(نالی) چامهسهرا (شاعیری) به‌توانا پێویستی به‌و نییه که من پێناسه‌ی بۆ بنووسم، هۆنراوه‌کانی که له ئاسمانی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا وه‌ک رۆژ ئه‌دره‌وشێنه‌وه، پێناسه‌یانه!
بۆ ئه‌وه‌ی کاتی تۆی به‌ڕێز زۆر نه‌گرم راسته‌وخۆ ئه‌ڕۆمه سه‌ر باسی (سه‌ردێڕه‌که). بۆ ئه‌و کاره پێویسته له‌و کۆپله هۆنراوه که به (سێ) جۆری (هه‌شت به‌یتی) و (نۆ به‌یتی) و (ده به‌یتی) نووسراونۆ، بڕوانین:
هه‌شت به‌یتی:
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رت بێ، هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه، وه‌ك ‘نه‌ی’ ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چ پڕ هاواره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت
شه‌رابم عینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمانی گوڵ خاره بێ تۆ
بیناییم کوێره، هه‌ڵنایێ به ڕووی که‌س
موژه‌م یه‌ك یه‌ك ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
له کن من با وجوودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌موو ڕۆژێ له‌تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به موو ئه‌غیاره بێ تۆ
*
نه‌جمه‌دین غولامی، سه‌رچاوه ئه‌نترنێت.
نۆ به‌یتی:
نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵی یه وه‌ک نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چه پڕ هاواره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له لای من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
بیناییم کوێره هه‌ڵنایێ به ڕوی که‌س
موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێ ی بزماره بێ تۆ
له‌لای من باوجودی ناس و ئه‌جناس
که‌سی تێدا نیه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌موو رۆژێ له‌تاو هجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌ننای مردنی پێراره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به‌موو ئه‌غیاره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه به‌ڵکی دوو رووباره بێ تۆ
*
سه‌رچاوه: دیوانی نالی – گیو موکریانی
**
ده به‌یتی:
نه‌مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم، شه‌رط بێ، هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ده‌روونم خاڵییه، وه‌ک نه‌ی ده‌ناڵێ
هه‌وارێکی چ پڕ هاواره بێ تۆ ؟
بیناییم کوێره، هه‌ڵنایێ به رووی که‌س
موژه‌م یه‌ک یه‌ک ده‌ڵێی بزماره بێ تۆ
هه‌موو ئهعضایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میثلی مۆسیقاره بێ تۆ
قه‌سه‌م به‌و شه‌ربه‌تی دیداری پاکه‌ت
شه‌رابم عه‌ینی ژه‌هری ماره بێ تۆ
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من باوجوودی ناس و اجناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
هه‌تا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئه‌مێستا موو به مووم ئه‌غیاره بێ تۆ
هه‌موو رۆژێ له تاو هیجرانی ئه‌مساڵ
ته‌مه‌نای مردنی پێراره بێ تۆ
له حه‌سره‌ت سه‌روی قددت چاوی (نالی)
دوو جۆگه، به‌ڵکو دوو رووباره بێ تۆ
*
سه‌رچاوه: دیوانی نالی – مه‌لا خدری ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی مکایه‌ڵی -
لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی – مه‌لا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم.
تێبینی: له چاپی ئه‌و هۆنراوه‌دا ده کۆپلهییهدا هه‌ندێ وشه که پیتی واوی تێدایه و ئه‌بوو به دوو (و) بنووسراێن به یه‌ک (و) نووسراون، به‌ڵام له بان واوهکاندا ئه‌و هێما (-) به‌کار براوه. به‌داوای لێبوردن له به‌ڕێزان {(مه‌لا عبدالکریمی مدرس) و (فاتح عبدالکریم)} من له بری ئه‌و هێما وشه‌کانم به {(2) (و)} نووسیوه. هۆکاره‌یشی ئه‌وه‌یه که من ئه‌و به‌رنامه کامپیتهرهکهیم نییه که ئه‌و هێمایه له‌سه‌ر پیته‌کان دابنێت.
**
نالی و (بێ تۆ) یا نالی و (بیتۆ)؟
سه‌ره‌تای ئه‌و سێ کۆپله هۆنراوه به‌و جۆره‌یه:
نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ
ناوه‌رۆکی ئه‌و کۆپله هۆنراوه پێوه‌ندی به دوو که‌سه‌وه هه‌یه، که‌سی یه‌که‌م له نیوه‌ی یه‌که‌می ئه‌و به‌یته‌دا به که‌سی دووهه‌م ئێژێ:
(نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ).
له نیوه‌ی دووهه‌میشدا ئێژێ:
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ.
به‌پێی ئه‌و به‌یته، ئه‌و دوو که‌سه ئه‌بێ به‌لای یه‌که‌وه بن و پێکه‌وه راز و نیاز بکه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه که‌سی یه‌که‌م به‌ڵێن به که‌سی دووهه‌م ئه‌دات و ئێژێ: به‌بێ تۆ بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم.
به‌ڵام درێژه‌ی پارچه هۆنراوه‌که به‌و جۆره ناڕواته پێش، با له‌و به‌یته‌ی خوارۆ بڕوانین:
ده‌روونم خاڵییه وه‌ک نه‌ی ده‌ناڵی
هه‌وارێکی چه پڕ هاواره بێ تۆ.
به‌پێی ئه‌و به‌یته ئه‌و دوو که‌سه پێکه‌وه نین و له‌یه‌ک دابڕاون، به‌هۆی ئه‌و دابڕانه‌وه که‌سی یه‌که‌م باسی ناخۆشی ژیانی خۆی ئه‌کات و ئاماژه به‌وه ئه‌کات که ئه‌و که‌سه واته که‌سی دووهه‌می له‌گه‌ڵدا نییه، بۆیه رسته‌ی {(بێ) (تۆ)} واته به‌بێ (ئه‌و) به‌کار ئه‌بات. دابڕانهکهیش به‌و جۆره‌یه که بۆنی ره‌نجان و دڵ شکاندنی و تۆرانی لێدێت و که‌سی یه‌که‌م تامه‌زرۆی دیداری که‌سی دووهه‌مه. با تمیشای ئه‌و به‌یته بکه‌ین:
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له لای من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
ئه‌و به‌یته به روونی باسی ره‌نجان و تۆرانی لێئهبارێت.
پایان و کۆتایی ئه‌و کۆپله هۆنراوه به‌و جۆره‌یه:
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه به‌ڵکی دوو رووباره بێ تۆ.
له رووی ئه‌و به‌یته‌وه ئه‌زانین که که‌سی یه‌که‌م (نالی)یه و بۆ که‌سی دووهه‌م که لێی زیز بووه و تۆراوه خه‌مباره و دڵنه‌وایی ئه‌کات تا ئاشت ببنه‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌پێی ده‌ستووری زمان له یه‌که‌مین رسته‌ی ئه‌و پارچه هۆنراوه واته:
(نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێ تۆ)
ورد بینه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ستووری کراوه، هه‌ڵه‌که به‌و جۆره‌یه: شاعر واته (نالی) به‌هۆی ئه‌و (دابڕان) و (دوورکه‌وتنه‌وه) به‌و که‌سه ئێژێ:
نه مردم من ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره (بیتۆ)
پاشان، هه‌ر له بواری دڵنهوایکردندا به‌ڵێن به‌و که‌سه ئه‌دات و ئێژێ:
نه‌چم شه‌رت بێ هه‌تا ئه‌م خواره بێ تۆ!
به دوای ئه‌و پرۆسه‌دا هۆنراوه‌که به هه‌مان رێبازی دڵنهوایکردن درێژه ئه‌دات و پایانهکهیشی به‌و به‌یته دائه‌رێژێت:
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه به‌ڵکی دوو رووباره بێ تۆ
ئه‌و هه‌ڵه رێزمانی و رێنووسییهی که له بری (بیتۆ) نووسراوه (بێ تۆ) له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه کراوه که هۆنراوه‌که‌یان نووسیوه‌تۆ.
**
جگه له باسی رێزمانی که ئاماژه‌ی پێکرا، باسێکی دیکه بۆ من وه‌ک (خوێنه‌رێ) جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌وه‌یش له چه‌ن خاڵدا ده‌سنیشانی ئه‌که‌م:
خاڵی یه‌که‌م: بۆچ ریزبه‌ندی به‌یته‌کانی ئه‌و هۆنراوه که هی (یه‌ک که‌سه) به سێ جۆری جیاواز نووسراوهتۆ؟!
خاڵی دووهه‌م: بۆچ ئه‌و پارچه هۆنراوه ئه‌بێ به (هه‌شت) و (نۆ) و (ده) به‌یتی بێت ؟!
**
کۆپله هه‌شت بهیتییهکهی (نه‌جمه‌دین غولامی)
ئه‌و هۆنراوه‌ی بڵاو ئه‌کرێته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ناکرێت که هۆنراوه‌که له کام سه‌رچاوه وه‌رگیراوه!
جگه له‌و باسه، بۆ ئه‌و هۆنراوه کراوه به هه‌شت به‌یت؟
به‌یتی کۆتایی و پایانی هۆنراوه‌که به‌و جۆره‌یه:
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه به‌ڵکی دوو رووباره بێ تۆ
له‌و به‌یته‌دا ناوی (نالی) وه‌ک خاوه‌نی هۆنراوه‌که نووسراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌یته لائهبررێت!
*
خاڵێکی‌تر که له‌و کۆپله‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌و به‌یته‌یه:
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمانی گوڵ خاره بێ تۆ
له بواری نووسین به‌گشتی و نووسینی ئه‌ده‌بی به‌یایبه‌تی وشه‌یه‌ک دوو جار به‌شوین یه‌کدا جوان نییه بنووسرێت، ئه‌وه‌یش له هۆنراوه‌ی که‌سێکی وه‌ک (نالی) که له بواری زمان و ئه‌ده‌بیات و رێنووسی ئه‌ده‌بیدا شاره‌زایی تایبه‌تیان هه‌بووه!
جێگه‌ی داخه له کۆپله ده بهیتییهکهیشدا هه‌مان کار کراوه، نه‌ک دوو جار به‌ڵکو سێ جار نووسراوه (له کن):
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له کن من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من باوجودی ناس و اجناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه پێموایه ئه‌و هه‌ڵه‌یش واته دووباره و سێباره کردنه‌وه‌ی وشه‌ی (له کن) له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه کراوه که هۆنراوانه‌یان نووسیوه‌تۆ!
هه‌موو زمانێ خاوه‌نی وشه‌گه‌لی (ههوتا) و (هاوسه‌نگی) جیاوازه تا له بواری دوان و نووسیندا به‌کار ببرێت! جوانتر و دورستتر ئه‌بوو که له بری دووباره و سێباره کردنه‌وه‌ی وشه‌ی (له کن) – وشه‌ی (له لای)ش به‌کار ببرایت که هۆنراوه‌که به‌و جۆره‌ی لێده‌ر ئه‌هات:
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له لای من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من باوجودی ناس و اجناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
***
کۆپله ده بهیتییهکهی مه‌لا عه‌بدولکریمی مودرس
له‌و کۆپله ده بهیتیهدا به‌و جۆره نووسراوه:
هه‌موو ئهعضایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میثلی مۆسیقاره بێ تۆ
چه‌ندین جار ئه‌و دوو رسته‌م خوێنده‌تۆ، زۆرم بیر لێکردهتۆ، ئه‌گه‌ر بێژم ئه‌و دوو رسته له باری ئه‌ده‌بییه‌وه له‌گه‌ڵ (نۆ) بهیتهکهیتری ئه‌و هۆنراوه جیاواز و بێگانه‌یه، پێموانییه له به‌رانبه‌ر به‌ڕیزان (مه‌لا عبدالکریمی مدرس و فاتح عبدالکریم) که به‌داخه له ژیاندا نین، بێئهدهبیم کردبێت.
وه‌ک ئه‌بینین ئه‌و دوو رسته دژ به یه‌کن، له رسته‌ی یه‌که‌مدا شاعیر باسی ئێش و ئازاری خۆی ئه‌کات، به‌ڵام له رسته دووهه‌مدا وه‌ک (مۆسیقاره)
مۆسیقار
مۆسیقار، بۆ کسانێ به‌کار ئه‌برێ له به‌شی گورانی و موزیک‌دا چالاک و به توانان. به‌پێی کاردانه‌وه‌ی ده‌روونی مروڤ ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌هره‌ی ده‌نگخۆشییان هه‌یه و له به‌شی موزیک‌دا چالاکن، شادتر و دڵخۆشترن له که‌سانی ئاسایی واته ئه‌وانه‌ی که له به‌هره‌ی (ده‌نگخۆشی) بێبه‌شن.
ئه‌و دوو رسته:
هه‌موو ئهعضایی ناڵینم ده‌ناڵێ
سه‌راپام میثلی مۆسیقاره بێ تۆ
سه‌باره‌ت به خودی ئه‌و که‌سه واته (نالی)یه.
ئه‌گه‌ر له (نۆ) بهیتهکهیتر ورد بینه‌وه، ئه‌وانیش دژ به یه‌کن، به‌ڵام دژایه‌تییه‌که به‌و جۆره‌یه:
هه‌ر به‌یتێکی ئه‌و هۆنراوه که دوو به‌شه، به‌شێکی (شادی و خۆشی و ئارامییه)، بهشهکهیتری (خه‌م و خه‌فت و ده‌رد و ره‌نجه).
به‌شی شاعیر واته نالی و (خه‌م و خه‌فه‌ت و ده‌رد و ره‌نجه)، به‌ڵام به‌شی که‌سه‌که‌ی دیکه (دڵخۆشی و شادی و ئارامییه) نموونه:
له کن تۆ خار و خه‌س گوڵزاره بێ من
له لای من خه‌رمه‌نی گوڵ خاره بێ تۆ
له کن من باوجودی ناس و اجناس
که‌سی تێدا نییه ئه‌م شاره بێ تۆ
…..
له حه‌سره‌ت سه‌روی قه‌ددت چاوی نالی
دوو جۆگه به‌ڵکی دوو رووباره بێ تۆ.
**
له کۆتاییدا چاوه‌ڕوانی (چاوی رخنه‌گرانه‌ی ئێوه‌م).
13/5/2022
سه‌عی سه‌قزی
Sai.saqzi@gmail.com