه‌ش بزانێت باش نییه، جا تکایه تۆی خوێنه‌ر بزانه ئه‌و هه‌واڵه چۆن باس ئه‌که‌ی!
23/4/2009
مه‌یتێک له بێکه‌سی دا
به ته‌نیا، به‌لای مه‌یتی بێکه‌سی خۆمه‌وه دانیشتبووم
بیرم له‌وه ئه‌کرده‌وه چی لێبکه‌م…. –
بینێژم، یا بیبه‌مه‌وه؟
که بینێژم
له په‌نای کێدا بینێژم؟
بیبه‌مه‌وه
بۆ کوێی به‌رمه‌وه؟
له‌و کاته‌دا مه‌یت هاته زمان و کوتی:
که جهان جامێکی پڕ خه‌م بێ
ده‌بێ خه‌می چیت بێ – که بمنێژی، یا نهمنێژی؟
لێره، له‌م شوێنه بمسووتێنه
خۆڵه‌مێشه‌که‌م به ده‌ریادا بپژێنه
ده‌ریا سه‌رچاوه‌یه بۆ به‌فر و باران
به‌فر و باران ماتڕیاڵه بۆ گوڵ و نانی هه‌ژران
گولوه به‌فر و ده‌نکه ته‌رزه و رهێڵه باران
ئه‌بنه میوان له گشت جهان
منیش له‌گه‌ڵیانا ئه‌رۆمه‌وه
بۆ شاره‌که‌ی خۆمان!
بۆ شاره‌که‌ی خۆمان!
**
ئه‌م چه‌ن دێڕه له‌و ساڵ و رۆژه، واته (23/4/2009) به یارمه‌تی چه‌ن سایتی کوردی بڵاو کراوه‌تۆ.
سه‌عی سه‌قزی
9/5/2022